ساڵح موسلیم:
وه‌لاوه‌نانی هێزه‌کانی سووریای دیموکراتیک له‌ گفتوگۆکانی ئه‌ستانه‌ هه‌ڵه‌یه‌کی ئاشکرایه‌
به‌شی جیهان- هاوسه‌رۆکی پارتی یه‌کێتی دیموکراتیکی کوردی سووریا هۆشداری دا که‌ وه‌لاوه‌نانی هێزه‌کانی سووریای دیموکراتیک له‌ دانووستانه‌کانی ئاشتیی سووریا له‌ ئه‌ستانه‌ی قه‌زاقستاندا هه‌ڵه‌یه‌کی زۆر گه‌وره‌یه‌.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ساڵح موسلیم هاوسه‌رۆکی پارتی PYD به‌هێزترین حزبی سیاسی کورد له‌ سووریا به‌ هه‌واڵده‌ریی ئارانیووزی وت: "گرینگترین ئامانجی ڕووسیا له‌ به‌ڕێوه‌چوونی دانووستانه‌کانی ئاشتیی سووریا له‌ ئاستانه‌دا دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌یه‌کی سیاسی بۆ کۆتایی هێنان به‌ قه‌یرانی‌ سووریایه‌ به‌ڵام وه‌لاوه‌نانی هێزه‌کانی سووریای دیموکراتیک له‌ گفتوگۆیه‌کی وا هه‌ڵه‌یه‌کی ئاشکرایه‌."
ناوبراو زیادی کرد: "هێزه‌کانی سووریای دیموکراتیک یه‌کێک له‌ ئه‌کته‌رانی سه‌ره‌کی له‌ سووریایه‌ و به‌ڕێوه‌چوونی دانووستانه‌کانی ئاشتی به‌ بێ ئاماده‌بوونی هێزه‌کانی ئه‌م گرووپه‌ شکستی به‌دواوه‌ ده‌بێت."
هاوسه‌رۆکی PYD جه‌ختی کرد: "یه‌کێک له‌ یه‌که‌مایه‌تییه‌کانی ئێمه‌ گه‌یشتن به‌ ئاگربڕێک بۆ ڕاگرتنی خوێنڕێژی له‌ سووریادایه‌. ئاگربڕ کرده‌وه‌ و ده‌ستکه‌وتی سه‌ره‌کیی ده‌بێت و ئێمه‌ خوازیاری شتێکی زیاتر له‌ دانووستانه‌کانی ئه‌ستانه‌دا نین."
ساڵح موسلیم زیادیشی کرد: " له‌ دانووستانه‌کانی ئه‌ستانه‌دا ڕێگه‌چاره‌یه‌ک نادۆزرێته‌وه‌؛ ڕێگه‌چاره‌ی سیاسی ڕاسته‌قینه‌ بۆ قه‌یرانی سووریا ده‌بێ له‌ ڕێگای ناوه‌نده‌کانی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ ئه‌نجام بدرێت."
پاش به‌ ئاکام نه‌گه‌یشتنی دانووستانه‌کانی ئاشتی سووریا له‌ ژێنێڤ، بڕیاره‌ دانووستانی گرووپه‌کانی سووریا ئه‌مجاره‌ له‌ ڕۆژی 23ی جانیڤێری 2017 و به‌ پشتیوانی سووریا له‌ ئه‌ستانه‌ی قه‌زاقستاندا به‌ڕێوه‌بچێت. هێشتا گرووپه‌ کوردییه‌کانی سووریا و له‌وان PYD بانگهێشتی ئه‌م دانووستانانه‌ نه‌کراون. ئه‌مه‌ریکا بۆ یه‌که‌مین جار له‌ به‌شداری کورده‌کان له‌م دانووستانانه‌ پشتیوانی کردووه‌ به‌ڵام تورکیا به‌ توندی دژ به‌ ئاماده‌بوونی PYD و هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی ئه‌و پارته‌ ناسراو به‌ YPG له‌ گفتوگۆکانی ئاستانه‌دایه‌.
هێزه‌کانی سووریای دیموکراتیک که‌ زیاتر له‌ یه‌ک ساڵ له‌ پێکهاتنی له‌ باکووری سووریادا تێده‌په‌ڕێت، پێکهاته‌یه‌ک له‌ یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG)، عه‌ره‌به‌کانی باکووری سووریا و ئاشوورییه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ن.
یاریده‌ری وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ژماره‌ی هێزه‌کانی سووریای دیموکراتیکی به‌ زیاتر له‌ 50 هه‌زار که‌س ڕاگه‌یاند‌.
به‌پێی هه‌ندێ هه‌واڵ کورده‌کان زۆرینه‌ی هێزه‌کانی سووریای دیموکراتیک پێکده‌هێنن.

