تورکیا و دەسەڵاتدارانی هه‌رێمی کوردستان: سەربەخۆیی و لەبارچواندن/ محه‌مه‌د کیانی
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- تورکیا لە سەور و سەودای بەسوودانی چەتە بەناو ئۆپۆزسیۆنەکانی تورکیایە لە ئەستانە. سەفیری سعوودی لە تورکیا خۆی پێنەگیرا و پەردەی لەسەر راستییەکانی پیلانگێڕیی تورکیا هەڵماڵی، لەدوای بێ هیوابوونیان لە تورکیای برا دوژمنەکەیان.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌گێڕانه‌وه‌ له‌ ماڵپه‌ری شارپرێس محه‌مه‌د کیانی له‌ یادداشتێکدا ره‌خنه‌ له‌و به‌رپرسانه‌ی هەرێم ده‌گرێت که‌ هیوایان بە تورکیایە ‏دەولەتی سەربەخۆیان بۆ دورست بکات ‏و تیشکی خستۆته‌ سه‌ر بانگه‌شه‌ی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان و ده‌ڵێت: ئه‌و بانگه‌شانه‌ جددی نیین و تەنها هەوڵێکن بۆ گەوجاندن و بەلاڕێدابردنی خەڵکی کوردستانە لە ‏ئاست ئەو قەیرانە کوشندە ئابوری و داراریی و سیاسی و کۆمەڵایەتیەی ئەو ‏دەسەڵاتدارانە تووشی ئەو گەلە بێ چارەیان کردووە.
ده‌قی یادداشته‌که‌:
 ئەوەی گرنگە بەلامەوە ئەوەیە، دەبێ تورکیا کەی دەگەی خۆی لە هەرێم بدات وەک چۆن پاشکۆ سووریایەکانی تەزاند و بردنی بۆ ئەستانە و ئاشبەتاڵی پێ کردن. هەر چەندە ئەردۆغان کش مەلیکی لە هەرێمی کوردستان کرد دوو سێ رۆژ لەمەوەبەر وتی: قبوول ناکەین رۆژهەلاتی ناوین کەرت ببێت و وتی لە یەکەم چاوپێکەوتنم لەگەڵ ترەمپ باسی ئەو مەسەلەیە دەکەم بە دوور و درێژی. بێگومان ئەو قسەیەی ئەردۆغان هێمایە بۆ هەرێمی کوردستان و پێچەوانەی قسەکانی سەرانی هەرێمە. بن عەلی یەلدریم لە سەردانەکەی بۆ عێراق و لە پێش میدیاکان هەمان قسەی کرد کە وتی یەک پارچەیی عێراق دەپارێزین. لە پاش کودەتاکەی ١٥ی تەموز و پاش سەردانی بارزانی بۆ تورکیا یەلدریم لە پێش میدیاکان وتی: گۆڕان و یەکێتی سلێمانییان کۆنترۆل کردووە و بەرێوەی دەبەن و بارزانیش هەولێر و دهۆکی کۆنتڕۆل کردووە و بەڕێوەی دەبات. یانی وەک سەرۆکی هەرێمیش نایناسێنن. جگە لە وتەکانی چاوشئۆغلو و کولترموش و ... ئەوانی تر.
 راستیەکەی دەبێ سەرانی هەرێم لە هەموو کەس باشتر بزانن کە ئەو هیوایەی بە تورکیایانە دەولەتی سەربەخۆیان بۆ دورست بکات ئەوە خەونی حوشترە. دەبێ ئاگادار نەبن لەوەی پاش زیاتر لە ٤٠ ساڵ وا ئێستا ئەردۆغان لە هەوڵی دانوستاندایە بۆ یەکگرتنەوەی هەردوو قوبروس وەک دەوڵەتێکی فیدڕال.
 من گومانم لەوە نییە بانگەشەی سەربەخۆیی کوردستان هەیە لەلایەن سەرانی هەرێم بانگەشەی جددی نیین و تەنها هەولی گەوجاندن و بەلاڕێدابردنی خەڵکی کوردستانە لە ئاست ئەو قەیرانە کوشندە ئابوری و داراریی و سیاسی و کۆمەڵایەتیەی ئەو دەسەڵاتدارانە توشی ئەو گەلە بێ چارەیان کردووە. بێگومان سەرجەم سیستەمی سیاسی و حیزبەکانی حوکمەتی "بنکە فراوان" بەشداری دورستکردنی ئەو قەیرانانەن بەهۆی ئەوەی لەکاتی دورستکردنی حوکمەتەکەیان هەموو پڕه‌نسیپ و بەڵێنەکانی بە جەماوەریان دابوو، بە بەڕنامەکانیشیانەوە، لەبیرخۆیان بردنەوە بۆ وەرگرتنی چەند پۆستێکی وەزاری و چەند دەستکەوتێکی تایبەتی شەخسی و حیزبی.
