ئه‌ندامی پایه‌به‌رزی ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموکراتیک له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کوردپرێسدا:
گرووپه‌کانی ئاماده‌بوو له‌ دانووستانه‌کانی ئه‌ستانه‌ ناکۆکییه‌کی چاره‌سه‌رنه‌کراویان هه‌یه‌/ تورکیا به‌ دوای زاڵبوون له‌سه‌ر باکووری سووریایه‌
به‌شی سووریا- نۆژین یووسف له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کوردپرێسدا وێڕای ئاماژه‌ به‌ دانووستانه‌کانی قه‌زاقستان وتی: ئه‌و وڵاتانه‌ی که‌ له‌ دانووستانه‌کانی ئه‌ستانه‌دا به‌شداری ده‌که‌ن به‌ بۆنه‌ی ناکۆکییه‌ بنه‌ماییه‌کانی نێوانیان به‌ ڕێگه‌چاره‌ ناگه‌ن. تورکیا به‌ دوای شکستدانی پڕۆژه‌ی کانتۆنه‌کان و زاڵبوون له‌سه‌ر باکووری سووریایه‌.
نۆژین یووسف ئه‌ندامی پایه‌به‌رزی ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموکراتیک له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کوردپرێسدا وێڕای ئاماژه‌ به‌ دانووستانه‌کانی ئه‌ستانه‌ ڕایگه‌یاند: ڕاستییه‌که‌ی ئه‌مه‌یه‌ که‌ ئه‌و گرووپانه‌ که‌ له‌ دانووستانه‌کانی ئه‌ستانه‌دا به‌شداری ده‌که‌ن، ناکۆکییه‌کی بنه‌مایی به‌رفراوانیان له‌باره‌ی ستراتژی داهاتووی سووریاوه‌ هه‌یه‌.
ناوبراو وتیشی: به‌م جۆره‌ کۆبوونه‌وانه‌ کێشه‌کانی سووریا چاره‌سه‌ر ناکرێت چوونکه‌ هیچ یه‌ک له‌ لایه‌نه‌کان واز له‌ هه‌ڵوێسته‌کانی خۆیان ناهێنن.
یووسف وێڕای ئاماژه‌ به‌ ڕۆڵی تورکیا له‌ کێشه‌کانی ئه‌مڕۆی کوردستانی سووریا ڕوونی کرده‌وه‌: تورکیا هه‌رگیز نایه‌وێت کانتۆنه‌کانی کوردستانی سووریا پێکه‌وه‌ بلکێندرێن و هه‌ر کارێک که‌ ده‌توانێت ئه‌نجامی ده‌دات.
ناوبراو ئامانجه‌کانی تورکیای به‌م شێوه‌یه‌ ڕاگه‌یاند: ئامانجه‌کانی تورکیا له‌ 3 بابه‌تدا کورت ده‌کرێته‌وه‌؛ یه‌که‌م، تورکیا نایه‌وێت سێ کانتۆنی کورده‌کان له‌ باکووری سووریا پێکه‌وه‌ بلکێندرێن، دووهه‌م ئه‌وه‌ی که‌ ده‌یه‌وێت پڕۆژه‌ی فدراتیو له‌ باکووری سووریا سه‌رنه‌که‌وێت و سێهه‌م، تورکیا ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر باکووری سووریا زاڵ ببێت.
نۆژین یووسف جه‌ختیشی کرد: تورکیا بۆ جێبه‌جێ کردنی ئه‌م داواکارییه‌ هه‌ر کارێک ده‌کات و ئاماده‌یه‌ له‌گه‌ڵ دوژمنانی خۆی سازش بکات. ئه‌م وڵاته‌ نیشانی داوه‌ له‌ کاتێکدا بچێته‌ شوێنێک به‌ سه‌ختی له‌و شوێنه‌ دێته‌ده‌ره‌وه‌ و به‌ ویستی داگیرکردن له‌و شوێنه‌ ده‌مێنێته‌وه‌.
ئه‌م سیاسه‌توانه‌ کورده‌ له‌باره‌ی ئاماده‌یی به‌رپرسانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ بۆ دانووستانه‌کان له‌باره‌ی داهاتووی سووریا له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ جۆراوجۆره‌کان زیادی کرد: ئێمه‌ ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ هه‌ر گرووپێک گفتوگۆ بکه‌ین و به‌ تایبه‌ت ده‌مانه‌وێت خه‌ڵکی سووریا خۆیان به‌ دوای ڕێگه‌چاره‌یه‌ک بۆ داهاتووی وڵاته‌که‌یان بن و ده‌بێ ئه‌م کاره‌ له‌ سووریاوه‌ ده‌ستپێبکه‌ن.
ناوبراو له‌باره‌ی سه‌فه‌ری "ئیلهام ئه‌حمه‌د" هاوسه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموکراتیک بۆ ئه‌مه‌ریکا و دیدار له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له‌ به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئۆباما و ده‌وڵه‌تی نوێ جه‌ختی کرد: ئێمه‌ پڕۆژه‌یه‌کی دیموکراتیکمان ڕاگه‌یاندووه‌ و ده‌مانه‌وێت ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ به‌ دونیا بناسێنین.
