مامۆستای زانکۆی سیدنی:
ئه‌مه‌ریکا چه‌ندین جار پشتی کوردەکانی عێراقی بەرداوە
به‌شی جیهان- دوکتۆر ستوارت ڕۆلۆ ده‌ڵێت: ئه‌مه‌ریکا چه‌ندین جار کورده‌کانی عێراقی به‌ ته‌نیا هێشتۆته‌وه‌ که‌واته‌ هیوادارین ده‌وڵه‌تی نوێی ترەمپ هه‌ڵوێستی خۆی له‌مباره‌وه‌ بگۆڕێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دوکتۆر ستوارت ڕۆلۆ، مامۆستای زانکۆی سیدنیی ئۆسترالیا له‌ یادداشتی خۆی له‌ ڕۆژنامه‌ی واڵستریت ژۆرناڵدا نووسی: ئه‌مه‌ریکا چه‌ندین جار کورده‌کانی پڕچه‌ک کردووه‌ و ئه‌وانی بۆ به‌دواداچوونی دیاریکردنی چاره‌نووسیان هان داوه‌. پشتیوانی ئه‌مه‌ریکا کاریگه‌رییه‌کی زۆری له‌سه‌ر سه‌رکه‌وتنه‌کانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بووه‌ به‌ڵام له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌ ئه‌مه‌ریکا چه‌ندین جار کورده‌کانی عێراقی له‌به‌رچاو نه‌گرتووه‌.
ناوبراو له‌باره‌ی کورده‌کانی سووریا ڕایگه‌یاندووه‌: تورکیا به‌ بۆنه‌ی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ کورده‌کان و ڕێگری له‌ به‌هێزبوونه‌وه‌ی ئه‌وان له‌ سووریا وازی له‌ خواسته‌کانی خۆی و له‌وان ڕووخانی ده‌وڵه‌تی سووریا هێناوه‌. له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌ ده‌وڵه‌تی سووریا ده‌یه‌وێت جارێکی دیکه‌ ناوچه‌ کوردنشینه‌کانی سووریا کۆنتڕۆڵ بکاته‌وه‌ و دژ به‌ پێدانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموکراتیک به‌وانه‌.
ئه‌م مامۆستای زانکۆیه‌ داوای له‌ ئه‌مه‌ریکا کردووه‌ جگه‌ له‌ پشتیوانی سه‌ربازی له‌ کورده‌کانی سووریا پشتیوانی سیاسیش له‌وان بکات. خاڵی ده‌سپێکی پشتیوانی سیاسی ئه‌مه‌ریکا له‌ کورده‌کان ده‌توانێت ته‌رخاندانی کورسییه‌ک به‌ کورده‌کانی سووریا له‌ ماوه‌ی دانووستانه‌کانی ئاشتی سووریا ببێت.
دوکتۆر ڕۆلۆ ڕوو له‌ ده‌وڵه‌تی نوێی ئه‌مه‌ریکا به‌ سه‌رکردایه‌تی دۆناڵد تره‌مپ ده‌ڵێت: ده‌بێ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی نوێی ئه‌مه‌ریکا هاوکات که‌ له‌ کورده‌کانی سووریا پشتیوانی ده‌کات ئه‌و دڵنیاییه‌ش به‌ تورکیا بدات که‌ په‌که‌که‌، گرووپی سه‌ربازی دژ به‌ ده‌وڵه‌تی تورکیاش به‌هێز نابنه‌وه‌. هه‌ڵبه‌ت پشتیوانی ته‌واو له‌ تورکیاش وه‌کوو خه‌یانه‌تێکی دیکه‌ له‌ حه‌قی کورده‌کان وه‌سف ده‌کرێت.

کۆدی بابه‌ت: 67335  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۲۰  |  کاتژمێر: 11 : 55

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
ڕۆحانی: میانەڕۆیی خۆ و خدەی گەلی مەزنی ئێرانە/ هەڕەشە قبووڵ ناکەین
کۆڕی نێونەتەوەیی "زەکەریای ڕازی" لە کرماشان بەڕێوە دەچێت
کێش‌هەڵگری کوردستانی بوویە خاوەنی مێداڵیای زێڕی گەنجانی وڵات
خنکانی گەنجێکی ماسیگر لە بەنداوی قوچمی دێولانی کوردستان
کاتی سه‌ردانی وه‌فدی هه‌رێم بۆ به‌غدا دیاری کرا
هەڵوێستی ڕووسیا هەمبەر گشتپرسیی سەربەخۆیی لە هەرێمی کوردستان
ده‌توانین له‌ ماوه‌ی که‌متر له‌ دوو ساڵ گرفته‌کانی چاره‌سه‌ر بکه‌ین و جیا بینه‌وه‌
به‌م زووانه‌ ده‌ره‌چه‌یێکی گرینگ سه‌باره‌ت به‌ ڕیفراندۆمی کوردستان ده‌کرێته‌وه‌
سه‌رکرده‌ کورده‌کان چییان له‌ سه‌ربه‌خۆیی ده‌وێت؟
دەنگۆی پاڵێوراویەتییی ئالا تاڵەبانی و خالد شوانی بۆ پۆستی پارێزگاریی کەرکووک ڕەت کرایەوە
بارزانی یاری له‌گه‌ڵ ئاگر ده‌کات
داوای ڕاگه‌یاندنی دۆخی نائاسایی له‌ نه‌ینه‌وا و که‌رکووک ده‌کرێت
Rêya Heseke û Dêrazorê ket destê HSD`ê
Barzanî: Gelek dewlet amade ne serxwebûna Kurdistanê nas bikin
Encûmenê Bilind a Referandumê: Yan NY wê dîroka referandumê diyar bike, yan jî nayê paşxistin
ئیمکانات