وتووێژی کوردپرێس لە گەڵ عەبدوڵڵا سوهرابی
زۆربەی وعدەکانی دوکتۆر ڕۆحانی بۆ کوردستان بەدی‌نەهات
بەشی گفت و گۆ- گرینگترین خاڵی پێشکەوتنی ڕۆحانی له کوردستاندا دەس پێکردنی فەڕمی خوێندن و نووسینی زمانی کوردییه. گەرچی پێشتریش به شێوازێکی تر له بڕێک له زانکۆکاندا دەستی پێکردبوو. بەڵام ڕۆحانی مەشرووعییەت و ڕەسمییەتی پێدا.
کوردپرێس- چوارساڵی سەرۆک کۆماریی حەسەنی ڕۆحانی بەرەو کۆتایی دەچێت. یەکێک لە سەرەکی‌ترین دیالۆگەکانی خەڵکی، بە تایبەت چینی سیاسی و چالاکانی مەدەنی و ئابووری و فەرهەنگی لەم ماوەدا باس لەسەر هەڵسەنگاندنی کردەوەی دەوڵەتی ڕۆحانییە. ئەو دروشمانەی کە پێش هەڵبژاردنەکانی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی بوو بە هۆی پێشوازیی جەماوەری ئێرانی و هاتنەسەرکاری دەوڵەتی دوکتۆر ڕۆحانی، ئەوەی کە تا چەندە جێبەجێکراوە و خاڵەسەرکەوتووەکانی و لایەنە لاوازەکانی چین؟!
پارێزگا کوردنشینەکانی ئێران کە پێشوازییەکی بەرچاویان لە هاتنەسەرکاری حەسەنی ڕۆحانی کردبوو، تا چەندە لەو دەنگەی کە دایان ڕازین و ئایا مەیلیان بە دووپاتکردنەوەی ئەو متمانە هەیە یا نا؟!
بەڕێز عەبدوڵا سوهرابی نوێنەری خولی شەشەمی شارەکانی مەریوان و سەوڵاوا لە پەرلەمانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و یەکێک لە چالاکوانانی سیاسی و کۆمەڵایەتی بەو بڕوایەیە کە دەوڵەتی ڕۆحانی خاوەن هەندێ خاڵی سەرکەوتووە و لە هەندێک بواریشدا زۆر لاواز بووە.
عەبدوڵڵا سوهرابی بەو بڕوایەیە دەنگی جەماوەری کورد لە ئێراندا هەمیشە مانادار بووە و هەمیشە دەنگی بە هەڵوێست و پلان داوە.
وێڕای سپاسێکی تایبەت بۆ بەڕێز سوهرابی کە سەرەڕای سەرقاڵییەکی زۆر، بە باوەشێکی ئاوەڵاوە وەڵامدەری پرسیارەکانمان لەم بارەوە بوو.
دەقی گفتۆگۆکە بەم شێوازەیە:
بەڕێز کاک عەبدوڵا سوهرابی هەروەها کە دەزانین خەریکە چوار ساڵی چالاکیی د.حەسەن ڕۆحانی بەرەو کۆتایی دەچێت. جەنابتان وەکوو سیاسەتوانێکی کورد هاتنی حەسەن ڕۆحانی و پێشوازیی کورد لە ئێران لە چوارساڵی ڕابردوودا چۆن هەڵدەسەنگێنن؟ هۆکارەکانی ئەو پێشوازییە لە چیدا دەبینن؟
هەر بەو شێوه هەمووان ئاگادارن و منیش هەموو جارێک جەختم لەسەر ئەوە کردووە کوردستان گەرچی له باری ئابوورییەوە زۆر لاوازه بەڵام له باری سیاسی و کەلتووری و هونەرییەوە زۆر پێشکەوتووە بۆیە له هەڵبژاردنەکانا بەتایبەت له هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارداا به هەڵویست و پلان و بیر و بۆچوون و رەوتی سیاسی کاندیداکان دەنگی داوه.
