فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا قەندیلیان بوردومان کردەوە
بەشی تورکیا- فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای تورکیا هەندێ ناوچەی دەوروبەری کوێستانی قەندیل لە خاکی هەرێمی کوردستانیان بوردومان کرد.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی دۆغان، بە پێی زانیارییە وەدەست هاتووەکان لە ناوەندی فەرماندەیی هێزە سەربازییەکانی تورکیا، فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای تورکیا جارێکی دیکە لە ئاسمانی هەرێمی کوردستانەوە، بنکەکانی pkk لە دەوروبەری چیای قەندیلیان بوردومان کرد.
بە پێی زانیارییە وەدەست هاتووەکان لەهێزە سەربازییەکانی تورکیا، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا لە کاتژمێر 18:58ی ڕۆژی ڕابردوو، 6ی جانیڤێری 2017 تاکوو کاتژمێر 19:55 بە کاتی ئەنقەرە هەندێک ئامانجی لە پێش دیاریکراویان بوردومان کرد.
بە وتەی سوپای تورکیا، 11 ئامانج لەوان پەناگە و ئەنباری هێزەکانی pkk لەم هێرشەدا لە ناوچوون.
ماڵپەڕی فورات نیوز کە سەر بە pkkیە وێڕای ئاماژە بەو هێرشە ئاشکرای کرد: بە پێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە ناوچەییەکانەوە وەدەست هاتووە، فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای تورکیا گوندەکانی بوکریسکا و لوجای دەورەوبەری قەندیلیان بوردومان کردووە.

کۆدی بابه‌ت: 67247  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۱۸  |  کاتژمێر: 21 : 44

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
گرووپی "شنه‌"ی شاهۆی کوردستان به‌رهه‌مه‌کانی خۆی پێشکه‌ش ده‌کات
غه‌رامه‌ و باجی وامی بانکی که‌متر له‌ 100 ملیۆن تمه‌ن ده‌به‌خشرێت
هه‌واڵی نائۆمیدکه‌ری کۆمپانیای نه‌وتی جه‌نل نێنرژی له‌ پاشکه‌وتی نه‌وتی خاوی هه‌رێمی کوردستان
هاوکاریی تاران- مۆسکۆ کاریگه‌ریی له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌که‌ و جیهان ده‌بێت
یەکێتی هەڕەشەی جووڵاندنی شەقام لە کەرکووک دەکات
ئه‌ندامێکی باڵای PKK له‌ پارێزگای دێرسیم کوژرا
لێکۆڵینه‌وه‌ دادوه‌رییه‌کان له‌باره‌ی هه‌ڵگرتنی لافیته‌ی هه‌ڕه‌شه‌ئامێز له‌ دژی ئه‌ردۆغان له‌ سویسرا ده‌ستی‌پێکرد
سەرۆکی ستادی هەڵبژادنەکانی کوردستان رایگەیاند
فراکسیۆنی پارتی: چاوه‌ڕێ بووین یه‌کگرتوو هه‌ڵوێستی هه‌بێ.. هه‌ڵه‌دنی و هاوشێوەکانی با خۆیان تاقی بکەنەوە
تایوان موشته‌ریی نوێی نه‌وتی خاوی هه‌رێمی کوردستان
له‌پێناو پاراستنی وڵاته‌که‌ماندا نه‌ ڕاسپارده‌ی که‌س قبووڵ ده‌که‌ین و نه‌ ئیزنی ده‌ستێوه‌ردانیش ده‌ده‌ین
ئامانجمان له‌ سه‌فه‌ر بۆ موسکۆ تۆکمه‌کردنی پێوه‌ندیی ئابووری و هاوکاریی ناوچه‌که‌یه‌
وتاری کۆمه‌ڵناسی بۆکانی له‌ کۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تیی لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ بواری ڕاهێنان و په‌روه‌رده‌ی ڕووسیادا قبووڵ کرا
پێشوازی میوانانی نه‌ورۆزی له‌ جێژنه‌کانی "نه‌ورۆزگا‌" له‌ ئیلامدا
ڕۆیشتنی ئه‌سه‌د لای ئێمه‌ گرینگ نییه؛ مه‌سه‌له‌ی ئێمه‌ دیموکراسییه‌/ هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ره‌کی بۆ ئێمه‌ تورکیایه‌
ئیمکانات