کۆسرەت ڕەسوڵ عه‌لی:
لایه‌نه‌ سه‌ره‌کییه‌کان به‌گیانی لێبورده‌یی بێنه‌ مه‌یدان و کۆببنه‌وه‌
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەست پێشخەرییەک ئاراستەی حزب و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌گێڕانه‌وه‌ له‌، لڤین‌پرێس، کۆسرەت ڕەسوڵ عه‌لی جێگری ‏سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ‏له‌ په‌یامێکدا ده‌ستپێشخه‌ری ده‌کات و داوا له‌ لائه‌نه‌کان ده‌کات له‌ئاستی ئه‌ندامانی لووتکه‌دا و به‌گیانی لێبورده‌ییه‌وه‌ کۆببنه‌وه‌ چوونکوو گۆڕانکارییەکان لەناوچەکە خێراتر دەبن.
دەقی دەست پێشخەرییەکەی کۆسرەت ڕەسوڵ:
 واپێشبینی دەکرێت، ساڵی 2017 هاوکێشەی هێز بەهۆی کزبوون، یان تەواو بوونی جەنگی دژی داعشەوە گۆرانکاریی بەسەردابێت، پشتیوانیی نێودەوڵەتی بۆ جەنگی دژی داعش دەچێتە قوناغێکی‌ترەو، گۆرانکارییەکان لەناوچەکە خێراتر دەبن، ململانێی هێزە گەورەکان لەناوچەکە چڕتر دەبێتەوە. عێراق وەک براوەی جەنگ رۆڵی گەورەتر بەخۆی دەدات، هێزەکانی حەشدی شەعبی وەک هێزێکی فەرمی و خاوەن شەرعیەت، لەهەوڵێ‌ فراوان بوونەوەدا دەبن، بەتایبەت لەناوچە کوردستانیەکان، هەموولایەک لەهەوڵی ئەوەدا دەبن سوود لەگۆرانگارییەکان وەربگرن و خۆیان لەزیانەکانی بپارێزن.
 ئەمڕۆ ئیدارەی هەرێمی کوردستان و پەیوەندیی لایەنە سیاسییەکان لەئاستێکدا نییە کۆدەنگی پێ‌ دروستبکرێت، ئەمە لەگەڵ ئەوەی ئەگەری ئەوە هەیە گۆرانکارییەکان کاریگەریی نەخوازراویان بۆ سەر هەرێمی کوردستان هەبێت، خراپیی باری ئابوری و دۆخی خراپی ژیان و گوزەرانیش دۆخی نائارامی و دڵەراوکێی لای هاوڵاتیان زیاتر کردووە، ئەم دۆخە کاریگەریی دەبێت لە بێ‌ هیوا کردن و کەمکردنەوەی متمانەی جەماوەر بە دامەزراوە شەرعیەکانی هەرێم و رۆڵی حیزبەکان، بۆیە ئەرکی نەتەوەیی و ئەخلاقی سیاسی لەهەموو لایەکمان، بەتایبەت لەو لایەنانەی باڵادەستن، ئەخوازێت بەگیانی بەرپرسیارێتییەوە خۆمان ئامادەکەین بۆ قۆناغێکی نوێ‌، قوناغێک کە گیانی لێبوردەیی ڕۆلی خۆی بگێرێت لە چاو پۆشین لەهەر نیگەرانییەک کە لەرابردودا لەنێوان لایەنەکان رویداوە و بەمەرجی ئەوەی سوود وەرگرین لەهەر کەموکورتییەک کە بوونەتە هۆکار بۆ دروستبوونی ئەم بارە نا هەموارە، ئەم دۆخە لێمان دەخوازێت هەموومان پێکەوە بەرنامەیەک دارێژین، بۆ دروستکردنی گوتاری هاوبەش و بەرەورووبوونەوەی هەر ئەگەرێکی مەترسیدار، بەرنامەیەک گیانی یەکتر قبوڵکردن لەناوماندا بچەسپێنێت و هەوڵەکان بەو ئاراستەیە بێت، جەماوەر لەگەڵ دامەزراوە شەرعییەکان و لایەنە سیاسییەکان، ئاشت بکاتەوە و ئومێد و متمانەیان بۆبگێڕێتەوە. دیارە بەبێ‌ دەستەبەرکردنی دۆخێکی ئارام لەنێوان لایەنە سیاسییەکان، ئەستمەو گران دەبێت هەر هەنگاوێک بنرێت بۆ قوتاربوون لەم دۆخە چەقبەستووە، تەنانەت بەم حاڵەشەوە ئاسان نییە بچینە پای هەڵبژاردن و پێشکەشکردنی هەربەرنامەیەکیش بۆ چاکسازی و رێکخستنەوەی کۆمەڵگە ناتوانێت سەرکەوتووبێت و ناتوانێت جەماوەر و هاوڵاتییان ئاشت بکاتەوە و بیانکاتە زامنی سەرکەوتن.
 رێکخستنەوەیی هەرێم و ئاشت کردنەوەی جەماوەر هەنگاوی عەمەلی و خێرا دەخوازێت، بۆ ئەو مەبەستە بەندە چەند پێشنیارێک دەخەمە بەردەم لایەنە سیاسییەکان، تا لەنزیک‌کاتدا بتوانین بەهەموومان دۆخێکی تازە بهێنینە ئاراوە و ئەم دۆخەی ئێستا تێپەرێنین، بۆ ئەو مەبەستە پێویستە بەزووترین کات:
 •    کۆبوونەوەی لووتکەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم بە گشتی و بەتایبەت پێنج لایەنە سەرەکیەکە سازبکرێت بۆ دروستکردنی چەند دەستەیەک لە ئەندامانی مەکتەب سیاسی ئەو لایەنانە بۆ گفتوگۆکردن، هەر دەستەیەک تایبەت بە پرسێک کۆبوونەوەکانیان سازبکەن بەمەبەستی چارەسەری کێشەکان و دروستکردنی هەماهەنگی لەسەر ئەم پرسانە و تاوتۆێکردنی پێویستیەکانی تێپەراندنی ئەم دۆخە نەخوازراوە چەقبەستووە.
 پرسەکان:
 •    پرسی سەرۆکایەتیی هەرێم
    پرسی پەرلەمانی کوردستان
 •    پرسی حکوومەت
 •    پرسی مووچە و بژێوی ژیان و خزمەتگوازرییە بنچینەییەکان.
 ئامانج لەکۆبوونەوەکان گەیشتن بەرێککەوتنی لایەنەکان بێت بۆ نەخشەرێگایەکی کاتی تاهەڵبژاردن و دۆزینەوەی رێگاچارەیەک، بۆ ئاشتکردنەوەی جەماوەر و چارەسەرکردنی کەم و کورتییەکان و رێکخستنەوەی دۆخی خراپی ئابووری و ئیداریی هەرێمی کوردستان.