کاتێک دەنگی دا به دروشمی عەداڵەت و یەکسانی ڕێزدار تەوەکولی، پاشان زۆرترین دەنگی دا به ڕیفورمخوازی و رەوتی بەڕێز خاتەمی و گەرچی چوارساڵی ڕابردوو له پێشدا بڕیاری گشتیی خەڵکی کوردستان به بۆنەی کارنامەی لاواز و قەیرانی دەوڵەتی بەڕیز ئەحمەدی نیژاد دووری لە هەڵبژاردن ڕەچاو دەکرا بەڵام هەڵوێست و قەول و قەراری دابین‌کردنی مافه ڕەواکانی کوردی ئیران، به تایبەت پەسەند کردن و به فەرمی بڵاوکردنەوەی بەیانییەی 10 خاڵیی نەتەوەکانی ئێران له ژێر دێڕی "بیانیه حقوق اقوام، ادیان و مذاهب"بوو به هۆی دەنگدانی خەڵکی کورد له هەر چوار پارێزگا کوردنشینەکەی ئێران.
بێگومان سەرەڕای ئەم فاکته رۆڵی هەڵسووڕانی سیاسی و مەدەنی له سەرکەوتنی دوکتۆر رۆحانیدا زۆر گرینگ بوو. بۆیە خەڵکی کوردستان له هەرچوار پارێزگاکه پاش هەڵسەنگاندن و تێبینی و پێداچوونەوەی ڕابردوو و هەڵوێست و پلانی هەموو پاڵێوراوەکان دەنگیان بە دوکتۆر ڕۆحانی دا.
بە شێوەیەکی باشتر دەتوانین بڵێین کورد دەنگی به ماف و داخوازییەکانی خۆی دا و بۆ دابینکردنی ئەو ماف و داخوازیانه له ئەو بارو دۆخەدا دەنگیان بە حەسەنی ڕۆحانی دا و ئەویان به چاکتر زانی.
ئەو وەعدەی رۆحانی بە کوردستانی دا تا چەندەی بەدیهات؟
بەداخەوه زۆربەی وعدەکانی دوکتۆر ڕۆحانی بۆ کوردستان بەدینەهات.
ئەوەش به گشتی سێ هۆکاری هەیه: 1-سەرۆک کۆمار و کابیینەکەی دەسەڵات و پارە و کەرەسەی جێبەجێکردنی هەموو داخوازییەکانی ئێمەیان نییه. 2- کارگێڕان و بەرپرسانی دەوڵەتەکەی ڕۆحانی له ژێر چەتری ئەمنی و به چاویلکەی ڕەش و تاریکەوه ئیراده و بڕوا و باوەڕیان نییە به دابینکردنی مافه قانوونی و شەرعییەکانی کوردستانی ئێران. 3- سیستەمی حکوومەتی ئێران ناوەندییه و هەموو دەسەڵات و بڕیارێک له تارانەوه ئەدرێت. سەرەڕای ئەم فاکته کوردیش له تاران و نێو دەسەڵاتدا زۆر لاوازه و ڕۆڵی ئەوتۆی نییه.
وێڕای ئەمانه هێندێ له داخوازییەکان و خاڵەکانی راگەیەندراوی ژماره سێ "بیانیه شماره 3 حقوق اقوام و مذاهب" وەکوو جێبەجێکردنی ئەسڵی 15ی یاسای بنەڕەتی و دەسپێکردنی خوێندن و نووسینی زمانی کوردی و بڕێک له کاره هونەری و کەلتووری و ڕۆژنامەگەرییەکان جێبەجێ بووه یان لانی کەم دەستی پێکردووه و به نیسبەت دەوڵەتی ئەحمەدی نیژاد زۆر چاکترکار کراوه.
