یه‌کێتی و پارتی راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌ش بڵاو ده‌که‌نه‌وه‌
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- له‌دوای کۆتایی هاتنی کۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو وه‌فدی باڵای یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ شاری هه‌ولێر، هه‌ردوولا راگه‌یه‌نراوێکی هاوبه‌شیان له‌ باره‌ی ئه‌نجامی کۆبوونه‌وه‌که‌ بڵاوکرده‌وه‌.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌گێڕانه‌وه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی یه‌کێتی،له‌ راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌شی پارتی و یه‌کێتیدا ته‌ئکیدکراوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌و گرفته‌کانی هێزه‌ سیاسییه‌کانی کوردستان و ڕێزگرتن له‌ سه‌روه‌ریی یاساو ده‌ستێوه‌رنه‌دان له‌ کاروباری یه‌کتر.
 ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌نراوی هاوبه‌شی کۆتایی کۆبووه‌نه‌وه‌که‌ی هه‌ردوو وه‌فدی باڵای یه‌کێتی و پارتییه‌:
ڕاگه‌یه‌نراوی کۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان.
 له‌ ڕوانگه‌ی هه‌ستکردن به‌ ئه‌رکه‌ مێژووییه‌کانی هه‌ردوو حیزب له‌م قۆناغه‌ هه‌ستیاره‌ی که‌ هه‌رێمی کوردستان و ناوچه‌که‌ پێیدا تێده‌په‌ڕێت و پاراستنی به‌رژوه‌ندییه‌ باڵاکانی نه‌ته‌وه‌که‌مان و ده‌ستکه‌وته‌کانی دوای ڕاپه‌رین که‌ به‌ خوێن و خه‌بات به‌ ده‌ست هاتوون و له‌ ئاکامی کاری هاوبه‌ش و ته‌بایی و یه‌کڕیزیی نێوماڵی کوردستانی بووه‌، ئه‌مڕۆ شاندی مه‌کته‌بی سیاسیی هه‌ردوولا له‌ شاری هه‌ولێری پایته‌خت کۆبوونه‌وه‌ و ئه‌م بابه‌تانه‌یان خسته‌ به‌ر باس و گفتوگۆ:
 یه‌که‌م: په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ردوولا: بۆ زیاتر پته‌وکردن و په‌ره‌پێدان و گونجاندنی په‌یوه‌ندییه‌کان به‌پێی ئه‌رکه‌کان و هه‌لومه‌رجی نوێ، به‌تایبه‌تی له‌ بواری حوکمڕانی و په‌یوه‌ندییه‌ کوردستانییه‌کان و په‌یوه‌ندیی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی فیدرال و وڵاتانی ناوچه‌که‌ و جیهاندا، که‌ له‌ ئاست گۆڕانکارییه‌ خێرا و زۆره‌کانی ئه‌م قۆناغه‌دا بێت و له‌ به‌رژوه‌ندیی گه‌لی کوردستاندا بێت.
 
دووه‌م: هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ و گرفته‌کانی هێزه‌ سیاسییه‌کانی پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان و ڕێزگرتن له‌ سه‌روه‌ریی یاسا و ده‌ستێوه‌رنه‌دان له‌ کاروباری یه‌کتر.
 سێیه‌م: چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی دارایی که‌ به‌رۆکی خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی و مووچه‌خۆرانی به‌تایبه‌تی گرتووه‌، بۆیه‌ هه‌ردوولا پاڵپشت و هاوکار بین بۆ حکوومه‌تی هه‌رێم و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کان له‌ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگای چاره‌سه‌رکردن و ئه‌نجامدانی چاکسازی له‌و بوارانه‌ی پێویستن که‌ ببێته‌ مایه‌ی دابینکردنی بژێویی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و دابینکردنی مووچه‌ بۆ مووچه‌خۆران و گرنگیدان به‌ بواری نه‌وت و گاز و دابینکردنی شه‌فافیه‌تی زیاتر و پێویست.
 چواره‌م: دانانی ڕێوشوێنی گونجاو بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌پێش هه‌موویانه‌وه‌ کاراکردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان.
 پێنجه‌م: دانانی کۆمیته‌یه‌کی هاوبه‌ش که‌ نوێنه‌رایه‌تیی لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی کوردستان و پێکهاته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کان له‌خۆ بگرێت، به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی عێراق و هه‌ر لایه‌نێکی په‌یوه‌ندار بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی پرسی ناوچه‌کانی مادده‌ی 140 له‌ ئاینده‌یه‌کی دیاریکراودا، ئینجا ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆییی کوردستان.
 شه‌شه‌م: کۆبوونه‌وه‌کانی نێوان هه‌ردوولا به‌رده‌وام ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ زوویی بگه‌ینه‌ ڕێککه‌وتنێک که‌ سه‌ره‌نجام بتوانین کۆی کێشه‌کان چاره‌سه‌ری گونجاوی بۆ دابنێین.
 
 

کۆدی بابه‌ت: 67479  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۲۳  |  کاتژمێر: 14 : 9

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
ئێزدییه‌کان له‌ ترسی شه‌ڕ ناوێرن بگه‌ڕێنه‌وه‌ شه‌نگال
ده‌بێت پاکێجی گه‌شتیاری بۆ سه‌رمایه‌دانه‌رانی که‌رتی تایبه‌ت له‌ مله‌ی سه‌ڵوات‌ئاوای سنه‌ ئاماده‌ بکرێت
دوو داواکاریی نوێنه‌ری شنۆ و نه‌غه‌ده‌ له‌ سه‌رۆک کۆمار سه‌باره‌ت به‌ ئه‌هلی سوننه‌ و ئیتنیکه‌کان
ناڕه‌زایی پاڵێوراوانی شۆرای شاری کرماشان له‌ حاڵی لێکدانه‌وه‌دایه‌
له‌سه‌دا 74ی خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان پشتیوانی له‌ ڕیفراندۆم ده‌که‌ن
داوا له‌ به‌غدا ده‌کرێت هه‌مبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی جوداخوازانه‌ی مه‌سعوود بارزانی کاردانه‌وه‌ی هه‌بێت
فوئاد مه‌عسووم و به‌رهه‌م ساڵح له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری کێشه‌ی به‌غدا- هه‌ولێر جه‌خت ده‌که‌نه‌وه‌
گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی پاڵێوراوانی شۆرای شاری ئیلام به‌ ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان
کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا بکرێتە دەرفەتێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی کوردستان/ حەویجە خەریکە دەکرێتە پایتەختی داعش لە عێراق
ئه‌ده‌بیاتی کوردی له‌ ئه‌ده‌بی فارسییه‌وه‌
رەنگە گۆڕانیش وەک پەکەکەی دوای ئۆجەلان بێت
ئامانجی ئه‌مریکا له‌ پشتیوانیی سه‌ربازیی کورده‌کانی سووریا
فەرمانگەیێکی چاکسازی بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی ھەیکەلی نوێی وەزارەتی پێشمەرگە دروست دەکرێت
دوو ئه‌ندامی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌ سه‌روبه‌ندی ده‌رکردن له‌ په‌رله‌مانی تورکیان
به‌ توندی ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی له‌ سووریا ئیدانه‌ ده‌که‌ین
ئیمکانات