نوێنه‌ری خوله‌کانی پێشووی مه‌جلیس له‌ لێدوانێک بۆ کوردپرێس:
جه‌نابی هاشمی هه‌موو توانای بۆ گه‌شه‌ی وڵات و ناوچه‌ کوردنشینه‌کان خسته‌گه‌ڕ
به‌شی ئێران- محه‌مه‌د که‌ریمیان وتی: ئایه‌توڵڵا هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی هه‌میشه‌ تێده‌کۆشا به‌پێی ئیمکاناتی ئه‌وکاته‌ له‌ گه‌شه‌ی ناوچه‌ کوردنشینه‌کان ئاوڕ بداته‌وه‌.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نوێنه‌ری سێ خولی چواره‌م، پێنجه‌م و حه‌وته‌می مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی له‌ بازگه‌ی سه‌رده‌شت و پیرانشار وێڕای ئاراسته‌کردنی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی به‌ بۆنه‌ی کۆچی دوایی ئایه‌توڵڵا ڕه‌فسه‌نجانی ده‌ریبڕی: به‌ڕێز ڕه‌فسه‌نجانی کۆڵه‌که‌ی شۆڕش بوو و ده‌وری سه‌ره‌کیی پێش و پاش شۆڕش هه‌بوو و نزیکترین که‌س به‌ ڕێبه‌ری کۆچکردووی شۆڕش بوون.
زیادیشی کرد: ئه‌و ڕۆڵێکی بێ وێنه‌ی به‌ر له‌ شۆڕش و پاش شۆڕش و له‌ سه‌رده‌می شه‌ڕ و سازێنه‌ری هه‌بوو و له‌ هه‌ر دوو بواری یاسادانه‌ری و جێبه‌جێکاری سه‌رچاوه‌ی خێر بوو.
که‌ریمیان ئاماژه‌ی کرده‌ ڕوانگه‌ی ڕه‌فسه‌نجانی سه‌باره‌ت به‌ ناوچه‌ کوردنشینه‌کان و وتی: به‌ڕێز ڕه‌فسه‌نجانی سه‌باره‌ت به‌ گه‌شه‌نه‌سه‌ندنی وڵات نیگه‌ران بوو و وه‌کوو دیکه‌ی ناوچه‌کانی وڵات ئاوڕێکی تایبه‌تیشی له‌ کوردستان ده‌دایه‌وه‌.
ڕاشیگه‌یاند: چوونکه‌ پێش شۆڕش هه‌مبه‌ر به‌ کوردستان که‌مته‌رخه‌می کرابوو چاوه‌ڕوان ده‌کرا جه‌نابی هاشمی ئاوڕێک له‌م ناوچه‌ بداته‌وه‌ و هه‌رواش بوو.
نوێنه‌ری خوله‌کانی پێشووی سه‌رده‌ت و پیرانشار وتیشی: به‌ هه‌ر حاڵ ئیملای نه‌نووسراو هه‌ڵه‌ی تێدا نییه‌ و خزمه‌ته‌کانی خوالێخۆشبوو ئایه‌توڵڵا ڕه‌فسه‌نجانیش جیا له‌و بابه‌ته‌ نییه‌ و ئه‌ویش هه‌موو هه‌وڵی خۆی بۆ ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی وڵات وه‌کار هێنا.

کۆدی بابه‌ت: 67419  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۲۲  |  کاتژمێر: 13 : 53

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی دیاریکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی نیزام تا کۆتایی ئه‌مساڵ دیاری ده‌کرێت
یادی ئه‌یه‌توڵڵا هاشمی له‌ هه‌ولێر به‌رز راگیرا
ئایه‌توڵڵا هاشمی ڕۆڵێکی به‌رچاوی له‌ هاوکاری له‌گه‌ڵ کورده‌کانی عێراق بوو
ڕێوڕه‌سمی به‌رز ڕاگرتنی یادی "ئایه‌توڵڵا هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی" له‌ کرماشاندا به‌ڕێوه‌ده‌چێت
ده‌نگدانه‌وه‌ی کۆچی دوایی ئایه‌توڵڵا هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی له‌ میدیاکانی تورکیا
یادی ئایەتوڵڵا هاشمی لە هەولێر
بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی سەرۆک کۆماری ئێران کرد
پەیکەری ئایەتوڵڵا هاشمی رەفسەنجانی بە خاک ئەسپێردرا
سەرۆک کۆماری سووریا بە بۆنەی کۆچی دوایی ئایەتووڵڵا هاشمی ڕەفسەنجانی پەیامی سەرەخۆشی خۆی ئاراسته کرد
ڕێبەری کۆماری ئسلامی ئێران له سەر پەیکەری ئایەتووڵڵا هاشمی ڕەفسەنجانی نوێژی خوێند
یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی رابه‌رى گشتى شۆڕشی ئیسلامى ئێران کرد
پەیامی سەرەخۆشیی کوردپرێس بە بۆنەی کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا هاشمی ڕەفسەنجانی
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دەکات.
یادی ئایەتوڵڵا هاشمی رەفسەنجانی لە هەولێر دەکرێتەوە
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا کۆچی دوایی ئایه‌توڵڵا ڕه‌فسه‌نجانی سه‌ره‌خۆشی کرد
نه‌بوونی حه‌زره‌تی ئایه‌توڵڵا هاشمی که‌لێنێکی گه‌وره‌یه‌
پەیامی سەرەخۆشی ڕێبەری باڵای شۆڕش بە بۆنەی کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا هاشمی ڕەفسەنجانی
فوئاد مەعسووم پرسەنامەیەک ئاراستەی رۆحانی دەکات
ئایەتوڵا هاشمی رەفسەنجانی کۆچی دوایی کرد
ئیمکانات