ناڕه‌زایه‌تی کورده‌کانی دانیشتووی پاریس به‌ دادگه‌یی نه‌کردنی ئه‌نجامده‌ری تیرۆری سێ چالاکوانی ژنی کورد
به‌شی جیهان- کورده‌ ناڕازییه‌کان وێڕای به‌ڕێوه‌بردنی ڕێپێوان له‌ پاریس و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌ پێشنه‌که‌وتن له‌ دۆسیه‌ی تیرۆری سێ چالاکوانی ژنی کورد، خوازیاری لێکدانه‌وه‌ی خێرای ئه‌م دۆسیه‌ و دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و ڕووداوه‌ بوون.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌ گێڕانه‌وه‌ له‌ هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕه‌نسا، ڕۆژی ڕابردوو 5 هه‌زار که‌س له‌ کورده‌کانی دانیشتووی فه‌ڕه‌نسا له‌ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌ نه‌ناساندن و دادگه‌یی نه‌کردنی ئه‌نجامده‌ر یان ئه‌نجامده‌رانی تیرۆری سێ ژنی چالاکی کورد به‌ ناوه‌کانی سه‌کینه‌ جانسز، فیدان دۆغان و له‌یلا سیلمه‌ز له‌ ساڵی 2013دا خۆپیشاندانیان کرد.
له‌ مانگی دیسێمبێری ساڵی 2016دا عومه‌ر گونای، ته‌نیا تاوانباری دۆسیه‌که‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌ک له‌ پاریسدا گیانی خۆی له‌ده‌ستدا.
هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕه‌نسا زیاتر نووسیی: عومه‌ر گونای ئیدعای کردبوو که‌ ده‌ستی له‌ کوشتنی ئه‌م سێ ژنه‌ کورده‌ نه‌بووه‌ به‌ڵام کامێراکانی ده‌وروبه‌ری ناوه‌ندێکی سه‌ر به‌ کورده‌کان له‌ پاریسدا که‌ ئه‌م سێ چالاکوانه‌ کورده‌ تێیدا بوون، وێنه‌ی چوونی عومه‌ر گونای بۆ بینای ئاماژه‌پێکراوی پێش له‌ کوشتنی ئه‌م سێ ژنه‌ تۆمار کردبوو. هه‌روه‌ها DNAی قوربانیان له‌سه‌ر جلوبه‌رگی ناوبراو دۆزرابووه‌وه‌. بڕیار بوو له‌ 23ی جانیڤێری 2017دا دادگه‌یی کردنی ئه‌م که‌سه‌ تاوانباره‌ به‌ڕێوه‌بچێت.
ناڕازییانی کورد به‌ هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕه‌نسایان ڕاگه‌یاند: چوار ساڵ له‌ تیرۆری سێ ژنی چالاکوانی کورد له‌ پاریسدا تێده‌په‌ڕێت به‌ڵام هیچ کارێک بۆ دادگه‌یی کردنی ئه‌م که‌سه‌ ئه‌نجام نه‌دراوه‌. ئێمه‌ له‌م که‌مته‌رخه‌مییه‌ی ده‌وڵه‌تی فه‌ڕه‌نسا زۆر تووڕه‌ین.
به‌ نووسینی هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕه‌نسا، به‌رپرسه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا ده‌ست هه‌بوونی ڕێکخراوی هه‌واڵگری تورکیا (میت)یان له‌ تیرۆرکردنی ئه‌م سێ چالاکوانه‌ ژنه‌ کورده‌ به‌ دوور له‌ چاوه‌ڕوانی نه‌زانیوه‌ به‌ڵام ڕێکخراوی هه‌واڵگری تورکیا ده‌ست هه‌بوونی خۆی له‌ تیرۆری ئه‌وان له‌ پاریسی ڕه‌ت کردۆته‌وه‌.

کۆدی بابه‌ت: 67256  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۱۹  |  کاتژمێر: 9 : 13

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
ڕۆحانی: میانەڕۆیی خۆ و خدەی گەلی مەزنی ئێرانە/ هەڕەشە قبووڵ ناکەین
کۆڕی نێونەتەوەیی "زەکەریای ڕازی" لە کرماشان بەڕێوە دەچێت
کێش‌هەڵگری کوردستانی بوویە خاوەنی مێداڵیای زێڕی گەنجانی وڵات
خنکانی گەنجێکی ماسیگر لە بەنداوی قوچمی دێولانی کوردستان
کاتی سه‌ردانی وه‌فدی هه‌رێم بۆ به‌غدا دیاری کرا
هەڵوێستی ڕووسیا هەمبەر گشتپرسیی سەربەخۆیی لە هەرێمی کوردستان
ده‌توانین له‌ ماوه‌ی که‌متر له‌ دوو ساڵ گرفته‌کانی چاره‌سه‌ر بکه‌ین و جیا بینه‌وه‌
به‌م زووانه‌ ده‌ره‌چه‌یێکی گرینگ سه‌باره‌ت به‌ ڕیفراندۆمی کوردستان ده‌کرێته‌وه‌
سه‌رکرده‌ کورده‌کان چییان له‌ سه‌ربه‌خۆیی ده‌وێت؟
دەنگۆی پاڵێوراویەتییی ئالا تاڵەبانی و خالد شوانی بۆ پۆستی پارێزگاریی کەرکووک ڕەت کرایەوە
بارزانی یاری له‌گه‌ڵ ئاگر ده‌کات
داوای ڕاگه‌یاندنی دۆخی نائاسایی له‌ نه‌ینه‌وا و که‌رکووک ده‌کرێت
Rêya Heseke û Dêrazorê ket destê HSD`ê
Barzanî: Gelek dewlet amade ne serxwebûna Kurdistanê nas bikin
Encûmenê Bilind a Referandumê: Yan NY wê dîroka referandumê diyar bike, yan jî nayê paşxistin
ئیمکانات