باڵوێزی بەغدا لە ئەنقەرە:
هێزەکانی سوپای تورکیا پاش ئۆپەراسیۆنی مووسڵ لە باشیک دەکشێنەوە
بەشی تورکیا- باڵوێزی عێراق لە تورکیا جەختی کرد هێزەکانی سوپای تورکیا بە پێی ڕێککەوتنی نێوان هەردوو وڵات پاش ئۆپەراسیۆنی مووسڵ لە عێراق و کەمپی باشیک دەچنە دەرەوە.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی Ensonhaberی تورکیا، هشام ئیبراهیم عەلەوی، باڵوێزی بەغدا لە ئەنقەرە لە لێدوانێکدا وێڕای ئاماژە بە پرسی چوونەدەرەوەی هێزە سەربازییەکانی سوپای تورکیا لە باشیک ڕاشیگەیاند: ئەنقەرە و بەغدا لەسەر پاشەکشێی هێزەکانی سوپای تورکیا پاش ئۆپەراسیۆنی مووسڵ لە ناوچەکە، ڕێککەوتوون. هێزە سەربازییەکانی تورکیا پاش ئۆپەراسیۆنی مووسڵ لە کەمپی باشیک دەکشێنەوە. پرسی باشیک دەبێ لە نێوان دوو وڵات چارەسەر بکرێت. دیکەی هاوکارییەکانیش بەهێز بکرێنەوە. چاوەڕوان ناکرێت تورکیا لە خاکی عێراقدا دەست بداتە ئۆپەراسیۆنی سەربازی.
ناوبراو لە درێژەی لێدوانەکەیدا وێڕای ئاماژە بە سەردانی کەمپی باشیک لەلایەن بیناڵی یێڵدرم سەرۆک وەزیرانی تورکیاوە وتیشی: سەردانی سەرۆک وەزیرانی تورکیا بۆ کەمپی باشیک لەو بەرنامەیەیدا کە لەلایەن سەرۆکایەتیی وەزیرانی تورکیاوە بە ئێمە درابوو نەگونجابوو. بۆیەش سەبارەت بەو بابەتە داوای ڕوونکردنەوەمان لە ئەنقەرە کردووە.

کۆدی بابه‌ت: 67474  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۲۳  |  کاتژمێر: 13 : 12

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
کاردانەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بە هەڵکردنی ئاڵای هەرێمی کوردستان لە کەرکووک
بەنداوی تەبقا لە لایەن ھێزەکانی سووریای دیموکراتیکەوە گەمارۆدرا
تەقە لە پەرلەمانی بریتانیا کرا/ کوژران و برینداربوونی ۱۴ کەس
ڕێنوێنییەکانتان مایەی دڵگەرمیی چالاکانی ئابوورییە/ کەمایەسییەکان قەرەبوو دەکەینەوە
خولی پێنجەمی دانوستانەکانی ژنێڤ پێنجشەمە دەست پێدەکات
بەغدا هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک بە نایاسایی دەزانێت
خۆشحاڵی دەربڕینی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ بەشداریی نوێنەری بارزانی لە کۆنفڕانسی واشنتۆن
سەرسووڕمانی ئەندامی یەکێتی بۆ هەڵدرانی ئاڵای هەرێمی کوردستان لە کەرکووک
کاردانەوەی ئەندامی لێژنەی سەرۆکایەتی مەجلیس بە سووکایەتی بە جلی کوردی له کەناڵی دووی تەلەڤیزیۆنی ئێران
ئەڵمانیا فرۆشتنی چەک و چۆڵ بە تورکیای ڕاگرت
١١٦٩ کەس خۆیان بۆ هەڵبژاردنی شۆراکانی ئیسلامی لە کوردستان ناونووس کردووە
١٣٥٠ کەس بۆ هەڵبژاردنی شورای ئیسلامی شار و گوندەکانی کرماشان خۆیان ناونووس کردووە
ڕنووی بەفر بووە هۆی گیان لەدەستدانی چوار کەس لە ئازەربایجانی ڕۆژئاوا
دەیان کوژراو و بریندار لە بوردۆمانی قوتابخانەیەکی ڕەقە
قایمقامی حەلەب دەستخۆشی له پاڵپشتییەکانی ڕووسیا، ئێران و چین دەکات
ئیمکانات