پاش له‌ناوبردنی داعش؛
یارمه‌تییه‌کانی هێزی هاوپه‌یمانان به‌ عێراق درێژه‌ی ده‌بێت
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی هێزی هاوپه‌یمانانی دژ به‌ داعش باسی له‌ به‌رده‌وامیی یارمه‌تییه‌کانی ئه‌م هاوپه‌یمانییه‌ به‌ عێراق ته‌نانه‌ت پاش قۆناغی له‌ناوچوونی داعش کرد.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جان دۆریان له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ڕادیۆ "المربد"ی عێراقدا، وتی: له‌ ئێستادا ڕۆڵی هێزی هاوپه‌یمانانی دژ به‌ داعش ته‌نیا تایبه‌ت به‌ یارمه‌تی گه‌یاندن به‌ ئازادکردنه‌وه‌ی شاره‌کانی عێراق له‌ بنده‌ستی گرووپی تیرۆریستی داعش و زاڵبوونی هێزه‌ سه‌ربازی و ئه‌منییه‌کانی عێراق له‌سه‌ر ئه‌م ناوچانه‌یه‌؛ به‌م حاڵه‌شه‌وه‌ ته‌نانه‌ت پاش له‌ناوچوونی داعش یارمه‌تییه‌کانی ئه‌م هاوپه‌یمانییه‌ به‌ عێراق درێژه‌ی ده‌بێت.
ناوبراو وێڕای ئاماژه‌ به‌وه‌ی که‌ هێزی هاوپه‌یمانان له‌ قۆناغی پاش داعش له‌ بواری یه‌کسان کردنه‌وه‌ی هه‌وڵی کۆمه‌ڵگای جیهانی بۆ نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی شاره‌ ئازادکراوه‌کان ڕۆڵ ده‌گێڕێت، ڕۆڵی فه‌ڕه‌نساشی ستایش کرد و وتیشی: ده‌وڵه‌تی فه‌ڕه‌نسا یارمه‌تیی خۆی به‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی عێراق تاکوو له‌ناوبردنی به‌ ته‌واوه‌تی گرووپی تیرۆریستی داعش درێژه‌ ده‌دات.

کۆدی بابه‌ت: 67352  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۲۰  |  کاتژمێر: 14 : 55

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
به‌غدا بۆ وه‌ستاندنی هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی هه‌رێم گوشار بخاته‌ سه‌ر تورکیا و ئێران
لۆبیگه‌ریی کورده‌کان له‌ ئه‌مریکا بۆ ڕاکێشانی پاڵپشتی له‌ ڕیفراندۆم
حیساب بۆ به‌غدا ناکه‌ین و ڕیفراندۆم ده‌که‌ین
حکوومه‌تی به‌غدا: گشتپرسیی کوردستان له‌ داهاتووشدا به‌ڕێوه‌ نه‌چێت
مکووڕین سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستان ڕابگه‌یێنین
داواکاریی ڕیاز له‌ هه‌ولێر بۆ وازهێنان له‌ به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسی
فه‌لاح مسته‌فا: سوورین له‌سه‌ر ئه‌نجام دانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی
پێشمەرگە بەشداریی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵ کردنەوەی حەویجە ناکات
کۆمپانیای نەوتیی «شیڤرۆن»ی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان چالاک دەبێتەوە
مەسعوود بارزانى سه‌ردانى ماڵى مام جه‌لالى کرد
Operasyona navçeya Hewîceyê dest pê kir
Kurdistanê Tirkiye şermezar kir
Erdoxên ji bo şagirtên ku diçin derveyê welat got: Hemû dibin sîxur
کورده‌کانی عێراق بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕیفراندۆم گوشاری زۆریان له‌سه‌ره‌
ئەمریکا بە توندی دژی ڕیفراندۆم دەوەستێتەوە
ئیمکانات