نۆژین یووسف ڕاشیگه‌یاند: ئه‌مه‌ پڕۆژه‌یه‌کی ڕه‌وا بۆ داهاتووی سووریایه‌ و ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت به‌ شێوه‌ی دیپلۆماتیک په‌یوه‌ندییه‌کی دۆستانه‌مان له‌گه‌ڵ وڵاتانی جۆراوجۆر ببێت که‌ ئامانجی سه‌فه‌ری ئیلهام ئه‌حمه‌دیش له‌مباره‌وه‌یه‌.

کۆدی بابه‌ت: 67764  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۰/۳۰  |  کاتژمێر: 9 : 38

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
کاتی به‌ڕێوه‌چوونی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ستانه‌ وه‌دواکه‌وت
ئێران، ڕووسیا و تورکیا له‌ ئه‌ستانه‌دا دیدار ده‌که‌ن
ڕووسیا ده‌رئه‌نجامی دانووستانه‌کانی ئه‌ستانه‌ بۆ کورده‌کان ڕوون ده‌کاته‌وه‌
ڕێککه‌وتنی ده‌وڵه‌تی سووریا و به‌رهه‌ڵستکاران بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ بیانییه‌کان
ده‌بێ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ بیانییه‌کان له‌ سووریادا ده‌ربکرێن
ڕووسیا یاسای بنه‌ڕه‌تی نوێی سووریای ئاراسته‌ی به‌رهه‌ڵستکارانی سووری کرد
بڕیاره‌کانی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ستانه‌ به‌ فه‌رمی ناناسین
له‌ ئه‌گه‌ری شکستی دانووستانی ئه‌ستانه‌دا،‌ درێژه‌ به‌ شه‌ڕ ده‌ده‌ین
یه‌که‌مایه‌تیی تورکیا که‌م کردنه‌وه‌ی هێزی سیاسی و سه‌ربازیی کورده‌کانی سووریایه‌
داڕشتنی به‌ڵگه‌ی هاوبه‌شی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ داعش له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ستانه‌
به‌شداری کردنی 15 گرووپی به‌رهه‌ڵستکاری سووریا له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ستانه‌
کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ستانه‌ به‌ بۆنه‌ی بانگهێشت نه‌کردنی کورده‌کان شکست ده‌خوات
کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ستانه‌ ده‌ستیپێکرد
ده‌ستپێکردنی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ستانه‌ تاکوو کاتژمێرێکی دیکه‌/ هه‌موو لایه‌نه‌کانی ئاماده‌بوو له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ستانه‌
پێشمه‌رگەکانی ڕۆژئاوا له‌ هه‌رێمی کوردستانن
"هێزه‌کانی سووریای دیموکراتیک" ده‌رئه‌نجامی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ستانه‌ قبووڵ ناکات
دوایین هه‌واڵه‌کان
گرفتی سنوورنشینانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا تاوتووێ کرا
بازاڕ بوورسی ئەستەنبۆڵ کەوتۆتە ژێر کاریگەریی ڕیفراندۆمی هەرێم
بیست و نۆهەمین فستیڤاڵی شانۆگەری پارێزگای کرماشان کۆتایی پێهات/ سەرکەوتووان بۆ فستیڤاڵی فەجر ناسێندران
١٠٠٠ ملیارد تمەن قەرزی کارڕەخسێنی تەرخانی پارێزگای کوردستان دەکرێت
سنە نازناوی دووهەمی پێشبڕکێیەکانی هەندباڵی تازەلاوانی ناوچەی ٤ی ئێرانی مسۆگەر کرد/ ڕاکەری بانەیی لە پلەی دووهەمی ڕاکردنی ئۆمێدی وڵات وەستا
گوژمەی کەرتی گەشتیاری کرماشان لە سەدا 80 بەرز کرایەوە
فرۆکەکانی سوپای تورکیا باکووری عێراقیان بۆردومان کرد
کۆڕبەندی نێونەتەوەیی "زەکریای ڕازی" له کرماشان بەڕێوه دەچێت
ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێم پڕاتیگی پڕۆژەی ئیسرائیلە
قەدەغەی هاتوچۆ لە ٤٦ گوند و گەڕەکی پارێزگای ئامەد ڕاگەیێندرا
تورکیا، سووریا و ئێران لە دژی جودایی خوازان هاوپەیمانییەک پێک بێنن
دەرهێنەرێکی سنەیی خەڵاتی باشترین دەرهێنەری مسۆگەر کرد
بەشداری پرۆسەی ڕیفراندۆم نابین
پووتین بۆ دیدار لە گەڵ ئەردۆغان سەردانی تورکیا دەکات
فوئاد مەعسووم و یان کۆبیچ جەختیان کردەوە لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا
ئیمکانات