حه‌فته‌نامه‌ی به‌ریتانیایی زمانی "عه‌ره‌ب":
سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان له‌ ساڵی 2017 مومکین نییه‌
به‌شی جیهان- حه‌فته‌نامه‌ی عه‌ره‌ب وێڕای ئاماژه‌ به کێشه‌ و ناکۆکییه ناوخۆییه‌کانی نێوان پارته‌ کوردییه‌کانی عێراق، قه‌یرانی دارایی، چاره‌سه‌رنه‌بوونی ئیداره‌ی ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌ره‌کان و پێشوازی نه‌کردنی کۆمه‌ڵگای جیهانی له‌ جیابوونه‌وه‌ی کورده‌کان له‌ عێراق، ده‌نووسێت سه‌ره‌ڕای جه‌ختی ڕێبه‌رانی حکوومه‌تی هه‌رێم، سه‌ربه‌خۆیی ئه‌م ناوچه‌ خۆبه‌ڕێوه‌به‌ره‌ له‌ ساڵی نوێ زایینی مومکین نییه‌.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕێبه‌رانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌وان مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و نیچیرڤان بارزانی، سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌م ناوچه‌ خۆبه‌ڕێوه‌به‌ره‌ی عێراق له‌ دوو ساڵی ڕابردوو هه‌واڵی سه‌ربه‌خۆیی به‌مزووانه‌ی ئه‌م ناوچه‌ له‌ عێراقیان داوه‌.
حه‌فته‌نامه‌ی به‌ریتانیایی زمانی "عه‌ره‌ب" له‌ نوێترین ژماره‌ی خۆیدا به‌ باسکردنی کێشه‌ و گرفته‌ زۆره‌کان له‌سه‌ر جیابوونه‌وه‌ی کورده‌کان له‌ وڵاتی عێراق، پرسی ئه‌نجامبوونی سه‌ربه‌خۆیی له‌ ساڵی 2017ی به‌ نامومکین زانیوه‌.
له‌ ڕاپۆرتی ئه‌م حه‌فته‌نامه‌یه‌دا هاتووه‌: "دروسته‌ که‌ داخوازییه‌کان بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان له‌ مانگه‌کانی ڕابردوو زیاتر بووه‌ به‌ڵام ته‌نگژه‌ ناوخۆیی و ناوچه‌ییه‌کان له‌مپه‌ڕێک بۆ ئه‌م ڕووداوه‌یه‌." هه‌روه‌ها ئاماژه‌ کراوه‌ که‌ دروسته‌ که‌ تورکیا له‌ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پشتیوانی کردووه‌ به‌ڵام سه‌ربه‌خۆیی پرسێکی دیکه‌یه‌ و نابێت چاوه‌ڕوان بکرێت که‌ تورکیا له‌ سه‌ربه‌خۆیی کورده‌کانی عێراق پشتیوانی بکات.
له‌ به‌شێکی دیکه‌ له‌ ڕاپۆرته‌که‌دا هاتووه‌: هه‌رچه‌ند په‌یوه‌ندییه‌کانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عه‌بادی له‌چاو ڕابردوو باشتر بووه‌ به‌ڵام چاوه‌ڕوان ناکرێت ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی عێراق له‌گه‌ڵ جیابوونه‌وه‌ی کورده‌کان ڕه‌زامه‌ندی ده‌رببڕێت. کورده‌کانیش جه‌ختیان کردووه‌ که‌ نایانه‌وێت به‌ شێوه‌ی یه‌کلایه‌نه‌ و به‌ بێ دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا سه‌ربه‌خۆیی ڕابگه‌یێنن.
پرسێکی دیکه‌ که‌ له‌م ڕاپۆرته‌دا وه‌کوو له‌مپه‌ڕ له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی کورده‌کان ناوی لێبراوه‌ دیاری نه‌بوونی چاره‌نووسی ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌ره‌کانه‌ که‌ هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ توانیویانه‌ له‌ شه‌ڕ دژی داعش ئه‌و ناوچانه‌ کۆنتڕۆڵ بکه‌ن. ئه‌م ناوچانه‌ پێش له‌ هێرشی داعش له‌ بنده‌ستی چه‌کدارانی داعش بوو و به‌ بوونی دانانی ڕێچاره‌ی ئه‌وه‌ له‌ یاسای بنه‌ڕه‌تی نوێ عێراق هێشتاکه‌ چاره‌نووسی ئه‌وه‌ دیاری نه‌کراوه‌.
له‌ به‌شێکی دیکه‌ له‌م ڕاپۆرته‌دا ڕاگه‌یێندراوه‌ که‌ هه‌ندێ له‌ پارته‌ کوردییه‌کانی عێراق له‌وان یه‌کێتیی نیشتمانی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌پێچه‌وانه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق پاڵپشتی کردنی به‌غدا به‌هۆی ترس له‌ زاڵبوونی ته‌واوی پارتی دیموکرات له‌سه‌ر وڵاتی تازه‌ دامه‌زراوی کوردستانی سه‌ربه‌خۆ له‌ سه‌رووی جیابوونه‌وه‌ له‌م وڵاته‌ داده‌نن.
