ئه‌ندامێکی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی KCK:
کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ستانه‌ به‌ بۆنه‌ی بانگهێشت نه‌کردنی کورده‌کان شکست ده‌خوات
به‌شی سووریا- ڕه‌زا ئاڵتوون وتی: ته‌نیا کورده‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سووریا پڕۆژه‌ و به‌رنامه‌یان هه‌یه‌. له‌م ڕووه‌وه‌ هه‌ر کۆبوونه‌وه‌یه‌ک به‌ بێ ئاماده‌بوونی کورده‌کان له‌گه‌ڵ شکست به‌ره‌وڕوو ده‌بێته‌وه، هه‌روا که‌ دانووستانه‌کانی ژێنێڤ ده‌ره‌نجامێکی به‌دواوه‌ نه‌بوو کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ستانه‌ش ده‌ره‌نجامێکی به‌دواوه‌ نابێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌ گێڕانه‌وه‌ له‌ فورات نیووز، ڕه‌زا ئاڵتوون ئه‌ندامی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆما جڤاکین کوردستان (KCK) ڕایگه‌یاند: بانگهێشت نه‌کردنی کورده‌کان بۆ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ستانه‌، ئه‌وان له‌گه‌ڵ شکست به‌ره‌وڕوو ده‌کاته‌وه‌. هه‌ر جۆره‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌ک که‌ هێزه‌کانی سووریای دیموکراتیک (SDF) تێیدا به‌شداری نه‌که‌ن، له‌ ڕاستیدا هیچ بایه‌خێکی نییه‌.
ئاڵتوون بۆچوونی خۆی له‌باره‌ی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ستانه‌ که‌ ئه‌مڕۆ به‌ ئاماده‌بوونی ئێران، تورکیا و ڕووسیا له‌ پێته‌ختی قه‌زاقستاندا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ده‌ربڕی و وێڕای جه‌ختکردنه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌م دانووستانانه‌ له‌گه‌ڵ شکست به‌ره‌وڕوو ده‌بێته‌وه‌، جه‌ختی کرد: "جگه‌ له‌ هێزه‌کانی فیدراسیۆنی دیموکراتیکی باکووری سووریا، هیچ هێزێکی دیکه‌ به‌رنامه‌یه‌کی بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سووریا نییه‌ و سه‌رجه‌م هێزه‌کان ته‌نیا به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان نه‌ک به‌رژه‌وه‌ندی سووریا له‌م دانووستانه‌دا به‌شدارییان کردووه‌."
ئه‌ندامی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی KCK زیادی کرد: "قه‌یرانی سووریا ته‌نیا به‌ شێوازی فیدراسیۆنه‌وه‌ چاره‌سه‌ر ده‌کرێت. چاره‌سه‌رکردنی کۆتایی قه‌یران، ته‌نیا فیدراسیۆنێکی دیموکراتیکه‌. له‌ کاتێکدا سه‌یری مێژوو و کۆمه‌ڵگای سووریا ده‌کرێت، به‌ باشی ڕوون ده‌بێته‌وه‌ که‌ کێشه‌ ته‌نیا به‌م شێوازه‌ چاره‌سه‌ر ده‌کرێت. سووریا له‌ ئیتنیک و که‌مینه‌یه‌کی جۆراوجۆره‌وه‌ پێکهاتووه‌ که‌ ده‌کرێ به‌ ئاماده‌بوونی کورده‌کان، ئاشوورییه‌کان، ئێزدییه‌کان، سریانییه‌کان، چچنه‌کان و تورکه‌مانه‌کان ئاماژه‌ بکرێت. ئه‌م مه‌ترسییه‌ له‌ئارادایه‌ که‌ له‌ داهاتوودا ئه‌م ئیتنیکانه‌ له‌گه‌ڵ یه‌کدی شه‌ڕی بکه‌ن."