خاڵی پێشکەوتنی رۆحانی لە کوردستان لەم چوارساڵە لە چیدا دەبینن؟
هەر بەو شێوه ئاماژەم پێ کرد گرینگترین خاڵی پێشکەوتنی ڕۆحانی له کوردستاندا دەس پێکردنی فەرمیی خوێندن و نووسینی زمانی کوردییه. گەرچی پێشتریش به شێوازێکی‌تر له بڕێک له زانکۆکاندا دەستی‌پێکردبوو. بەڵام ڕۆحانی مەشرووعییەت و ڕەسمییەتی پێدا. هەروەها ڕۆژنامەگەری و چالاکییه هونەری و کەلتووری و مەدەنییەکان گەشه و پەرەی پێدرا. له هەمان کاتدا چالاکیی سیاسی و مەدەنی زۆرتر و کراوەتر بوو و تابۆی رەخنەگرتن شکا.
خاڵی لاوازی چۆن تەوسیف ئەکەن؟
بەڕێز ڕۆحانی و کابینەکەی له ڕووبەڕووبوونەی له گەڵ هێزه دەسەڵاتدارەکاندا که زۆربەیان بەشێوەی نافەرمی و نایاسایی گوشار دەخەنه سەر دەوڵەت بوێر و خۆڕاگر نیین و له پاراستنی یاسا و دەنگی خەڵک و به دیهێنانی وعدەکانی خۆیان و جێبەجێکردنی داخوازی و مافه ڕەواکانی میللەت بەگشتی و نەتەوه و ئایینەکان به تایبەت پارێزگا کوردنشینەکان زۆر لاوازن. سەرەڕای ئەم لاوازییه بڕوا و متمانه ویستی جێبەجێکردنی مافه یاسایی و شەرعییەکانی خەڵکیان نییه.
راسته ڕێگه و ڕەوشت و ئامانج و ستراتژی و تاکتیکەکانیان له چاو دەوڵەتی ئەحمەدی نیژاد و به گشتی بیر و بۆچوونی بنەوان خوازەکان زۆر باشتر و پێشکەوتووتره بەڵام له جێبەجێ‌کردن، بەڕێوەبردن و خۆراگری له سەر ئەو رێگا و ئامانجانەدا هەر بەوشێوه ئاماژەم پێدا تووشی پارادوکس له نێوان پلان و دروشم و کردەوەکانن. لەگەڵ ئەم فاکته سەرەکیانە له ئاستی پارێزگاکان و شارستانەکاندا به هۆی نەبوونی کۆدەنگیی کارگێڕان و بەڕێوەبەران له گەڵ سیاسەتی گشتیی دەوڵەتی تەدبیر و ئومیددا ئەم لاوازییانه زۆرتر له بەرچاو دێت بۆ ئەوەی هێشتا زۆربەی کاربەدەستانی دەوڵەتی ئەحمەدی نیژاد مودیر و کاربەدەستن.
بێگومان ناکرێ قەیرانی بارودۆخی ئابووری و کاروکاسبی و خوشگوزرەرانی و کێشەی ژیانی هاوبەش و بێکاریی گەنجانیش له بەرچاو نەگرین.
بە گشتی ئایا رۆحانی لە کوردستاندا ئومیدوار بێت دیسان هەڵبژاردەی خەڵکی کورد دەبێ؟
بەداخەوه تا ئەمڕۆ بەوشێوه خەڵکی کوردستان له ساڵی 1392ی هەتاویدا دەنگیان به دوکتۆر ڕۆحانی دا بۆ هەڵبژاردنی ساڵی داهاتوو یا باشتره بڵێین له سێ مانگی داهاتوودا ئەو متمانه و پاڵپشتییه و دەنگدانه رچاو ناکرێ.
هۆکارەکەی هەر ئەوانەیه وا پێشتر ئاماژەم پێکرد. من خۆم سەره تای ئەمساڵ له نامەیەکی کراوه وا له زۆربەی ماڵپەڕ و گروپە کۆمەڵایەتییەکان و هەروەها له کوردپرێسیشدا بڵاوکرایەوه وێڕای شیکردنەوەی لاوازییەکان، نیگەرانیی خۆم سەبارەت به هەڵبژاردنی ساڵی 96 دەربڕی. داوای پێداچوونەوه و چارەسەرکردنی کێشەکانم کرد بەڵام وا دیاره بەرپرسان و کاربەدەستان دەرفەتی خوێندنەوەیان نەبووه و یان به سووکی سەیریان کردووه و بەڵکوو بڕوایان پێ‌نەبووه.