 تورکیا بەوعەقلیەتە نەتەوەپەرستییە فاشستییەی ئێستا بێگومان نایەلێت هیچ کیانێکی کوردی دروست ببێت. ئەو یاری پشیلە و مشکەی تورکیا و دەسەڵاتدارانی هەرێم مەرامی هەردوو لا جێبەجێ دەکات: بۆ لایەنی دەسەلاتدارانی هەرێـم دوو ئامانجی گرنگیان بەجێ دەهێنێ، یەکەمیان کە سوودێکی بێ ژمارە لە فرۆشتنی نەفت و کۆکردنەوەی باج و بارزگانییه‌کی هەمەجۆرەی هەردوو دیوی سنوور دابین دەکات بۆ دەسەڵاتداران و بنەماڵەکانیان. دووەمیان، زامن کردنی مانەوەی دەسەڵاتدارانی ئێستای هەرێمە لە دەسەڵاتدارێتی و سەپاندنی هەژموونییان و مانەوەی دەسەڵاتی بنەماڵە بۆ داهاتوێکی دوور و درێژ بە پاڵپشتی تورکیا کە گرێدراوە بە چەندین مەرج کە بریتیە لە سودەکانی تورکیا لەم سەردوسەودایە. بەلایەنی تورکیاوە چەندین مەرام دەپێکێ، لەوانە: سەپاندنی هەژموونی بەسەر بەشێکی عێراق بە هۆی هەرێمەوە بەمەش کاریگەرییه‌کی ستراتیجی بەسەر سیاسەتی عێراقەوە دەبێت. یەکی‌تر، زامن‌کردنی سەرچاوەی وزە لە نەفت و گاز بە بوونی لە هەرێـم و بەیارمەتی هەرێـم و هەروه‌ها بەدەستهێنانی وزە بە نرخێکی هەرزانتر لە بازاڕ. گرنگتریان، دژایەتی کردنی تورکیایە بۆ کوردی تورکیا و سووریا و عێراق بەناوی کورد و دۆستایەتیی کورد و بەشداریی کوردی عێراق و کۆکردنەوەی پاشکۆ لە سووریا و تورکیا. ئامانجێکی‌تری تورکیا مراندنی هەست و ئیرادە و کاریگەریی بیری سەربەخۆیی کوردستانە لە هه‌رێمی کوردستان بە یارمەتی و جێبەجێکردنی دەسەڵاتدارانی هه‌رێم بە هۆی بانگەشەی سەربەخۆیی بێ بنەما و ناجددی و نانەوەی ناکۆکی و دووبەرەکی و زاڵکردنی بەرژەوەندیی تاک و گرووپ و هەژارکردنی زۆرینەی گەل و نەهێشتنی باوەڕی بە دەسەڵاتدارێتیی کوردی بە گشتی بەهۆی بە نابەجێ بەکارهێنانی دەسەڵات لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێستای هەرێمی وابەستەی دەرەکی.
 نابێت ئەوەشمان لەبیر بچێت، وابەستەبوون بە تورکیاوە هەڵەیەکی کوشندەیە و بۆ هیچ لایەنێکی جددی کوردی نەشیاوە مەگەر تەنها بۆ مەرامی تایبەت نەبێت کە بێگومان لەگەڵ داواکاری و بەرژەوەندیی نەتەوەیی کورد و کوردستانی تەواو پێچەوانەیە. ئەم وابەستەییەی تورکیا زیانێکی گەورە لە دۆزی رەوای کورد دەدات لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، چوونکە تورکیای ئەردۆغان وەک دەوڵەتێکی ناسیۆنالیستی ئیسلامی تەوەسوعی وێنا دەکرێت. دۆست و پاشکۆکانی تورکیاش بە داردەست و یارمەتیدەری بەدیهێنانی هەوڵی تورکیا بۆ بوون بە سوپەرهیزی ناوچەیی سەیر دەکرێن. ئەو غەزەبەی لە تورکیای دەگرن لەو هێزە دۆست و پاشکۆیانەی تورکیاشی دەگرن.

کۆدی بابه‌ت: 68223  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۱/۹  |  کاتژمێر: 13 : 22

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
ئێزدییه‌کان له‌ ترسی شه‌ڕ ناوێرن بگه‌ڕێنه‌وه‌ شه‌نگال
ده‌بێت پاکێجی گه‌شتیاری بۆ سه‌رمایه‌دانه‌رانی که‌رتی تایبه‌ت له‌ مله‌ی سه‌ڵوات‌ئاوای سنه‌ ئاماده‌ بکرێت
دوو داواکاریی نوێنه‌ری شنۆ و نه‌غه‌ده‌ له‌ سه‌رۆک کۆمار سه‌باره‌ت به‌ ئه‌هلی سوننه‌ و ئیتنیکه‌کان
ناڕه‌زایی پاڵێوراوانی شۆرای شاری کرماشان له‌ حاڵی لێکدانه‌وه‌دایه‌
له‌سه‌دا 74ی خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان پشتیوانی له‌ ڕیفراندۆم ده‌که‌ن
داوا له‌ به‌غدا ده‌کرێت هه‌مبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی جوداخوازانه‌ی مه‌سعوود بارزانی کاردانه‌وه‌ی هه‌بێت
فوئاد مه‌عسووم و به‌رهه‌م ساڵح له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری کێشه‌ی به‌غدا- هه‌ولێر جه‌خت ده‌که‌نه‌وه‌
گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی پاڵێوراوانی شۆرای شاری ئیلام به‌ ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان
کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا بکرێتە دەرفەتێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی کوردستان/ حەویجە خەریکە دەکرێتە پایتەختی داعش لە عێراق
ئه‌ده‌بیاتی کوردی له‌ ئه‌ده‌بی فارسییه‌وه‌
رەنگە گۆڕانیش وەک پەکەکەی دوای ئۆجەلان بێت
ئامانجی ئه‌مریکا له‌ پشتیوانیی سه‌ربازیی کورده‌کانی سووریا
فەرمانگەیێکی چاکسازی بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی ھەیکەلی نوێی وەزارەتی پێشمەرگە دروست دەکرێت
دوو ئه‌ندامی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌ سه‌روبه‌ندی ده‌رکردن له‌ په‌رله‌مانی تورکیان
به‌ توندی ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی له‌ سووریا ئیدانه‌ ده‌که‌ین
ئیمکانات