ناوبراو جه‌ختیشی کرد: "ده‌بینرێت جگه‌ له‌ هێزه‌کانی سووریای دیموکراتیک، هیچ یه‌ک له‌و هێزانه‌ که‌ له‌ سووریادا شه‌ڕ ده‌که‌ن پڕۆژه‌یه‌کیان بۆ کۆتایی هێنان به‌م قه‌یرانه‌ نییه‌. هێزه‌ به‌شداربووه‌کان له‌ سووریا، ئه‌م وڵاته‌یان ته‌نیا به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان ده‌وێت. به‌م بۆنه‌وه‌ ته‌نیا کێشه‌ی ئه‌وان سووریا نییه‌. به‌ دوای ڕژێمێکن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌و ڕێگایه‌دا به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان له‌ سووریا دابین بکه‌ن."
ئاڵتوون ڕاشیگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر سه‌یری دانووستانه‌کانی ژێنێڤ بکه‌ین که‌ ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانیش پشتیوانی لێده‌کرد، ده‌بینین که‌ ده‌یانه‌ویست کورده‌کان به‌ده‌ر له‌ چوارچێوه‌ی چاره‌سه‌رکردنی پرسه‌که‌ دابنێن. ئه‌مه‌ریکییه‌کان به‌ بۆنه‌ی خراپه‌کارانی سه‌ر به‌ تورکیا، به‌ گشتی کورده‌کانیان فیدا کرد. ئه‌وانیان بانگهێشتی دانووستانه‌کان نه‌کرد و ده‌یانه‌ویست که‌ که‌ڵک وه‌رگرتنی ئامێری له‌ کورده‌کان ئه‌نجام بده‌ن. هه‌روا که‌ پێشتر کورده‌کانیان بانگهێشتی دانووستانه‌کان نه‌کرد و دانووستانه‌کان له‌گه‌ڵ شکست به‌ره‌وڕوو بووه‌وه‌، ئه‌م جاره‌ش دانووستانه‌کانی ئه‌ستانه‌ له‌گه‌ڵ شکست به‌ره‌وڕوو ده‌بێته‌وه‌. هیچ کۆبوونه‌وه‌یه‌ک که‌ هێزه‌کانی فیدراسیۆنی باکووری سووریا تێیدا به‌شداری نه‌که‌ن، سه‌رکه‌وتنی به‌دواوه‌ نابێت."

کۆدی بابه‌ت: 67973  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۱/۴  |  کاتژمێر: 13 : 35

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
خولی نوێی دانووستانی ئه‌ستانه‌ سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سووریا ده‌ست­پێده‌کات
کاتی به‌ڕێوه‌چوونی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ستانه‌ وه‌دواکه‌وت
وه‌فدی ڕووسیا و سووریا بۆ به‌شداری له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ستانه‌ گه‌یشتنه‌ ئه‌م شاره‌
ڕووسیا بۆ به‌شداری له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ستانه‌ بانگهێشتی ئه‌مریکای کرد
ئێران، ڕووسیا و تورکیا له‌ ئه‌ستانه‌دا دیدار ده‌که‌ن
ڕووسیا ده‌رئه‌نجامی دانووستانه‌کانی ئه‌ستانه‌ بۆ کورده‌کان ڕوون ده‌کاته‌وه‌
ڕێککه‌وتنی ده‌وڵه‌تی سووریا و به‌رهه‌ڵستکاران بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ بیانییه‌کان
ده‌بێ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ بیانییه‌کان له‌ سووریادا ده‌ربکرێن
هێرشی به‌ره‌ی نوسره‌ بۆ سه‌ر گرووپه‌ به‌رهه‌ڵستکاره‌کانی ئاماده‌بوو له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ستانه‌
ڕووسیا یاسای بنه‌ڕه‌تی نوێی سووریای ئاراسته‌ی به‌رهه‌ڵستکارانی سووری کرد
