یه‌که‌مین ده‌نگدان‌ بۆ دامه‌زراندنی سیسته‌می سه‌رۆک کۆماری به‌ سوودی AKP و MHP
به‌شی تورکیا- به‌ ده‌نگی ئه‌رێنی AKP و MHP لێکدانه‌وه‌ی پاکێجی پێشنیاری چاکسازی یاسای بنه‌ڕه‌تی تورکیا له‌ده‌ستووری کاری په‌رله‌مانی ئه‌م وڵاته‌ دانرا.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌گێڕانه‌وه‌ له‌ حوڕییه‌ت، به‌ په‌سه‌ندی پێشنیاری دوو پارتی دادوگه‌شه‌ (AKP) و بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست (MHP) له‌ یه‌که‌مین ده‌نگدانی فه‌رمی سه‌باره‌ت به‌ چاکسازی یاسای بنه‌ڕه‌تی و دانانی سیسته‌می سه‌رۆک کۆماری تێیدا، په‌رله‌مانی تورکیا لێکدانه‌وه‌ی گه‌ڵاڵه‌ی چاکسازی یاسای بنه‌ڕه‌تی له‌ ده‌ستووری کاری خۆی داده‌نێت.
ئه‌م ده‌نگدانه‌ سه‌ره‌تایه‌ بۆ بڕیاردان سه‌باره‌ت به‌ تاوتوێ کردن و نه‌کردنی پاکێجی پێشنیاری چاکسازی 18 ماده‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تی تورکیا له‌ لایه‌ن AKP و MHP، به‌ڕێوه‌چوو.
له‌ کۆتاییدا پاش کێشه‌ و گرفتی جیدی و به‌ربڵاو له‌ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی تورکیا، ده‌نگدان‌ ئه‌نجام درا و به‌گشتی له‌ 480 نوێنه‌ری ئاماده‌ له‌ په‌رله‌مان، 338 نوێنه‌ری ده‌نگی ئه‌رێنیان به‌م بابه‌ته‌ داوه‌ته‌وه‌.
شیاوی ئاماژه‌یه‌ که‌ له‌م ده‌نگدانه‌وه‌دا ڕه‌جه‌ب ئاکداغ وه‌زیری ته‌ندروستی تورکیا له‌ هه‌وڵێکی سه‌رسووڕهێنه‌ر و دژی یاسا و ڕێسا ناوخۆییه‌کانی په‌رله‌مان به‌ شێوه‌ی ئاشکرا ده‌نگی دا و له‌ ڤیدئۆییه‌کدا که‌ یه‌کێک له‌ نوێنه‌رانی ئۆپۆزسیۆن تۆماری کردووه‌ ده‌بیسرێت که‌ ده‌ڵێت "من خه‌ریکم تاوان ئه‌نجام ده‌ده‌م. ده‌مه‌وێ بزانم چ په‌یوه‌ندییه‌کی به‌ ئێوه‌وه‌ هه‌یه‌؟"
له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئێستای په‌رله‌مانی تورکیا نوێنه‌رانی پارته‌کانی ئۆپۆزسیۆن، له‌وان دنیز بایکاڵ نوێنه‌ری پارتی کۆماری گه‌ل (CHP) و مێڕاڵ دانش به‌شتاش نوێنه‌ری پارتی دیموکراتیکی گه‌لان (HDP)، دژی گه‌ڵاڵه‌ی چاکسازی یاسای بنه‌ڕه‌تی وتاریان پێشکه‌ش کرد. بایکاڵ ئه‌م گه‌ڵاڵه‌ی به‌ "پڕۆژه‌یه‌کی به‌په‌له‌ و به‌دوور له‌ پۆخته‌یی یاسایی و سیاسی" زانی که‌ "نه‌ریتی سیاسی یه‌ک سه‌ده‌یی تورکیا سه‌باره‌ت به‌ سه‌روه‌ری په‌رله‌مان له‌ناو ده‌بات."
هه‌روه‌ها دانش به‌شتاش وێڕای ڕه‌خنه‌ له‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ حکوومه‌ت به‌ ئه‌نجامدانی "کووده‌تایه‌کی ناسه‌ربازی" و "کووده‌تایه‌کی په‌رله‌مانی" تاوانبار کرد.
ناوبراو وتیشی: "ئامانجی یاسای بنه‌ڕه‌تی 1982 پێکهێنانی حکوومه‌تێکی سوننه‌، تورک و پیاوسالار بوو." به‌م چاکسازییانه‌وه‌ هه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ دووپات ده‌بێته‌وه‌. به‌م جیاوازییه‌وه‌ که‌ له‌ ناوه‌ندی ئه‌م حکوومه‌ته‌ سوننه‌، تورکی و پیاوسالاره‌دا پاشایه‌کی نێرینه‌ داده‌نێت.
هه‌روه‌ها MHP له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا جه‌ختی کرده‌سه‌ر پشتیوانی خۆی له‌ گه‌ڵاڵه‌ی چاکسازی یاسای بنه‌ڕه‌تی له‌ قۆناغه‌کانی دیکه‌دا.

کۆدی بابه‌ت: 67412  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۲۲  |  کاتژمێر: 12 : 33

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
مێهرەجانی شێعری کوردی "وەحدەت" لە کرماشان بەڕیوە دەچێت
بینا مێژوییەکانی شارێ ورمێ نۆژەن دەکرێنەوە
کاردانەوەی جێگری مەجلیس بە ڕەخنەکانی سەر گەڵاڵەی گواستنەوەی ئاو لە ئازەریجانی ڕۆژئاوا بۆ تەوڕێز
هەسەدە گەڕەکێکی دیکەی ڕەقەی کۆنتڕۆڵ کردەوە
ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراوە لە وان تەقێندرانەوە و دوو دانیشتووەکەی کوژران
پەنا بردنه بەر ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ بەڕێوه بردنی ڕێفراندۆمی هەرێمی کوردستان بژاردەی ئێمه نییه
وەزشوانێکی سنەیی بانگهێشتی هەڵبژاردەی نیشتمانی بیلیاردی گەورەساڵانی ئێران کرا
هیچ بڕیارێک سەبارەت بە دواخستنی ڕیفراندۆم دەرنەکراوە
دانیشتنێکی پسپۆڕانەی ئەدەبی له کوردستان بەڕێوه دەچێت
ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی ئێران و تورکیا له دژی پەکەکە ڕەتکرایەوە
تەرمی بەسیجی شەهید لە شنۆ ئەسپاردە کرا
پشتیوانی ئەمریکا لە یەکپارچەیی و یەکگرتوویی عێراق و دژایەتیی هەر جۆرە هەنگاوێکی دابەشکارانە
کۆتایی هاتنی رێگەی ئاسنی هەمەدان – سنە لە ساڵی ٩٧
Wezîrê Amerîkayê yê Bergiriyê tê Hewlêrê ku bi Barzanî re bicive
Rûsya: Me 200 çekdarên DAIŞ`ê kuştin
ئیمکانات