ئیدعایه‌کی نوێ:
کۆپته‌ره‌‌کانی تورکیا له‌ ئاسمانی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ هێرش ده‌که‌نه‌ سه‌ر باره‌گای کورده‌کانی سووریا
به‌شی سووریا- هێزه‌کانی به‌رگریی کانتۆنی جزیره‌ له‌ کوردستانی سووریا وتیان: ئه‌و کۆپته‌رانه‌ی که‌ وێده‌چێت هی سوپای تورکیا بوونه‌ له‌ ڕێگای هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ هێرشیان کردۆته‌ سه‌ر کورده‌کانی سووریا.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هێزه‌ به‌رگریی کانتۆنی جزیره‌ له‌ کوردستانی سووریا ڕایانگه‌یاند: حه‌فته‌ی ڕابردوو چه‌ندین کۆپته‌ر که‌ وێده‌چێت هی سوپای تورکیا بوونه‌، له‌ هه‌رێمی کوردستان چوونه‌ته‌ کانتۆنی جزیره‌ و پاش بوردومانکردنی باره‌گای کورده‌کانی سووریا بۆ هه‌رێمی کوردستان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌.
ڕۆژی ڕابردوو 10ی جانیڤێری هێزه‌ به‌رگرییه‌کانی کانتۆنی جزیره‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایانگه‌یاند: ڕۆژی 3ی جانیڤێری چه‌ندین کۆپته‌ر له‌ سنووری عێراق- سووریا په‌ڕیونه‌ته‌وه‌ و چوونه‌ته‌ کوردستانی سووریا. ئه‌م کۆپته‌رانه‌ گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری ته‌ل عه‌لو له‌ نزیکی شاری چاغلایان بوردومان کردووه‌ و له‌ سنوور چوونه‌ته‌ده‌ره‌وه‌.
له‌م به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه‌ که‌ به‌پێی لێکدانه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌کان ئاشکرا بووه‌ که‌ ئه‌م کۆپته‌رانه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان چوونه‌ته‌ کوردستانی سووریا.
هه‌روه‌ها له‌م به‌یاننامه‌یه‌دا ڕه‌خنه‌ له‌ هه‌ڵوێستی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان گیراوه‌ و هاتووه‌: "ئێمه‌ کاری پارتی دیموکراتی کوردستان له‌باره‌ی ئیزندان به‌ چالاکی ئه‌م کۆپته‌رانه‌ ئیدانه‌ ده‌که‌ین. ئه‌م کاره‌ خزمه‌تکردن به‌ دوژمنانی کورده‌. حکوومه‌تی پارتی به‌رپرسی ئه‌م کاره‌یه‌."
به‌رپرسانی کانتۆنی جزیره‌ ئه‌م کاره‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی یاسا و ڕێسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و له‌ دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ده‌ستکه‌وتی کورده‌کانی سووریا له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندڕه‌وی ده‌زانن. ئه‌وان داوا له‌ زلهێزه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ده‌که‌ن که‌ له‌ به‌رانبه‌ر داگیرکارییه‌کانی تورکیا له‌ کوردستانی سووریا هه‌ڵوێستێکی جیدیتر بگرنه‌به‌ر.

کۆدی بابه‌ت: 67416  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۲۲  |  کاتژمێر: 13 : 9

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
گەلانی ئێرانی لەم وڵاتەدا چ جیاوازییان نییە/ دەوڵەتی دوازدەهەم بە پێوەری شایستەسالاری هەنگاو دەنێت
ئایەتوڵڵا جەنەتی: تەندروستیی هەڵبژاردنەکان پشت‌ڕاست دەکەمەوە
ڕوون کردنەوەی وەزارەتی ناوخۆ سەبارەت بە بەشداریی پارێزگاکان لە هەڵبژاردنەکاندا
عەرەب و تورکەمان دژی لکانی کەرکووک بە هەرێمی کوردستانن
ئۆپەراسیۆنی حەشدی شەعبی لە شەنگال جێی شک و گومانە
لێدوانەکانی نەسیف سەبارەت بە شێوەی پێشوازی لە فوئاد مەعسووم لە ڕیاز نابەرپرسانەیە
نیگەرانیی 62 نوێنەری پەرلەمانی ئەورووپا لە درێژەی دۆخی نائاسایی لە تورکیا و دەستگیرکرانی دوو مامۆستای مانگرتوو لە خواردن
کاردانەوەی توندی ئێران هەمبەر بە لێدوانەکانی تڕەمپ لە ئیسرائیل
مامۆستایێکی بۆکانی میداڵیای بڕۆنزی کێبەرکێی جیهانیی دیزاینی ئیتاڵی مسۆگەر دەکات
سوپای دیموکراتیکی سووریا شارۆچکەیێک و چوار گوندی نزیک بە شاری ڕەقە ئازاد دەکەن
Xezeba Firatê: Bajaroka Hemrat Nasra û gundek hatin rizgarkirin
Qeyûm pirtûkxane girt
Qeyûmê Şaredariya Agiriyê 106 xebatkar ji kar avêtin
Nêçîrvan Barzanî: Kurdistan wê ji Iraqê re bibe cîraneke baş
Rewşa hewaya bajarên kurdan metirsîdar e
ئیمکانات