هه‌روه‌ها له‌م ڕاپۆرته‌دا ئاماژه‌ کراوه‌ که‌ دروسته‌ یه‌کێتی ئه‌ورووپا و ئه‌مه‌ریکا له‌ کورده‌کان له‌ به‌رانبه‌ر چه‌کدارانی داعش به‌ره‌ڤانیان کردووه‌، به‌ڵام پرسی سه‌ربه‌خۆیی شتێکی دیکه‌یه‌ و گومان ناکرێت به‌ له‌به‌رچاوگرتنی پاشهاته‌کانی ئه‌وه‌ پشتیوانی له‌ سه‌ربه‌خۆیی کورده‌کان بکه‌ن.

کۆدی بابه‌ت: 67322  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۲۰  |  کاتژمێر: 10 : 1

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
ئه‌مساڵی زایینی گشتپرسیی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت
پارتی دیموکراتیک له‌ پرسی گشتپرسیی سه‌ربه‌خۆیی بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ئیمتیازی سیاسی که‌ڵک وه‌رده‌گرێت
ئه‌نجومه‌نی ئه‌عیانی به‌ریتانیا دژ به‌ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان ده‌وه‌ستێته‌وه‌
کورده‌کان هیچ جۆره‌ ویستێکیان بۆ ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی نییه‌
سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان ناتوانێت کۆتایی به‌ ناکۆکی کورده‌کانی عێراق بهێنێت
هه‌ڵگرتنی هه‌ر هه‌نگاوێک له‌ ڕێگای سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان ده‌بێ له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندی به‌غداوه‌ بێت
سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان ده‌بێ له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندی به‌غدا و وڵاتانی دراوسێیه‌وه‌ ئه‌نجام بدرێت
ئایا سه‌ره‌نجام کاتی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانی عێراق گه‌یشتووه‌؟
مومکینه‌ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان 10 ساڵ بخایه‌نێت
نووری مالیکی: هه‌رگیز سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان نایێته‌دی
ده‌سته‌به‌ربوونی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان به‌ بێ ڕێککه‌وتنی هه‌ولێر- به‌غدا مومکین نابێت
هیچ جۆره‌ ڕێککه‌وتنێک له‌ نێوان هه‌ولێر- به‌غدا سه‌باره‌ت به‌ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان له‌ئارادا نییه‌
بارودۆخ بۆ ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان گونجاو نییه‌
ئامانج له‌ پڕۆژه‌ی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان وه‌ده‌ستهێنانی هه‌ڤیازییه‌
بارزانی: ئه‌گه‌ر مالیکی ببێته‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق سه‌ربه‌خۆیی ڕاده‌گه‌یێنم
دوایین هه‌واڵه‌کان
تورکیا لە پێناو هێرشکردنە سەر عەفرین خەریکی گواستنەوەی هێزەکانی بۆ ئەعزاز و مارەیە
پەکەکە لە داوێنی چیاکانی ئاڵپی سویسرا کەمپی لێداوە
هەڕەشەی دەرکردنی کوردەکان لە ئەگەری دەنگدانیان بە جیابوونەی هەرێمی کوردستان
پەرە دەدرێت بە دەرفەتەکانی کار لە گوندە مەبەستەکانی گەشتیاری
بازاڕچەی سنووری چیلات دەکرێتەوە / سندووقی خانوونشینانی نەوت، پرۆژەی پترۆکیمیای دێلۆڕان جێبەجێ دەکات
لقی سەربازیی پەکەکە بەرپرسایەتی کوشتنی مامۆستاکەی تورکیای گرته ئەستۆ
بەنداوی سەردەشت ئەوڕۆ ئاوگیری کرا
ئارەزووی هەندێک عەشیرەی عەرەبی نەینەوا بۆ لکانی ناوچەکانیان بە هەرێمی کوردستان
دەنگی ئەرێنیی جەهەپە به "هەڵوەشانەوەی حەسانەی نوێنەران" ئاراستەی مێژوویی تورکیای گۆڕی / ئەگەر ئێمه ئازاد بایەین ئێستا گشتپرسییەکە شکستی نەدەهێنا
به دڵنیاییەکی زۆرەوه ڕایدەگەیێنین، ئەبووبەکر بەغدادی کوژراوه
سوپای تورکیا خۆی ئامادەی هێرش بۆ سەر تەل رەفعەت و بنکەی ئاسمانیی مەنغ دەکات
سوپای تورکیا تانکەکانی خۆی ڕەوانەی سنووری کیلیس- عەفرین کرد
Du leşkerên Tirkiyeyê ji aliyê PKK`ê ve hatin kuştin
Endamek Rêveberiya PDKê: Em ê rasterast bi Tevgera Goranê re biaxivin
Wezîrê Navxwe yê Îranê li bajarê Sineyê: Divê em ji bo pêşketina Kurdistanê hewl bidin
ئیمکانات