سه‌رۆکی ئیداره‌ی پاراستنی ژینگه‌ی مه‌هاباد:
هیچ حاڵه‌تێکی گوماناوی له‌ مردنی په‌له‌وه‌ران له‌ ژینگه‌ ئاوییه‌کانی مه‌هاباد نه‌بینراوه‌
به‌شی ئێران/ ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا- سه‌رۆکی ئیداره‌ی پاراستنی ژینگه‌ی شارستانی مه‌هاباد وتی: هیچ حاڵه‌تێکی گوماناوی له‌ مردنی په‌له‌وه‌ران له‌ ژینگه‌ ئاوییه‌کانی مه‌هاباد نه‌بینراوه‌.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ (20ی به‌فرانبار) کامران حسێنی له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێراندا باسی له‌ به‌رده‌وامیی چاودێری ژینگه‌ ئاوییه‌کانی ئه‌م شارستانه‌ به‌ ئامانجی ئه‌گه‌ری ناسینی نه‌خۆشی ئانفۆلانزای زۆر حاد له‌ په‌له‌وه‌ران کرد و ڕایگه‌یاند: هیچ حاڵه‌تێکی گوماناوی له‌ ڕه‌فتاری نائاسایی و مردنی په‌له‌وه‌ران نه‌بینراوه‌.
ناوبراو جه‌ختی کرد: وێڕای ئاوڕدانه‌وه‌ له‌ بڵاوه‌بوونی ئانفۆلانزای زۆر حادی په‌له‌وه‌ران له‌ هه‌ندێ پارێزگاکانی وڵات له‌ ئه‌مساڵدا، به‌ مه‌به‌ستی ڕێگری له‌ په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ وێڕای ڕاگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌بوونی ڕاوکردنی په‌له‌وه‌ران، هێشتا چاودێری و لێکدانه‌وه‌ی تاڵاوه‌کانی شارستان له‌ ده‌ستووری کاری ئه‌م ئیداره‌یه‌ دانراوه‌.
حسێنی وتیشی: کاری چاوه‌دێری له‌سه‌ر ده‌ڤه‌ری ژێر چاودێری مه‌هاباد به‌ شێوه‌ی به‌رده‌وام له‌لایه‌ن ئیداره‌ی پاراستنی ژینگه‌ و ئاژه‌ڵپزیشکییه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت.

کۆدی بابه‌ت: 67338  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۲۰  |  کاتژمێر: 12 : 41

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
گرفتی سنوورنشینانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا تاوتووێ کرا
بازاڕ بوورسی ئەستەنبۆڵ کەوتۆتە ژێر کاریگەریی ڕیفراندۆمی هەرێم
بیست و نۆهەمین فستیڤاڵی شانۆگەری پارێزگای کرماشان کۆتایی پێهات/ سەرکەوتووان بۆ فستیڤاڵی فەجر ناسێندران
١٠٠٠ ملیارد تمەن قەرزی کارڕەخسێنی تەرخانی پارێزگای کوردستان دەکرێت
سنە نازناوی دووهەمی پێشبڕکێیەکانی هەندباڵی تازەلاوانی ناوچەی ٤ی ئێرانی مسۆگەر کرد/ ڕاکەری بانەیی لە پلەی دووهەمی ڕاکردنی ئۆمێدی وڵات وەستا
گوژمەی کەرتی گەشتیاری کرماشان لە سەدا 80 بەرز کرایەوە
فرۆکەکانی سوپای تورکیا باکووری عێراقیان بۆردومان کرد
کۆڕبەندی نێونەتەوەیی "زەکریای ڕازی" له کرماشان بەڕێوه دەچێت
ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێم پڕاتیگی پڕۆژەی ئیسرائیلە
قەدەغەی هاتوچۆ لە ٤٦ گوند و گەڕەکی پارێزگای ئامەد ڕاگەیێندرا
تورکیا، سووریا و ئێران لە دژی جودایی خوازان هاوپەیمانییەک پێک بێنن
دەرهێنەرێکی سنەیی خەڵاتی باشترین دەرهێنەری مسۆگەر کرد
بەشداری پرۆسەی ڕیفراندۆم نابین
پووتین بۆ دیدار لە گەڵ ئەردۆغان سەردانی تورکیا دەکات
فوئاد مەعسووم و یان کۆبیچ جەختیان کردەوە لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا
ئیمکانات