 

کۆدی بابه‌ت: 67408  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۲۲  |  کاتژمێر: 11 : 28

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
گەلانی ئێرانی لەم وڵاتەدا چ جیاوازییان نییە/ دەوڵەتی دوازدەهەم بە پێوەری شایستەسالاری هەنگاو دەنێت
ئایەتوڵڵا جەنەتی: تەندروستیی هەڵبژاردنەکان پشت‌ڕاست دەکەمەوە
ڕوون کردنەوەی وەزارەتی ناوخۆ سەبارەت بە بەشداریی پارێزگاکان لە هەڵبژاردنەکاندا
عەرەب و تورکەمان دژی لکانی کەرکووک بە هەرێمی کوردستانن
ئۆپەراسیۆنی حەشدی شەعبی لە شەنگال جێی شک و گومانە
لێدوانەکانی نەسیف سەبارەت بە شێوەی پێشوازی لە فوئاد مەعسووم لە ڕیاز نابەرپرسانەیە
نیگەرانیی 62 نوێنەری پەرلەمانی ئەورووپا لە درێژەی دۆخی نائاسایی لە تورکیا و دەستگیرکرانی دوو مامۆستای مانگرتوو لە خواردن
کاردانەوەی توندی ئێران هەمبەر بە لێدوانەکانی تڕەمپ لە ئیسرائیل
مامۆستایێکی بۆکانی میداڵیای بڕۆنزی کێبەرکێی جیهانیی دیزاینی ئیتاڵی مسۆگەر دەکات
سوپای دیموکراتیکی سووریا شارۆچکەیێک و چوار گوندی نزیک بە شاری ڕەقە ئازاد دەکەن
Xezeba Firatê: Bajaroka Hemrat Nasra û gundek hatin rizgarkirin
Qeyûm pirtûkxane girt
Qeyûmê Şaredariya Agiriyê 106 xebatkar ji kar avêtin
Nêçîrvan Barzanî: Kurdistan wê ji Iraqê re bibe cîraneke baş
Rewşa hewaya bajarên kurdan metirsîdar e
ئیمکانات