وته‌بێژی کۆمیسیۆنی وزه‌ی مه‌جلیس له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کوردپرێس؛
ته‌رخاندانی داهاتی نه‌وتی بۆ ناوچه‌ بێبه‌شه‌کان کارێکی پێویسته‌
به‌شی ئێران- ئه‌سه‌دوڵڵا قه‌ره‌خانی ڕایگه‌یاند: ته‌رخاندانی له‌سه‌دا 3ی سه‌باره‌ت به‌‌ فرۆشتنی نه‌وت له‌ به‌رنامه‌ی شه‌شه‌می گه‌شه‌ بۆ ناوچه‌ نه‌وتخێز و بێبه‌شه‌کان، کارێکی ئه‌رێنی و به‌بایه‌خ بۆ گه‌شه‌ و هاوسه‌نگی ناوچه‌یی له‌م ناوچانه‌ی وڵاته‌.
وته‌بێژی کۆمیسیۆنی وزه‌ وێڕای ئاماژه‌ به‌ په‌سندی ئه‌م پێشنیاره‌ له‌ پڕۆژه‌یاسای به‌رنامه‌ی شه‌شه‌م بۆ هه‌واڵنێری په‌رله‌مانی کوردپرێسی وت: ئه‌م بابه‌ته‌ پێشتر و له‌سه‌دا 1 و 2 ده‌ستیپێکردووه‌ و ئێستاش گه‌یشتووه‌ته‌ له‌سه‌دا 3.
ناوبراو زیادی کرد: ئه‌نجامدانی ئه‌م کاره‌ هه‌نگاوێکی گه‌وره‌ بۆ گه‌شه‌ی پێوه‌ره‌کانی گه‌شه‌ی ناوچه‌یی له‌ وڵات ده‌بێت.
ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی وزه‌ی مه‌جلیس وتیشی: ئه‌م په‌سنده هه‌م بۆ ناوچه‌ نه‌وتخێزه‌کانه‌ و هه‌میش بۆ ناوچه‌ بێبه‌شه‌کان.
ناوبراو زیادیشی کرد: خه‌ڵک ده‌یانه‌وێت ئاسایشی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌وێدا دروست بێت بۆیه‌ ئێمه‌ هیوادارین به‌ دیاریکردنی ئه‌م ڕێژه‌یه‌ به‌شێک له‌ کێشه‌ و گرفته‌کانی ئه‌م ناوچانه‌ چاره‌سه‌ر بکرێت.
وته‌بێژی کۆمیسیۆنی وزه‌ له‌ وڵامدانه‌وه‌ به‌م پرسیاره‌ی کوردپرێس که‌ ئه‌م داهاته‌ له‌ چ بوارگه‌لێکدا ده‌بێ سه‌رمایه‌دانه‌ریی بکرێت، ڕوونیشی کرده‌وه‌: له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌م ده‌بێ سه‌رمایه‌دانه‌رییه‌کی زیاتر له‌ به‌شه‌ ئاوه‌دانکارییه‌کان و هه‌لی کار ئه‌نجام بدرێت تاکوو گه‌شه‌ی هه‌ست پێکراو له‌ بژێوی ژیانی خه‌ڵکدا ببینرێت.  

کۆدی بابه‌ت: 67400  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۲۲  |  کاتژمێر: 9 : 39

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
به‌غدا بۆ وه‌ستاندنی هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی هه‌رێم گوشار بخاته‌ سه‌ر تورکیا و ئێران
لۆبیگه‌ریی کورده‌کان له‌ ئه‌مریکا بۆ ڕاکێشانی پاڵپشتی له‌ ڕیفراندۆم
حیساب بۆ به‌غدا ناکه‌ین و ڕیفراندۆم ده‌که‌ین
حکوومه‌تی به‌غدا: گشتپرسیی کوردستان له‌ داهاتووشدا به‌ڕێوه‌ نه‌چێت
مکووڕین سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستان ڕابگه‌یێنین
داواکاریی ڕیاز له‌ هه‌ولێر بۆ وازهێنان له‌ به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسی
فه‌لاح مسته‌فا: سوورین له‌سه‌ر ئه‌نجام دانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی
پێشمەرگە بەشداریی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵ کردنەوەی حەویجە ناکات
کۆمپانیای نەوتیی «شیڤرۆن»ی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان چالاک دەبێتەوە
مەسعوود بارزانى سه‌ردانى ماڵى مام جه‌لالى کرد
Operasyona navçeya Hewîceyê dest pê kir
Kurdistanê Tirkiye şermezar kir
Erdoxên ji bo şagirtên ku diçin derveyê welat got: Hemû dibin sîxur
کورده‌کانی عێراق بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕیفراندۆم گوشاری زۆریان له‌سه‌ره‌
ئەمریکا بە توندی دژی ڕیفراندۆم دەوەستێتەوە
ئیمکانات