نوێنه‌ری "پارتی" له‌ ڕووسیا:
به‌شداریی کورده‌کانی عێراق له‌ دانووستانه‌کانی ئاشتی، له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی په‌یوه‌ندییه‌کانی تورکیا و کورده‌کانی سووریادایه‌‌
به‌شی جیهان- بابه‌کر خۆشاوی، نوێنه‌ری پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق له‌ ڕووسیا پێیوایه‌ ئه‌گه‌ر کورده‌کانی عێراق بانگهێشتی دانووستانه‌کانی ژێنێڤ بکرێن ئه‌م کاره‌ ده‌توانێت یارمه‌تی به‌ جێگیربوونی ئاشتی له‌ سووریا و باشتربوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی تورکیا له‌گه‌ڵ کورده‌کانی سووریا بدات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دانووستانه‌کانی ئاشتی سووریا له‌ ئه‌ستانه‌ی قه‌زاقستاندا به‌ڕێوه‌چوو به‌ڵام پارتی یه‌کێتیی دیموکراتیکی کوردی سووریا و هێزه‌کانی سه‌ر به‌و پارته‌ بانگهێشتی به‌شداریی له‌م دانووستانانه‌ نه‌کران. بڕیاره‌ خولێکی دیکه‌ له‌ دانووستانه‌کانی ئاشتی سووریا له‌ مانگی فێبریوێری له‌ ژێنێڤدا به‌ڕێوه‌بچێت.
بابه‌کر خۆشاوی، ئه‌ندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق له‌ ڕووسیا به‌ هه‌واڵده‌ریی سپۆتنیکی ڕاگه‌یاندووه‌: ده‌بێ کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به‌ستێنی به‌شداری کورده‌کانی عێراق و سووریا له‌ دانووستانه‌کاندا بڕه‌خسێنێت. کورده‌کانی سووریا له‌گه‌ڵ تورکیا په‌یوه‌ندییان بووه‌. ده‌بێ کورده‌کانی سووریا له‌ ڕێگای کوردستانی عێراقه‌وه‌ کار بکه‌ن. بڕیاردان له‌باره‌ی هه‌موو پرسه‌ ئابوورییه‌کان و زۆربه‌ی پرسه‌ سیاسییه‌کان به‌ یارمه‌تی کوردستانی عێراق ده‌گیردرێته‌به‌ر.
ناوبراو زیادی کرد: کورده‌کانی عێراق ده‌توانن یارمه‌تی به‌ کورده‌کانی سووریا بده‌ن. تورکیا و کورده‌کانی سووریاش له‌ داهاتوودا ده‌توانن پێکه‌وه‌ له‌ دژی تیرۆریزم شه‌ڕ بکه‌ن.
نوێنه‌ری حزبی دیموکراتی کوردستانی عێراق له‌ ڕووسیا ڕاشیگه‌یاند: کورده‌کانی عێراق ده‌توانن ڕۆڵێکی گه‌وره وه‌ک ئێران و تورکیا له‌ دانووستانه‌کاندا بگێڕن.

کۆدی بابه‌ت: 68107  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۱/۶  |  کاتژمێر: 14 : 25

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
داوا لە کوردەکان دەکرێت پێش لەناوچوونی داعش ناکۆکیەکانی نێوان خۆیان کۆتایی پێبێنن
فراکسیۆنە ئیسلامخوازەکان لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوادا بۆ پێکهێنانی هەرێمی مووسڵ تێدەکۆشن
ژووری ئۆپەراسیونی تووڕەیی فورات ئاکامی توێژینەوەکانی کومیتەی ئەندازیاران و کارناسان سەبارەت بە بەنداوی تەبقای ڕاگەیاند
بەهۆی تەقینەوەی پردی گەورە لەلایەن هاوپەیمانانەوە هاتوچۆ و گواستنەوە لە ڕەقە وەستاوە
هەڵوێستی جیاوازی بزووتنەوە سیاسییە کوردەکانی سووریا سەبارەت بە پیکهێنانی وڵاتی سەربەخۆی کوردی
هاوپەیمانان بژاردەیێکی چاکتر لە کوردەکانی نییە/ ئامانجی ئێمە ئەوەیە توندئاژۆیی لە سووریا کۆتایی پێبهێنرێت
گفتوگۆی نێوان بەغدا و ڕۆما بۆ سەندنی ١٠ کۆپتەری سەربازی بۆ پۆلیسی فیدراڵی عێراق
کەسێک کە قسەی لەو چەشنە دەکات تیرۆریستە
قۆناغی دووهەمی دانووستانەکان بۆ گۆڕینی سێ سەرۆکایەتییەکە دەستی پێکرد
Li Amedê qedexe
Ji bo Yuksek 8 sal û 9 meh cezayê girtinê hat dayîn
Erdogan: Em ê bi ser Minbicê ve herin
Husiyan bi fûzeyên balîstîk êrişî Erebistana Siûdî kirin
Meclîsa Kerkûkê biryara bilindkirina Ala Kurdistanê pesend kir
Îran û Rûsyayê 14 belgeyên hevkariyê îmze kirin
ئیمکانات