هه‌وای ورمێ ناپاکه‌/ درێژه‌ی پیس بوونی هه‌وا تا کۆتایی حه‌فته‌
به‌شی ئێران/ ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا- سه‌رۆکی ئیداره‌ی کاروباری تاقیگه‌کانی ئیداره‌ی گشتیی ژینگه‌پارێزی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا وتی: هه‌وای ورمێ بۆ گرووپه‌ هه‌ستۆکه‌کان ناپاکه‌ و له‌م شارستانه‌ پیس بوونی هه‌وا تا کۆتایی حه‌فته‌ درێژه‌ی هه‌یه‌.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس؛ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ (20ی به‌فرانبار) سه‌عید مووسه‌وی ڕایگه‌یاند: وێڕای ئاوڕدانه‌وه‌ له‌ پێشبینییه‌ که‌شناسییه‌کان و به‌رده‌وامیی سه‌قامگیری هه‌وا، پیسبوونی هه‌وا له‌ شاره‌ پڕحه‌شیمه‌ته‌کان به‌ تایبه‌ت ناوه‌ندی پارێزگا درێژه‌ی هه‌یه‌.
ناوبراو وتیشی: به‌پێی داتا وه‌رگیردراوه‌کان له‌ وێستگه‌کانی هه‌ڵسه‌نگاندنی کواڵیته‌ی هه‌وای شار، دۆخی چۆنیه‌تی هه‌وای ورمێ له‌ 20ی به‌فرانباردا به‌ پێوه‌ری 149 بۆ گرووپه‌ هه‌ستۆکه‌کان ناپاکه‌.
ناوبراو هۆکاری ئه‌م پیس بوونه‌وه‌ی هه‌وای به‌ دیارده‌ی ئینڤێرژن ڕاگه‌یاند.

کۆدی بابه‌ت: 67350  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۲۰  |  کاتژمێر: 14 : 47

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
ئیمکانات