عه‌مید هه‌ڵگورد حیکمه‌ت:
فه‌رمانمان پێ‌ بکرێت شه‌ڕی‌ په‌که‌که‌ ده‌که‌ین
به‌شی عیراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی راگه‌یاندن‌و هۆشیاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئاماژە بەوە دەکات وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ لایه‌نی‌ جێبه‌جێکاره‌‌و فه‌رمانمان پێبکرێت شه‌ڕی‌ په‌که‌که‌ ده‌که‌ین.
به‌پێی هه‌اڵی کوردپرێس به‌گێڕانه‌وه‌ له‌ لڤین‌پرێس، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی راگه‌یاندن‌و هۆشیاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ عه‌مید هه‌ڵگورد حیکمه‌ت"سه‌باره‌ت به‌ئه‌گه‌ری‌ به‌شداریکردنی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌شه‌ڕی‌ په‌که‌که‌ رایگه‌یاند "وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ لایه‌نی‌ جێبه‌جێکاره‌‌و پێشمه‌رگه‌‌و سه‌رباز له‌ته‌واوی‌ دونیا لایه‌نی‌ جێبه‌جێکارن".
ناوبراو وتیشی‌"پێشمه‌رگه‌ هه‌میشه‌ ملکه‌چی‌ بڕیاره‌کانی‌ فه‌رمانده‌ی‌ گشتیی‌ هێزه‌ چه‌کداره‌کانی‌ هه‌رێمی‌ کوردستانه‌".
 هه‌ڵگورد حیکمه‌ت هیوای خواست که‌ دۆخه‌که‌ نه‌گاته‌ ئه‌و حاڵه‌ته‌ی‌ که‌ بۆ پاشه‌کشه‌ی‌ هێزه‌کانی‌ په‌که‌که‌ له‌شه‌نگال هێز به‌کاربهێنرێت.
ناوبراو ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا که‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌راگه‌یه‌ناندنه‌کانه‌وه‌ په‌که‌که‌ بڵاویده‌کاته‌وه‌ له‌باره‌ی‌ سووربوونیان له‌سه‌ر نه‌کشانه‌وه‌ له‌و ناوچانه‌ جۆرێکه‌ له‌ڕاگه‌یاندن‌و ‌نمایشکردنی‌ هێز و ره‌نگه‌ له‌پراکتیکدا له‌ڕۆژانی‌ ئاینده‌دا به‌شێوه‌یه‌ک له‌شێوه‌کان هه‌ڵوێسته‌کان گۆڕانکاریی به‌سه‌ردا بێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی راگه‌یاندن‌و هۆشیاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وتیشی‌: ئومێد ده‌که‌م هیچ حاڵه‌تێکی‌ نه‌خوازراو نه‌یه‌ته‌ پێشه‌وه‌‌و په‌که‌که‌ له‌ڕاستیدا ده‌رکی‌ ئه‌و سیاسه‌ته‌ هه‌رێمایه‌تی‌‌و ناوخۆییه‌ی‌ عێراق بکات.
 هاوکات، هه‌ڵۆ پێنجوێنی‌ به‌رپرسی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ نه‌ینه‌وای‌ یه‌کێتی‌ نیشتمانی‌ کوردستان رایگه‌یاند: یه‌کێتی‌ نیشتیمانی‌ کوردستان نه‌ به‌سیاسه‌ت نه‌ به‌هێز به‌شداریی‌ هیچ شه‌ڕێکی‌ ناوخۆ ناکات.
‏ له‌باره‌ی‌ داواکاریی‌ حکوومه‌تی‌ هه‌رێم بۆ کشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌کانی‌ په‌که‌که‌ ‏له‌شه‌نگال‌و ‏لێدوانی‌ نێچیرڤان بارزانی‌ که‌ رایگه‌یاندبوو"پێویسته‌ په‌که‌که‌ شه‌نگال ‏چۆڵ‌ بکات‌و ‏گه‌ر پێویست بکات هێز به‌کاردێنین".‏

کۆدی بابه‌ت: 67423  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۲۲  |  کاتژمێر: 14 : 15

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
٢ قایەقوانی کوردستانی بانگهێشتی هەڵبژاردەی نەتەوەیی ڕووئینگی وڵات کران
هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک بڕیارێکی هەڵەیە
کۆبوونەوەیێکی نائاسایی بۆ قەیرانەکەی ئێستای کەرکووک بەڕێوە بچێت
٢ هاوشارەوانی گورپینار و ١٠ کەسی دیکە لە وان دەستبەسەر کران
خۆپیشاندانی لایەنگرانی بەرەی تورکمانی لە کەرکووک دژی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان
ئەگەر فشار لە کەرکووک بکەن کارەبای نیوەی عیراق دەبڕدرێت
چوار هه‌زار و 500 پزیشک و فه‌رمانبه‌ری ته‌ندروستی واز ده‌هێنن
یەکەم کاردانەوەی حکوومەتی عێراق لەسەر هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک
یه‌کێتیی ئیتنیکه‌ ئێرانییه‌کان له‌ نمانه‌ نه‌ورۆزانه‌کانی شاری ئیلام+ وێنه‌
هێزه‌کانی سوپای دیموکراتیکی سووریا جاده‌ی ڕه‌قه‌- ته‌بقایان کۆنتڕۆڵ کرده‌وه‌
قوباد تاڵەبانی: هەڵکردنی ئاڵاکەمان لە قودسی کوردستان پیرۆز بێت
وتەبێژی حکومەتی هەرێم نوێترین زانیاری لەسەر پاشەکەوتی مووچە ئاشکرا دەکات
بڕیارەکەی نەجمەدین کەریم قبووڵ ناکەین
بەشەدەرمانی هەرێم چارە کراوە و کێشەی پارەی جووتیارانیش چارە دەکرێت
تورکیا سه‌باره‌ت به‌ سیخوڕی له‌ خاک ئه‌م وڵاته هۆشداریی به‌ ئه‌ڵمانیا دا
ئیمکانات