وه‌زیری شه‌هیدان:
شوێنێک له‌ مۆزه‌خانه‌ی هۆڵۆکۆست بۆ جینوسایدی کورد دیاری‌بکرێت
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زیری کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان پێشوازیی له‌ وه‌فدێکی ده‌سته‌ی توێژه‌رانی نێوده‌وڵه‌تیی بواری جینۆساید کرد.
 به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌گێڕانه‌وه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی یه‌کێتی، محمود حاجی ساڵح وه‌زیری کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان پێشوازیی کرد له‌ وه‌فدێکی ده‌سته‌ی توێژه‌رانی نێوده‌وڵه‌تیی بواری جینوساید.
 له‌و دیداره‌دا گریگوری ئرنست سه‌رۆکی وه‌فده‌که‌ ئامانجی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ هه‌رێمی کوردستان روون‌کرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، که‌ ئه‌وان وه‌کوو رێکخراوێکی نێو ده‌وڵه‌تی له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا وۆرک شۆپێک له‌ هه‌ولێر ساز‌ده‌که‌ن تایبه‌ت به‌ پرسی جینوساید.
 وه‌زیری کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان داوای له‌ وه‌فده‌که‌ کرد کۆنفرانسی داهاتووی رێکخراوه‌که‌یان بهێننه‌ کوردستان و بۆ ئه‌و وۆرک شۆپه‌ش که‌ بڕیاره‌ بیبه‌ستن هه‌موو هاوکارییه‌کی بۆ نیشاندا وهیوای خواست ده‌رئه‌نجامی باشی لێبکه‌وێته‌وه‌.
 وه‌زیری کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان بێ ئومێدیی خۆی بۆ جووڵاندنی که‌یسی جینوساید له‌ دادگای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تی نیشاندا به‌هۆی ئه‌ندام نه‌بوونی عیراق له‌و دادگایه‌دا.
ناوبراو به‌رنامه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی بۆ دروستکردنی دادگایه‌کی تایبه‌ت و لۆکالی به‌ پێوه‌ری نێو ده‌وڵه‌تی خسته‌ ڕوو.
محمود حاجی ساڵح داوای له‌ وه‌فده‌که‌ کرد له‌ رووی بنیاد‌نانی ئه‌و دادگایه‌ هاوکاربن.
له‌ ته‌وه‌رێکی‌تری قسه‌کانیدا وه‌زیری کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان ئه‌و داواکارییه‌ی به‌بیر سه‌رۆکی وه‌فده‌که‌ هێنایه‌وه‌ که‌ له‌ دیداری رابردوودا خستبوویه‌ به‌رده‌می که‌ بریتی بوو له‌وه‌ی هاوکاریی وه‌زاره‌تی کاروباری شه‌هیدان بکات تاکوو شوێنێک له‌ مۆزه‌خانه‌ی هۆڵۆکۆست له‌ ئه‌مریکا بۆ پرسی جینوسایدی کورد دیاری بکرێت تاکوو ئه‌و به‌ڵگه‌ و دیکۆمینتانه‌ی جینوسایدی گه‌لی کوردستانی تێدا نیشان بدرێت.

کۆدی بابه‌ت: 67472  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۲۳  |  کاتژمێر: 12 : 52

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
گرفتی سنوورنشینانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا تاوتووێ کرا
بازاڕ بوورسی ئەستەنبۆڵ کەوتۆتە ژێر کاریگەریی ڕیفراندۆمی هەرێم
بیست و نۆهەمین فستیڤاڵی شانۆگەری پارێزگای کرماشان کۆتایی پێهات/ سەرکەوتووان بۆ فستیڤاڵی فەجر ناسێندران
١٠٠٠ ملیارد تمەن قەرزی کارڕەخسێنی تەرخانی پارێزگای کوردستان دەکرێت
سنە نازناوی دووهەمی پێشبڕکێیەکانی هەندباڵی تازەلاوانی ناوچەی ٤ی ئێرانی مسۆگەر کرد/ ڕاکەری بانەیی لە پلەی دووهەمی ڕاکردنی ئۆمێدی وڵات وەستا
گوژمەی کەرتی گەشتیاری کرماشان لە سەدا 80 بەرز کرایەوە
فرۆکەکانی سوپای تورکیا باکووری عێراقیان بۆردومان کرد
کۆڕبەندی نێونەتەوەیی "زەکریای ڕازی" له کرماشان بەڕێوه دەچێت
ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێم پڕاتیگی پڕۆژەی ئیسرائیلە
قەدەغەی هاتوچۆ لە ٤٦ گوند و گەڕەکی پارێزگای ئامەد ڕاگەیێندرا
تورکیا، سووریا و ئێران لە دژی جودایی خوازان هاوپەیمانییەک پێک بێنن
دەرهێنەرێکی سنەیی خەڵاتی باشترین دەرهێنەری مسۆگەر کرد
بەشداری پرۆسەی ڕیفراندۆم نابین
پووتین بۆ دیدار لە گەڵ ئەردۆغان سەردانی تورکیا دەکات
فوئاد مەعسووم و یان کۆبیچ جەختیان کردەوە لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا
ئیمکانات