بڕیاره‌کانی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ستانه‌ به‌ فه‌رمی ناناسین
له‌ ئه‌گه‌ری شکستی دانووستانی ئه‌ستانه‌دا،‌ درێژه‌ به‌ شه‌ڕ ده‌ده‌ین
یه‌که‌مایه‌تیی تورکیا که‌م کردنه‌وه‌ی هێزی سیاسی و سه‌ربازیی کورده‌کانی سووریایه‌
داڕشتنی به‌ڵگه‌ی هاوبه‌شی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ داعش له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ستانه‌
کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ستانه‌ ده‌ستیپێکرد
به‌ بڕیاره‌کانی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ستانه‌ پابه‌ند نین
ده‌ستپێکردنی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ستانه‌ تاکوو کاتژمێرێکی دیکه‌/ هه‌موو لایه‌نه‌کانی ئاماده‌بوو له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ستانه‌
"هێزه‌کانی سووریای دیموکراتیک" ده‌رئه‌نجامی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ستانه‌ قبووڵ ناکات
گرووپه‌کانی ئاماده‌بوو له‌ دانووستانه‌کانی ئه‌ستانه‌ ناکۆکییه‌کی چاره‌سه‌رنه‌کراویان هه‌یه‌/ تورکیا به‌ دوای زاڵبوون له‌سه‌ر باکووری سووریایه‌
حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان داواده‌کات کورده‌کانی سووریا و عێراق بانگهێشتی دانیشتنی ئه‌ستانه‌ بکرێن
ئه‌مه‌ریکا ڕۆڵێکی له‌ دانووستانه‌کانی ئه‌ستانه‌دا نابێت
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی کوردی سووریا بانگهێشتی به‌شداریی‌ دانووستانه‌کانی ئه‌ستانه‌ کرا
به‌ ڕه‌زامه‌ندیی ڕووسیا و تورکیا، PYD بۆ دانووستانی ئه‌ستانه‌ بانگهێشت ناکرێت
وه‌لاوه‌نانی هێزه‌کانی سووریای دیموکراتیک له‌ گفتوگۆکانی ئه‌ستانه‌ هه‌ڵه‌یه‌کی ئاشکرایه‌
دوایین هه‌واڵه‌کان
ئاشکراکردنی پڕ هەنگامەی سروه‌ت و سامانی زۆری سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا
ئیتنیک و ئایینزاکان لە کابینەی دوازدەهەمدا بەکار بگیردرێن
پرۆژەی ئەمریکا دامەزراندنی "ئیسرائیل"ی دووهەمە نەک کوردستان/ ناوی کورد خەوشدار مەکەن
له پارێزگای وان فڕۆکه شەڕکەرەکانی تورکیا پەلاماری پێگەکانی پەکەکەیان دا/ 10 ئەندامی پەکەکە کوژراون
دادستێی ئەستەنبۆڵ فەرمانی گرتنی سەرپەرەشتیاری ڕۆژنامەی سوزچی دەرکرد
بەشداریی ژنان لە لێژنەی وەزیران پێویسته
داواکاری بۆ زیادکردنی هێزی پێشمەرگە لە شارێکی جێی ناکۆکیی عێراق
جیاوازییەکی کەمڕەنگ لە ئەنجامی دەنگەکانی سندووقە دووبارە ژمێردراوەکان له کرماشان / 35 سندووقی دیکەی شاری کرماشان دیسان دەژمێردرێنەوە
Li 59 gundên Amedê qedexe hat ragihandin
Caferî: Iraq ji bo Amerîkayê nabe hevpeymana dijî Îranê
Li Mûsilê şerekî giran heye
Şandeya Denmarkî li Sûra Amedê hat astengkirin
Yekem car ezmûnên kurdî li Şehbayê
سوپای تورکیا کانتۆنی عەفرین بوردۆمان دەکات
لە سنووری دووزخورماتوو شەڕ و ڕوبەڕوبوونەوە لەنیوان پێشمەرگە و داعشدا ڕوویدا
ئیمکانات