چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی کۆمپانیا نه‌وتییه‌کانی رۆژئاوا و زیادبوونی چالاکیی کۆمپانیا نه‌وتییه‌ رووسییه‌کان له‌ هه‌رێمی کوردستان
به‌شی جیهان- کۆمپانیای نه‌وتیی گازپرۆم به‌پێچه‌وانه‌ی کشانه‌وه‌ی کۆمپانیا رۆژئاواییه‌کان له‌ 19 کێڵگه‌ی نه‌وتیی هه‌رێم، به‌نیازن چالاکییه‌کانی خۆیان له‌و ناوچه‌یه‌ زیاد بکه‌ن.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ته‌له‌ڤزیۆنی RBCی رووسیا باسی له‌ زیادبوونی چالاکیی کۆمپانیای نه‌وتیی گازپرۆمی رووسیا له‌ سێ کێڵگه‌ی نه‌وتیی هه‌رێمی کوردستان کرد. ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه‌ که‌ هه‌ندێک له‌ کۆمپانیا نه‌وتییه‌ رۆژئاواییه‌کان یان به‌ته‌واوه‌تی له‌ هه‌رێمی کوردستان چوونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ یان وه‌کوو ئه‌کسۆن مۆبیل به‌شێک له‌ چالاکییه‌کانیان له‌ چه‌ن کێڵگه‌ی نه‌وتیی هه‌رێم وه‌ستاندووه‌.
کۆمپانیای نه‌وتیی گازپرۆم 80%ی پشکی دوو کێڵگه‌ی نه‌وتیی هه‌ڵه‌بجه‌ و 40‏%‏ی گه‌رمیانی له‌ده‌ستدایه‌ و 20‏%‏ی پشکی هه‌ر کام له‌و دوو کێڵگه‌ نه‌وتییه‌ بۆ هه‌رێمی کوردستانه‌.40‏%‏ی پشکی کێڵگه‌ی نه‌وتیی گه‌رمیان بۆ کۆمپانیای نه‌وتیی وێسڕێن زاگرۆسه‌. ئه‌و کۆمپانیا رووسییه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و کێڵگه‌ نه‌وتییه‌ له‌ شه‌ڕی کورده‌کانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ داعش زۆر نزیکه‌ به‌ڵام چالاکیی ئێمه‌ له‌و کێڵگانه‌دا به‌ره‌و زیادبوونه‌ و ئه‌م کۆمپانیا به‌نیازه‌ رێژه‌ی به‌رهه‌م‌هێنان له‌و کێڵگه‌ نه‌وتییه‌ به‌رێژه‌ی 17‏%‏ زیاد بکات و ساڵانه‌ 220000 تۆن نه‌وتی خاو له‌و کێڵگه‌ نه‌وتییانه‌ به‌رهه‌م بهێنێت.
ئیگۆر پاشکۆ توێژه‌ری رێکخراوی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی مۆسکۆ وتوویه‌تی نه‌وتی ئه‌و ناوچانه‌ له‌ رێگای تورکیاوه‌ به‌ره‌و بازاڕه‌ جیهانییه‌کان هه‌نارده‌ کراوه‌.
 

کۆدی بابه‌ت: 67471  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۲۳  |  کاتژمێر: 12 : 42

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
ڕۆحانی: میانەڕۆیی خۆ و خدەی گەلی مەزنی ئێرانە/ هەڕەشە قبووڵ ناکەین
کۆڕی نێونەتەوەیی "زەکەریای ڕازی" لە کرماشان بەڕێوە دەچێت
کێش‌هەڵگری کوردستانی بوویە خاوەنی مێداڵیای زێڕی گەنجانی وڵات
خنکانی گەنجێکی ماسیگر لە بەنداوی قوچمی دێولانی کوردستان
کاتی سه‌ردانی وه‌فدی هه‌رێم بۆ به‌غدا دیاری کرا
هەڵوێستی ڕووسیا هەمبەر گشتپرسیی سەربەخۆیی لە هەرێمی کوردستان
ده‌توانین له‌ ماوه‌ی که‌متر له‌ دوو ساڵ گرفته‌کانی چاره‌سه‌ر بکه‌ین و جیا بینه‌وه‌
به‌م زووانه‌ ده‌ره‌چه‌یێکی گرینگ سه‌باره‌ت به‌ ڕیفراندۆمی کوردستان ده‌کرێته‌وه‌
سه‌رکرده‌ کورده‌کان چییان له‌ سه‌ربه‌خۆیی ده‌وێت؟
دەنگۆی پاڵێوراویەتییی ئالا تاڵەبانی و خالد شوانی بۆ پۆستی پارێزگاریی کەرکووک ڕەت کرایەوە
بارزانی یاری له‌گه‌ڵ ئاگر ده‌کات
داوای ڕاگه‌یاندنی دۆخی نائاسایی له‌ نه‌ینه‌وا و که‌رکووک ده‌کرێت
Rêya Heseke û Dêrazorê ket destê HSD`ê
Barzanî: Gelek dewlet amade ne serxwebûna Kurdistanê nas bikin
Encûmenê Bilind a Referandumê: Yan NY wê dîroka referandumê diyar bike, yan jî nayê paşxistin
ئیمکانات