هاوسه‌رۆکی فیدڕاڵیزمی کوردستانی سووریا له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کوردپرێسدا:
له‌ دانووستانه‌کانی قه‌زاقستاندا به‌شداری ناکه‌ین
به‌شی سووریا- هدیه‌ یووسف له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کوردپرێسدا وێڕای ئاماژه‌ به‌م بابه‌ته‌ که‌ کورده‌کان بانگهێشتی به‌شداری له‌ دانووستانه‌کانی قه‌زاقستان نه‌کراون، وتی: له‌ دانووستانه‌کانی قه‌زاقستاندا به‌شداری ناکه‌ین.
هدیه‌ یووسف، هاوسه‌رۆکی فیدڕاڵیزمی کوردستانی سووریا له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کوردپرێسدا له‌باره‌ی ئاماده‌بوونی کورده‌کان له‌ دانووستانه‌کانی داهاتووی قه‌زاقستان ڕایگه‌یاند: ئێمه‌ له‌م دانووستانه‌دا‌ به‌شداری ناکه‌ین چوونکه‌ به‌ شێوه‌ی فه‌رمی داوا له‌ ئێمه‌ نه‌کراوه‌ که‌ له‌م گفتوگۆیانه‌دا به‌شدار بین و به‌م بۆنه‌وه‌ پێویستێک بۆ به‌شداریی خۆمان له‌م دانووستانانه‌ نابینین.
ناوبراو له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ به‌م پرسیاره‌ که‌ تورکیا ڕایگه‌یاندووه‌ کورده‌کان نابێت له‌ دانووستانه‌کانی قه‌زاقستاندا به‌شداری بکه‌ن، زیادی کرد: ئه‌م لێدوانانه‌ پێوه‌ندیی به‌ ئێمه‌وه‌ نییه‌ و له‌ بنه‌ڕه‌تدا تورکیا ناتوانێت له‌ جیاتی ئێمه‌ بڕیار بدات و له‌ ده‌ره‌نجامدا ئه‌وا خودی ئێمه‌ین که‌ بڕیار ده‌ده‌ین له‌ دانووستانێکدا به‌شداری بکه‌ین یان به‌شداری نه‌که‌ین و تورکیا پێگه‌یه‌کی له‌مباره‌وه‌ نییه‌.
ناوبراو وتیشی: ئه‌گه‌ر بڕیار بێت کۆبوونه‌وه‌یه‌ک بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی سووریا به‌ڕێوه‌بچێت و هه‌موو گرووپه‌کانی ئاماده‌بوو له‌ هاوسه‌نگیی سووریا به‌شداری نه‌که‌ن، سه‌رکه‌وتوو نابن چوونکه‌ ئه‌وا خه‌ڵکی سووریا نین که‌ له‌باره‌ی داهاتووی خۆیانه‌وه‌ بڕیار بده‌ن به‌ڵکوو وڵاتگه‌لێکن که‌ هه‌وڵ بۆ گه‌یشتن به‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان له‌ ناوچه‌که‌‌ و سووریا ده‌ده‌ن.
هاوسه‌رۆکی سیسته‌می فیدڕاڵیزمی کوردستانی سووریا له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ به‌م پرسیاره‌ که‌ له‌ دانووستانه‌کانی حه‌میمیم له‌گه‌ڵ ڕووسیا و ده‌وڵه‌تی سووریادا چ پارتگه‌لێک به‌شداری ده‌که‌ن و ئه‌م دانووستانانه‌ له‌سه‌ر چ ته‌وه‌رێک به‌ڕێوه‌ده‌چێت، جه‌ختی کرد: له‌ ئێستادا باسکردن له‌باره‌ی دانووستانێکی وا له‌ئارادا نییه‌ و به‌رنامه‌یه‌ک بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ بوونی نییه‌.

کۆدی بابه‌ت: 67204  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۱۸  |  کاتژمێر: 9 : 13

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
ڕۆحانی: میانەڕۆیی خۆ و خدەی گەلی مەزنی ئێرانە/ هەڕەشە قبووڵ ناکەین
کۆڕی نێونەتەوەیی "زەکەریای ڕازی" لە کرماشان بەڕێوە دەچێت
کێش‌هەڵگری کوردستانی بوویە خاوەنی مێداڵیای زێڕی گەنجانی وڵات
خنکانی گەنجێکی ماسیگر لە بەنداوی قوچمی دێولانی کوردستان
کاتی سه‌ردانی وه‌فدی هه‌رێم بۆ به‌غدا دیاری کرا
هەڵوێستی ڕووسیا هەمبەر گشتپرسیی سەربەخۆیی لە هەرێمی کوردستان
ده‌توانین له‌ ماوه‌ی که‌متر له‌ دوو ساڵ گرفته‌کانی چاره‌سه‌ر بکه‌ین و جیا بینه‌وه‌
به‌م زووانه‌ ده‌ره‌چه‌یێکی گرینگ سه‌باره‌ت به‌ ڕیفراندۆمی کوردستان ده‌کرێته‌وه‌
سه‌رکرده‌ کورده‌کان چییان له‌ سه‌ربه‌خۆیی ده‌وێت؟
دەنگۆی پاڵێوراویەتییی ئالا تاڵەبانی و خالد شوانی بۆ پۆستی پارێزگاریی کەرکووک ڕەت کرایەوە
بارزانی یاری له‌گه‌ڵ ئاگر ده‌کات
داوای ڕاگه‌یاندنی دۆخی نائاسایی له‌ نه‌ینه‌وا و که‌رکووک ده‌کرێت
Rêya Heseke û Dêrazorê ket destê HSD`ê
Barzanî: Gelek dewlet amade ne serxwebûna Kurdistanê nas bikin
Encûmenê Bilind a Referandumê: Yan NY wê dîroka referandumê diyar bike, yan jî nayê paşxistin
ئیمکانات