ئایا شوێنە بازرگانییەکانی کوردستان بێوەین؟ / یووسف نادری
بەشی کوردستان- یووسف نادری پسپۆڕی بێوەیی لە وەزارەتی کار لەم یادداشتەدا نەبوونی خاڵە بێوەییەکان لە شوێنە بازرگانییەکانی کوردستانی شی‌کردۆتەوە.
کوردپرێس- لە پیشەی بیناسازیدا بێوەیی (ئیمەنی) دواهەمین خاڵێکە کە ئاوڕی‌لێدەدرێتەوە. کوردستان یەکێکە لە جەمسەرەکانی بازرگانی لە ئێران کە سنە، بانە، سەقز و مەریوان لە لووتکەی ئەو پارێزگایەدان و هێند و قەبارەی مامەڵەکان لە شوێنە بازرگانییەکانیاندا بەرچاون. بەڵام زۆربەی شوێنە بازرگانییەکان و بازارەکانی کوردستان بێوەییەکی ئەوتۆیان نییە.
بەهۆی بێکەڵک مانەوەی زۆربەی کەرستەکانی بێوەیی و ئاگر کوژاندنەوە، خاوەن شوێن و دووکانەکان هەوڵ دەدەن هەر لایان‌بەرن یان خۆ بە ڕواڵەت دایاننێن و بەچاوی شتێکی پڕخەرجەوە دەیانبینن.
بە دڵنیاییەوە ڕووداەکەی پلاسکۆش وەکوو زۆرێکیتر ڕووداوی دڵتەزێنی جیهان لەبیر دەکرێت، کەواتە پێویستە وانەی لێ فێر ببین و سەبارەت بە خاڵەکانی بێوەیی هەستۆک ببینەوە. چوونکە ئەگەر لە شارەکانی ئێمەدا ڕووداوێک نییە مانای ئەوە نییە ئێمە هەموو شتمان بێوەیە و پێویستمان بە خاڵەکانی بێوەیی نییە!
بازارەکانی کوردستان زۆربەیان بەشێوەی نەگونجاو گەشەیان سەندووە و کەوتوونەتە لێواری پیادەڕۆ یان بوارگە باریکەکانەوە. واتە شارەکانمان زیاتر بەپێی سەلێقە گەشەیان سەندووە نەک لەسەر بنەمای زانستیی شوێنە بازرگانییەکان. کەواتە بەشێوەی ناڕێک‌وپێک و نابێوەی چێکراون.
ئەگەر چاوێک لە پێکهاتەی بازرگانیی شارەکان بخشێنین ئەوا بۆمان دەردەکەوێت زۆربەی دووکانەکان بۆ دەستپێوەگرتن و فەرهەنگێکی هەڵە و نادرووست بە کەرستەی ناستاندارد چێکراون و لە زۆربەی شارەکان دیواری دووکانێک میچ و کۆڵەکەی دووکانی دیکەشە و چوونکە وەک ئاڵقەکانی زنجیر دووکانەکان پێکەوە لکاون ئەگەر دووکانێک تووشی ئاگر بێت ئەوا هەموو دووکانەکان تووش دەکات.
لە دیکەی خاڵە نابێوەیەکانی بازاری کوردستان هەبوونی ئەسنافی موزاحم لەپەنای خانووبەرەی خەڵک و دیکەی دووکانەکان، لە پەراوێزی شارە. ژێر ماڵەکان دەکرێتە دووکان و کرێی دەدەنە پیشەگەلێک کە موزاحمی خەڵکن و ئەمەش بۆخۆی دەتوانێت کاتی ڕووداو دۆخەکە دژوارتر بکات.
لە خاڵە نابێوەی و مەترسیدارەکانی بازار و دووکانەکانی کوردستان نەبوونی ڕێگایێکە کە کاتی ڕووداو ئامێر و کەرستەی ئاگر کووژاندنەوەی پێبگات. لە هەندێک شاردا ساختومانە بازرگانییەکانیان لە شەقامە تەسکەکان چێکراون کە زۆریش درێژن و ئەگەر تووشی ڕووداوێک ببن ئەوا ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژاندنەوەیان ناگاتێ.
هەندێک لە شوێنە بازرگانییەکانیش جۆرێک درووست کراون کە تێچووی زۆریان نەبێت و زۆربەیان پلیکانی هەڵاتنیان بۆ دانەنراوە و بە سیستەمی تەڕ و وشکی ئاگرکوژاندنەوە تەیار نەکراون.
ئەگەر بکرێت تەمەنی بەکەڵکی بینا و پێکهاتەکان بەراورد بکرێت و پاش ئەو ماوە دیاریکراوە خراپ بکرێن ڕەنگە باشتر بێت. دیارە شاری بێوەی تەنیا بە شارۆمەندی بەبیر و فەرهەنگی بێوەی چێ‌دەکرێت.

کۆدی بابه‌ت: 68846  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۱/۲۱  |  کاتژمێر: 10 : 11

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
Partiya desthilatdar a Swêdê: Divê cîhan rêzê ji xwesteka gelê Kurdistanê re bigire
Amerîkayê 120 TIR çek û wesayît ji YPG`ê re şandin
Tirkiye: Em amade ne garantoriya mafên kurdan bikin
بەغدا داوا لە هەولێر دەکات سەبارەت بە گشتپرسی پێکەوە گفتوگۆ بکەن
بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی کاریگەریی لە سەر ریفراندۆم نییە
نوێنه‌ری CHP: هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنم لێکراوه‌
هونه‌رمه‌ندانی کورد له‌ یازده‌هه‌مین مێهره‌جانی نێونه‌ته‌وه‌یی مۆسیقای جوان درۆشانه‌وه‌
لێدوانەکان بۆنی شەڕیان لێدێت
ئایا تورکیا ده‌توانێت به‌ بیانووی ڕیفراندۆمه‌وه‌ هێرش بکاته‌ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان؟
مه‌رگی گوماناویی دایکێکی 28 ساڵان و منداڵه‌ دوو ساڵه‌که‌ی له‌ ڕوانسه‌ر
تورکیا دەتوانێت تەزمینی مافی کوردەکانی عێراق بکات
ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بڕیاری لە کارلادانی نەجمەدین کەریم رەت دەکاتەوە
سینەمای ‌نەتە‌وە‌ییی‌ کوردی ‌‌و ‌"ساتێک ‌بۆ‌ مەستیی ‌ئەسپە‌کان"/ پەری کەریمی نیا
هیچ حیسابێک بۆ بڕیارەکەی بەغدا دژی نەجمەدین کەریم ناکەین
ڕێکاری نوێنەری سەقز بۆ لابردنی کۆڵبەری
ئیمکانات