قڵیچدار ئۆغڵۆ داوا له‌ خه‌ڵک ده‌کات ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕن
به‌شی تورکیا- ڕێبه‌ری CHP په‌سندی ڕه‌شنووریس چاکسازیی یاسای بنه‌ڕه‌تی به‌ خه‌یانه‌ت به‌ ده‌نگده‌ران زانی و بانگهێشتی خه‌ڵکی کرد به‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕن.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌گێڕانه‌وه‌ له‌ حوڕییه‌ت، که‌ماڵ قڵیچدار ئۆغڵۆ ڕێبه‌ری پارتی کۆماری گه‌ل (CHP) وێڕای ڕه‌خنه‌ی توند له‌ گه‌ڵاڵه‌ی چاکسازیی یاسای بنه‌ڕه‌تی که‌ ده‌بێته‌هۆی دامه‌زراندنی سیسته‌می سه‌رۆک کۆماری، وتی: ئه‌و نوێنه‌رانه‌ که‌ ده‌نگی ئه‌رێنی بده‌ن به‌م چاکسازییه‌، خه‌یانه‌تیان به‌ خه‌ڵک کردووه‌. ناوبراو داوای له خه‌ڵک کرد ناڕه‌زایه‌تیان خۆیان به‌م گۆڕانکارییه‌ ده‌رببڕن.
قڵیچدار ئۆغڵۆ له‌ کۆبوونه‌وه‌ی گرووپی په‌رله‌مانی CHP وتی: "که‌سانێک که‌ به‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ بڵێن "ئه‌رێ"، به‌وانه‌ی که‌ ده‌نگیان داوه پێیان‌، خه‌یانه‌ت ده‌که‌ن."
ناوبراو وتیشی: "ئه‌وان خه‌ریکن ده‌سه‌ڵاتی پووچه‌ڵ کردنی په‌رله‌مان که‌ به‌ ده‌نگی سه‌دای سه‌دی خه‌ڵک هه‌ڵده‌بژێردرێت، ده‌ده‌نه‌ سه‌رۆک کۆماری که‌ به‌ ده‌نگی له‌سه‌دا 51ی خه‌ڵک هه‌ڵده‌بژێردرێت."
قڵیچدار ئۆغڵۆ وێڕای بانگهێشتی هاووڵاتیان به‌ دژایه‌تی له‌گه‌ڵ چاکسازیی یاسای بنه‌ڕه‌تی، وتی: "ئه‌مه‌ خه‌یانه‌ت به‌ وره‌ی خه‌ڵکه‌. من بانگهێشتی هه‌مووان ده‌که‌م، ئه‌گه‌ر چاکه‌تان بۆ خۆتان ده‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌م یاسا بنه‌ڕه‌تییه‌دا ناڕه‌زایه‌تی ده‌ببڕن."

ڕێبه‌ری CHP له‌ مامه‌ڵه‌ی توندئاژۆی پۆلیس له‌گه‌ڵ ناڕازیان به‌ چاکسازیی یاسای بنه‌ڕه‌تی، به‌ گازی فرمێسک ڕێژ و ئۆتۆمبیلی ئاوپژێن، ڕه‌خنه‌ی گرت و وتی: "له‌ بارودۆخی نائاسایی داین. که‌سێک ناوێرێت ده‌نگ بکات. هه‌ر که‌س له‌و کاته‌دا مومکینه‌ ده‌ستگیر بکرێت و هه‌موو دارایی خه‌ڵک ده‌ستیبه‌سه‌ردا بگیردرێت. ده‌ورانده‌وری په‌رله‌مانیان به‌ ئۆتۆمبیله‌ ئاوپژێن و زرێپۆشه‌کان گرتووه‌. چی بووه‌؟ شه‌ڕه‌؟ له‌ ئاوه‌ بارودۆخێکدا ده‌توانرێت چاکسازیی یاسای بنه‌ڕه‌تی ئه‌نجام بدرێت."

کۆدی بابه‌ت: 67417  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۲۲  |  کاتژمێر: 13 : 43

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
گەلانی ئێرانی لەم وڵاتەدا چ جیاوازییان نییە/ دەوڵەتی دوازدەهەم بە پێوەری شایستەسالاری هەنگاو دەنێت
ئایەتوڵڵا جەنەتی: تەندروستیی هەڵبژاردنەکان پشت‌ڕاست دەکەمەوە
ڕوون کردنەوەی وەزارەتی ناوخۆ سەبارەت بە بەشداریی پارێزگاکان لە هەڵبژاردنەکاندا
عەرەب و تورکەمان دژی لکانی کەرکووک بە هەرێمی کوردستانن
ئۆپەراسیۆنی حەشدی شەعبی لە شەنگال جێی شک و گومانە
لێدوانەکانی نەسیف سەبارەت بە شێوەی پێشوازی لە فوئاد مەعسووم لە ڕیاز نابەرپرسانەیە
نیگەرانیی 62 نوێنەری پەرلەمانی ئەورووپا لە درێژەی دۆخی نائاسایی لە تورکیا و دەستگیرکرانی دوو مامۆستای مانگرتوو لە خواردن
کاردانەوەی توندی ئێران هەمبەر بە لێدوانەکانی تڕەمپ لە ئیسرائیل
مامۆستایێکی بۆکانی میداڵیای بڕۆنزی کێبەرکێی جیهانیی دیزاینی ئیتاڵی مسۆگەر دەکات
سوپای دیموکراتیکی سووریا شارۆچکەیێک و چوار گوندی نزیک بە شاری ڕەقە ئازاد دەکەن
Xezeba Firatê: Bajaroka Hemrat Nasra û gundek hatin rizgarkirin
Qeyûm pirtûkxane girt
Qeyûmê Şaredariya Agiriyê 106 xebatkar ji kar avêtin
Nêçîrvan Barzanî: Kurdistan wê ji Iraqê re bibe cîraneke baş
Rewşa hewaya bajarên kurdan metirsîdar e
ئیمکانات