کوردستان پێویستی بە چ سەرۆک کۆمارێکە؟
ئێران بەگشتی و کوردستان بەتایبەتی پێویستی به سەرکۆمارێکی ڕیفورمخواز و دیموکرات و تیکنۆکراته. بەو مەرجەی تەنیا له دروشمدا نەبێ . ڕیفورمخوازێک بێ که له سیستەمی سیاسی و ئابووری و ... له چوار چێوەی سنوورەکانی یاسای بنەڕەتیی ئێراندا ڕیفورم ئەنجام بدات. له هەمان کاتدا بیر و بڕوا و کردەوەی له پێناوی دیموکراسیدا بێ و له باری تەکنیکی و زانیارییەوه بیر و باوەڕی بە عیلم و زانست و هونەری بەڕێوەبردن بێت. راسته ناکرێ له عالەمی ئینسانیدا هەموو شتێک تەواو بێ و ناکرێ زۆر ئیدەئالی بیر بکەینەوه بەڵام ئەمڕۆ کەسێک بۆ سەرۆک‌کۆمار باشه که زۆرترینی ئەو فاکتۆرانەی هەبێت. دیارە ئەگەر پاڵێوراوەکان وەکوو ئەوانەی خولی پێشوو بن؛ ڕۆحانی له ئەوان باشتره گەرچی زۆرێک لەو فاکتورانەی نییه.
دیمانە: هەورامان بەهرامی

کۆدی بابه‌ت: 68915  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۱/۲۳  |  کاتژمێر: 0 : 39

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
کۆدی تایبه‌تی چه‌که‌ نێردراوه‌کان بۆ یه‌په‌گه‌ له‌ ده‌ستی تورکیادایه‌
خه‌ساری قورسمان له‌ گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی دارایی PKK داوه‌
بەڕێوەچوونی شەشەمین خولی هەڵبژاردنی لێژنەی سەرۆکایەتیی سەندیکای هەناردەکەران و هاوردەکەرانی شاری مەریوان
گرینگترین گۆڕانکارییه‌کانی ڕۆژی شه‌ممه‌ 03/04/1396 له‌ تورکیا
پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزانەوە
ناوچه‌ی "به‌در و په‌ریشان"ی شارستانی قوروه‌ له‌ بواری گه‌شتیارییه‌وه‌ په‌ره‌ده‌سێنێت
ئیدعای وه‌رگرتنه‌وه‌ی چه‌کی نێردراو بۆ یه‌په‌گه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه‌ درۆیه‌
5 بەبارمتەگیراوی ئێرانی لە ئەستەنبۆڵ ئازاد کران
ڕژێمی زایۆنی تانکه‌کانی سوپای سووریا ده‌گرێت به‌ ئامانج
مۆڵه‌ت ناده‌ین ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ له‌ باکووری سووریا دابمه‌زرێت
مه‌سعوود بارزانی به‌ پشت به‌ستن به‌ زۆر‌ هەوڵی لکاندنی ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌ره‌کان به‌ هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ ده‌دات
شرۆڤەیێکی سادە لە سەر هێرشی مووشەکیی سوپای پاسداران بۆ مۆڵگەکانی داعش
چواردەهەمین مێهرەجانی شانۆی کوردیی سەقز بەڕێوەدەچێت
ناکۆکیی ناو بنەماڵە تەقە و کوژراوێکی لێکەوتەوە
مامۆستای مەهابادی خەڵاتی ناوەندی لێکۆڵینەوە ناڤۆکییەکانی ئەورووپای مسۆگەر کرد
ئیمکانات