ناوه‌ندی ده‌نگ و ڕه‌نگی مه‌هاباد پله‌ی سێهه‌می مێهره‌جانی نه‌ته‌وه‌یی "ئیران ساخت"ی وه‌ده‌ستهێنا
به‌شی ئێران/ ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا- به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌کانی ناوه‌ندی ده‌نگ و ڕه‌نگی مه‌هاباد وتی: له‌ یه‌که‌مین مێهره‌جانی نه‌ته‌وه‌یی فه‌رهه‌نگی، هونه‌ری "ئیران ساخت" ناوه‌ندی ده‌نگ و ڕه‌نگی مه‌هاباد پله‌ی سێهه‌می وه‌ده‌ستهێنا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ (22ی به‌فرانبار) ئه‌کبه‌ر قوبادی له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کوردپرێسدا وێڕای ڕاگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه‌ زیادی کرد: له‌ یه‌که‌مین مێهره‌جانی "ئیران ساخت" عه‌لی قادری له‌ هاوکارانی ناوه‌ندی ده‌نگ و ڕه‌نگی مه‌هاباد به‌ فیلمی به‌ڵگه‌یی "ئافراندن" پله‌ی سێهه‌می له‌ به‌شی فیلمی به‌ڵگه‌یی و له‌ ئاستی لێهاتووییدا وه‌ده‌ستهێنا و توانی له‌وحی شانازی و خه‌ڵات و پشتیوانی له‌ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ له‌ داهاتوودا مسۆگه‌ر بکات.
ناوبراو وتیشی: "ئافراندن" ناوی فیلمێکی به‌ڵگه‌ییه‌ که‌ بۆ ماوه‌ی 21 کاتژمێر له‌سه‌ر بابه‌تی دروشمی ساڵ (ئابووری خۆڕاگرانه‌، کار و کرده‌وه‌) به پرۆدسیۆری و‌ ده‌رهێنه‌ری عه‌لی قادری له‌ ناوه‌ندی ده‌نگ و ڕه‌نگی مه‌هاباد ئاماده‌ کراوه‌.
ناوبراو ڕایگه‌یاند: ئه‌م فیلمه‌ به‌ڵگه‌ییه باس له‌‌ چۆنیه‌تی چالاکی ئابووری گه‌نجێکی خولقێنه‌ر به‌ ناوی سۆران په‌یامی ده‌کات که‌ ته‌رازووی دیجیتاڵ به‌رهه‌م دێنێت. په‌یامی له‌ ساڵی 1395دا وه‌کوو که‌سایه‌تییه‌کی به‌رجسته‌ی ئێران له‌ به‌شی پیشه‌، بازرگانی و کانگای ئێران ناسرا.
عه‌لی قادری جه‌ختی کرد: وێنه‌هه‌ڵگر و به‌شی ڕووناکیی ئه‌م فیلمه‌ به‌ڵگه‌ییه‌ له‌ ئه‌ستۆی که‌مال ڕیزه‌یی و شیرکۆ حه‌سه‌ن نه‌ژاد بووه‌ و هه‌ڵوه‌ژارتنی فیلمه‌که‌ له‌لایه‌ن عه‌لی قادری و حسێن گه‌رمسیرییه‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌ و خالد عه‌زیمی یاریده‌ری وێنه‌ و به‌شی ڕووناکیی فیلمه‌که‌ی وه‌ئه‌ستۆدا بووه‌.
له‌ کۆتاییدا به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌کانی ناوه‌ندی ده‌نگ و ڕه‌نگ جه‌ختیشی کرد: یه‌که‌مین مێهره‌جانی نه‌ته‌وه‌یی فه‌رهه‌نگی، هونه‌ری "ئیران ساخت" به‌ ئاماده‌بوونی جێگری یه‌که‌م و جێگری زانستی ته‌کنۆلۆژیای سه‌رۆک کۆمار له‌ ڕۆژی 16 تا 18ی مانگی به‌فرانبار له‌سه‌ر دروشمی "ته‌کنۆلۆژیای ئێرانی= کسپوکاری ئێرانی" به‌ ئامانجی ئاماده‌کردنی به‌ستێن بۆ پشتیوانی له‌ به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆیی و زانست بونیان له‌ به‌شه‌کانی ئه‌ده‌بیات، میدیای تایبه‌ت به‌ ده‌نگ و ڕه‌نگ، دیجیتاڵ و هونه‌ر له‌ تاراندا به‌ڕێوه‌چوو.

کۆدی بابه‌ت: 67422  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۲۲  |  کاتژمێر: 13 : 59

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
مێهرەجانی شێعری کوردی "وەحدەت" لە کرماشان بەڕیوە دەچێت
بینا مێژوییەکانی شارێ ورمێ نۆژەن دەکرێنەوە
کاردانەوەی جێگری مەجلیس بە ڕەخنەکانی سەر گەڵاڵەی گواستنەوەی ئاو لە ئازەریجانی ڕۆژئاوا بۆ تەوڕێز
هەسەدە گەڕەکێکی دیکەی ڕەقەی کۆنتڕۆڵ کردەوە
ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراوە لە وان تەقێندرانەوە و دوو دانیشتووەکەی کوژران
پەنا بردنه بەر ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ بەڕێوه بردنی ڕێفراندۆمی هەرێمی کوردستان بژاردەی ئێمه نییه
وەزشوانێکی سنەیی بانگهێشتی هەڵبژاردەی نیشتمانی بیلیاردی گەورەساڵانی ئێران کرا
هیچ بڕیارێک سەبارەت بە دواخستنی ڕیفراندۆم دەرنەکراوە
دانیشتنێکی پسپۆڕانەی ئەدەبی له کوردستان بەڕێوه دەچێت
ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی ئێران و تورکیا له دژی پەکەکە ڕەتکرایەوە
تەرمی بەسیجی شەهید لە شنۆ ئەسپاردە کرا
پشتیوانی ئەمریکا لە یەکپارچەیی و یەکگرتوویی عێراق و دژایەتیی هەر جۆرە هەنگاوێکی دابەشکارانە
کۆتایی هاتنی رێگەی ئاسنی هەمەدان – سنە لە ساڵی ٩٧
Wezîrê Amerîkayê yê Bergiriyê tê Hewlêrê ku bi Barzanî re bicive
Rûsya: Me 200 çekdarên DAIŞ`ê kuştin
ئیمکانات