کۆدی بابه‌ت: 67665  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۲۸  |  کاتژمێر: 9 : 30

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
کاتی به‌ڕێوه‌چوونی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ستانه‌ وه‌دواکه‌وت
ئێران، ڕووسیا و تورکیا له‌ ئه‌ستانه‌دا دیدار ده‌که‌ن
ڕووسیا ده‌رئه‌نجامی دانووستانه‌کانی ئه‌ستانه‌ بۆ کورده‌کان ڕوون ده‌کاته‌وه‌
ڕێککه‌وتنی ده‌وڵه‌تی سووریا و به‌رهه‌ڵستکاران بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ بیانییه‌کان
ده‌بێ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ بیانییه‌کان له‌ سووریادا ده‌ربکرێن
ڕووسیا یاسای بنه‌ڕه‌تی نوێی سووریای ئاراسته‌ی به‌رهه‌ڵستکارانی سووری کرد
بڕیاره‌کانی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ستانه‌ به‌ فه‌رمی ناناسین
له‌ ئه‌گه‌ری شکستی دانووستانی ئه‌ستانه‌دا،‌ درێژه‌ به‌ شه‌ڕ ده‌ده‌ین
یه‌که‌مایه‌تیی تورکیا که‌م کردنه‌وه‌ی هێزی سیاسی و سه‌ربازیی کورده‌کانی سووریایه‌
داڕشتنی به‌ڵگه‌ی هاوبه‌شی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ داعش له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ستانه‌
به‌شداری کردنی 15 گرووپی به‌رهه‌ڵستکاری سووریا له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ستانه‌
کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ستانه‌ به‌ بۆنه‌ی بانگهێشت نه‌کردنی کورده‌کان شکست ده‌خوات
کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ستانه‌ ده‌ستیپێکرد
ده‌ستپێکردنی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ستانه‌ تاکوو کاتژمێرێکی دیکه‌/ هه‌موو لایه‌نه‌کانی ئاماده‌بوو له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ستانه‌
"هێزه‌کانی سووریای دیموکراتیک" ده‌رئه‌نجامی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ستانه‌ قبووڵ ناکات
حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان داواده‌کات کورده‌کانی سووریا و عێراق بانگهێشتی دانیشتنی ئه‌ستانه‌ بکرێن
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی کوردی سووریا بانگهێشتی به‌شداریی‌ دانووستانه‌کانی ئه‌ستانه‌ کرا
دوایین هه‌واڵه‌کان
ئێزدییه‌کان له‌ ترسی شه‌ڕ ناوێرن بگه‌ڕێنه‌وه‌ شه‌نگال
ده‌بێت پاکێجی گه‌شتیاری بۆ سه‌رمایه‌دانه‌رانی که‌رتی تایبه‌ت له‌ مله‌ی سه‌ڵوات‌ئاوای سنه‌ ئاماده‌ بکرێت
دوو داواکاریی نوێنه‌ری شنۆ و نه‌غه‌ده‌ له‌ سه‌رۆک کۆمار سه‌باره‌ت به‌ ئه‌هلی سوننه‌ و ئیتنیکه‌کان
ناڕه‌زایی پاڵێوراوانی شۆرای شاری کرماشان له‌ حاڵی لێکدانه‌وه‌دایه‌
له‌سه‌دا 74ی خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان پشتیوانی له‌ ڕیفراندۆم ده‌که‌ن
داوا له‌ به‌غدا ده‌کرێت هه‌مبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی جوداخوازانه‌ی مه‌سعوود بارزانی کاردانه‌وه‌ی هه‌بێت
فوئاد مه‌عسووم و به‌رهه‌م ساڵح له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری کێشه‌ی به‌غدا- هه‌ولێر جه‌خت ده‌که‌نه‌وه‌
گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی پاڵێوراوانی شۆرای شاری ئیلام به‌ ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان
کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا بکرێتە دەرفەتێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی کوردستان/ حەویجە خەریکە دەکرێتە پایتەختی داعش لە عێراق
ئه‌ده‌بیاتی کوردی له‌ ئه‌ده‌بی فارسییه‌وه‌
رەنگە گۆڕانیش وەک پەکەکەی دوای ئۆجەلان بێت
ئامانجی ئه‌مریکا له‌ پشتیوانیی سه‌ربازیی کورده‌کانی سووریا
فەرمانگەیێکی چاکسازی بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی ھەیکەلی نوێی وەزارەتی پێشمەرگە دروست دەکرێت
دوو ئه‌ندامی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌ سه‌روبه‌ندی ده‌رکردن له‌ په‌رله‌مانی تورکیان
به‌ توندی ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی له‌ سووریا ئیدانه‌ ده‌که‌ین
ئیمکانات