به‌ڕێوه‌چوونی یه‌کێکی دیکه‌ له‌ دانیشتنه‌کانی دادگه‌ی ده‌میرتاش:
من نه‌ ئه‌ندامی PKKم و نه‌ لایه‌نگری PKK ‌
به‌شی تورکیا- ده‌میرتاش له‌ به‌رگرینامه‌ی خۆیدا وتی ئه‌ندامی PKK و لایه‌نگری ئه‌م پارته‌ نییە و له‌ هێرشه‌کانی ئه‌و‌دا هیچ به‌رپرسیارێتییه‌کی نییه‌، له‌ به‌رانبه‌ردا ئه‌و سیاسه‌توانانه‌ که‌ بوونه‌ته ‌هۆی ڕاوه‌ستانی پڕۆسه‌ی ئاشتی به‌رپرسی شه‌ڕ و پێکدادانه‌کانی تورکیان.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌گێڕانه‌وه‌ له‌ ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت، یه‌کێکی دیکه‌ له‌ دانیشتنه‌کانی دادگه‌یی کردنی سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتی گه‌لان هاوپه‌یوه‌ند به‌ دۆسیه‌ی لێدوانی 9ی سێپتێمبێری 2015ی زایینی که‌ له‌ لایه‌ن دادستێنی جمهوورییه‌تی تورکیا له‌ ئامه‌د "سووکایه‌تی به‌ سه‌رۆک کۆمار" ناسێدراوه‌ له‌ دادگه‌ی ئاشتی و سزای ئامه‌د به‌ڕێوه‌چوو و ده‌میرتاش له‌ ڕێگای ڤیدئۆ کۆنفڕانسه‌وه‌ له‌ زیندانی تیپی Fی ئه‌دێرنه‌ به‌رگریی نامه‌ی خۆی خوێنده‌وه‌. به‌رگریی نامه‌ی ده‌میرتاش به‌ شێوه‌ی خواره‌وه‌یه‌:
"لایه‌نه‌ نه‌ته‌وه‌خوازه‌کانی تورک له‌ تورکیا خرابکاری گه‌وره‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن. ته‌نانه‌ت به‌ بێ بچووکترین په‌یوه‌ندی پارتی دیموکراتی گه‌لان، ماڵ، دووکان، نووسینگه‌کان و کارخانه‌گه‌لێک ته‌نیا به‌و بۆنه‌وه‌ که‌ کوردن له‌ لایه‌ن ئه‌م لایه‌نانه‌وه‌ ئاگریان تێبه‌ردراوه‌. من له‌ لێدوانه‌که‌مدا جه‌خت و ڕامگه‌یاندبوو که‌ هه‌ندێ لایه‌نه‌کان له‌ هه‌وڵدان بۆ پاکتاوی کورده‌کان و دروست کردنی شه‌ڕ و پێکدادانی ئیتنیکی. بابه‌تێک که‌ له‌و لێدوانه‌دا ڕه‌خنه‌م لێگرتبوو لێدوانه‌کانی سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا بوو که‌ پارتی دیموکراتی گه‌لانی وه‌کوو ئامانجێک له‌ تورکیا ده‌ناساند. کاتێک که‌ ده‌قی ته‌واوی لێدوانه‌که‌ی من لێکبده‌نه‌وه‌ تێده‌گه‌یێن که‌ هه‌موو ئه‌م وتانه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ئازادی ڕاده‌ربڕین و ئه‌ندێشه‌ وتراوه‌ که‌ په‌یامی ئاشتی و دۆستایه‌تییه‌. من داوا له‌ دادگه‌ ده‌که‌م ئه‌و سیاسه‌توانانه‌ که‌ له‌ ڕسته‌ی "چاره‌سه‌ری پرسی کورده‌کان کۆتایی پێهاتووه‌؛ له‌مه‌وبه‌دوا پڕۆسه‌ی ئاشتیه‌ک نابێت" که‌ڵکیان وه‌رگرتووه‌، بدۆزنه‌وه‌. ئه‌م سیاسه‌توانانه‌ ده‌بێ شوناسیان دیاری بکرێت تاکوو ئاشکرا بکرێت چ که‌سانێک بوونه‌ته‌هۆی کۆتایی گفتوگۆکان و دروستبوونی که‌شی شه‌ڕ و پێکدادانه‌کان له‌ وڵات.
ناوبراو له‌ درێژه‌ی به‌رگریی نامه‌که‌یه‌دا وێڕای ئاماژه‌ به‌ راپۆرتی هه‌ندێ له‌ میدیاکان سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که‌ ده‌میرتاش به‌رپرسی هێرشه‌کان له‌ تورکیایه‌، وتی: من نه‌ له‌ کۆنسه‌ی ڕێبه‌ری PKK، نه‌ ئه‌ندامی PKK، نه‌ وته‌بێژی ئه‌وان و نه‌ ته‌نانه‌ت لایه‌نگری PKKم. من هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتی گه‌لانم. ڕه‌خنه‌م له‌ هه‌موو ئامێر و ڕێگاکانی توندوتێژی گرتووه‌ و دژی ئه‌م جۆره‌ سیاسه‌تانه‌م.
سه‌رۆک کۆمار که‌سایه‌تییه‌کی چالاکی سیاسییه‌. ئه‌و وه‌کوو سه‌رۆک کۆماری تورکیا پێش له‌ هه‌ڵبژاردنی 7ی جوون له‌ 37 شاری جۆراوجۆر میتینگی به‌ڕێوه‌برد. که‌سایه‌تییه‌کی سیاسی ئاوه‌ها ده‌بێ ڕه‌خنه‌کان قبووڵ بکات. سه‌رۆک کۆماری تورکیا به‌پێچه‌وانه‌ی سه‌رۆک کۆمارانی پێشووی تورکیا له‌ سنووره‌کانی یاسا نه‌ماوه‌ و وه‌کوو سه‌رۆکی پارتێک کرده‌وه‌ ده‌کات. ئێمه‌ش ڕه‌خنه‌کانمان له‌مباره‌وه‌ خسته‌ڕوو. ته‌نیا له‌ ساڵی 2015 ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی له‌ 15 گفتوگۆی جۆراوجۆر سه‌رۆک کۆماری تورکیای وه‌کوو "دز" ناو ده‌بات. یاسا له‌م وڵاته‌ سه‌باره‌ت به‌ ده‌میرتاش و باخچه‌لی کرده‌وه‌ی جیاوازی هه‌یه‌. ئێستا ئه‌م به‌رگریی نامه‌یه‌ له‌ 1700 کیلۆمه‌تر دوورتر له‌ ژێر ڕێوشوێنی توندی ئه‌منی ده‌خوێنمه‌وه‌. ئه‌م‌ بابه‌ته‌ پیشانده‌ریی ئه‌وه‌یه‌ که‌ ده‌زگا دادوه‌رییه‌کان بۆ هه‌مووان له‌م وڵاته‌ یه‌کسان نییه‌."

کۆدی بابه‌ت: 67326  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۲۰  |  کاتژمێر: 11 : 4

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
ئاشکراکردنی پڕ هەنگامەی سروه‌ت و سامانی زۆری سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا
ئیتنیک و ئایینزاکان لە کابینەی دوازدەهەمدا بەکار بگیردرێن
پرۆژەی ئەمریکا دامەزراندنی "ئیسرائیل"ی دووهەمە نەک کوردستان/ ناوی کورد خەوشدار مەکەن
له پارێزگای وان فڕۆکه شەڕکەرەکانی تورکیا پەلاماری پێگەکانی پەکەکەیان دا/ 10 ئەندامی پەکەکە کوژراون
دادستێی ئەستەنبۆڵ فەرمانی گرتنی سەرپەرەشتیاری ڕۆژنامەی سوزچی دەرکرد
بەشداریی ژنان لە لێژنەی وەزیران پێویسته
داواکاری بۆ زیادکردنی هێزی پێشمەرگە لە شارێکی جێی ناکۆکیی عێراق
جیاوازییەکی کەمڕەنگ لە ئەنجامی دەنگەکانی سندووقە دووبارە ژمێردراوەکان له کرماشان / 35 سندووقی دیکەی شاری کرماشان دیسان دەژمێردرێنەوە
Li 59 gundên Amedê qedexe hat ragihandin
Caferî: Iraq ji bo Amerîkayê nabe hevpeymana dijî Îranê
Li Mûsilê şerekî giran heye
Şandeya Denmarkî li Sûra Amedê hat astengkirin
Yekem car ezmûnên kurdî li Şehbayê
سوپای تورکیا کانتۆنی عەفرین بوردۆمان دەکات
لە سنووری دووزخورماتوو شەڕ و ڕوبەڕوبوونەوە لەنیوان پێشمەرگە و داعشدا ڕوویدا
ئیمکانات