ئاسایی کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی ئه‌نقه‌ره‌ و به‌غدا؛ ده‌ستپێکی سه‌رده‌مێکی نوێ؟/ ئاتاناسیۆس مانیس
به‌شی وتار/ جیهان- سه‌رکرده‌کانی عێراق و تورکیا پێوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ یه‌کتریان ده‌ستپێکردووه‌ته‌وه‌ و هه‌ر به‌و بۆنه‌شه‌وه‌ ده‌رفه‌تێک بۆ گفتوگۆ ڕه‌خساوه‌. به‌م حاڵه‌شه‌وه‌ پرسێک که‌ زۆر جێگای پرسیاره‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌م پێوه‌ندییه‌ تا چ ڕاده‌یه‌ک ده‌توانێت ببێته‌ پڕۆسه‌یه‌کی ئاسایی کردنه‌وه‌ و هه‌روه‌هاش قووڵ کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و لایه‌نانه‌. کێشه‌ی سه‌ره‌کی له‌ سیاسه‌تی ئێستاکه‌دا له‌و ڕاستیدایه‌ که‌ سیناریۆیه‌کی بردنه‌وه‌- بردنه‌وه‌ له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی پێشخه‌ری هه‌نگاوه‌کانی ئه‌و دوو وڵاته‌ بێت. به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌م ئاڵوگۆڕانه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ دوو لایه‌نه‌کانه‌ که‌ له‌ ئێستادا کاریگه‌رییه‌کی پۆزه‌تیڤیان هه‌یه‌ وه‌کوو دامه‌زراندنی پێوه‌ندی چاک له‌ نێوان ڕووسیا و تورکیا پاشان هه‌وڵی هه‌مه‌لایه‌نه‌ له‌ نێوان ڕووسیا، تورکیا و ئێران بۆ ڕێکخستنی سه‌قامگیری له‌ ناوچه‌که‌.
کوردپرێس: وێده‌چێت پاش دیداری فه‌رمیی چاوه‌ڕواننه‌کراوی بینالی یێڵدرم سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا بۆ به‌غدا له‌ 7ی جانیڤێری که‌ پاش په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی نێوان ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق که‌ پێش له‌وه‌ ڕووی دابوو زمانی پێوه‌ندی تورکیا و عێراق گۆڕدراوه‌. یێڵدرم پاش گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئه‌نقه‌ره‌ ڕایگه‌یاند: "به‌ کورتی ده‌توانین بڵێین سه‌رده‌مێکی نوێ له‌ په‌یوه‌ندی عێراق و تورکیادا ده‌ستیپێکردووه‌. له‌م دۆخه‌دا ئێمه‌ پرسه‌ ئابووری و سیاسییه‌کانی دوو لایه‌نه‌کان و ئه‌منییه‌تمان له‌ چوارچێوه‌ی پێوه‌ندی چاکی دراوسێیه‌تیدا پێکه‌وه‌ هه‌ڵده‌سه‌نگێنین."
دیداری نێوان دوو سه‌رۆک وه‌زیران له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای هاوکاریی ستراتژیک (HLSCC)که‌ ساڵی 2008 پێکهێنرا ڕووی دا. ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ تا ئێستا ڕێککه‌وتنی زۆری ده‌سته‌به‌ر کردووه‌ که‌ دوو لایه‌نه‌که‌ پێبه‌ند ده‌کات به‌ هاوکاری له‌ بواره‌ جۆربه‌جۆره‌ سیاسییه‌کاندا وه‌کوو ئاسایش، وزه‌، ئابوور و دیکه‌ی بواره‌کان. ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ تا ئێستا دوو جار کۆبوونه‌وه‌ی پێکهێناوه‌ و دوایین کۆبوونه‌وه‌ش ساڵی 2014 له‌ نێوان ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌وده‌مه‌ی تورکیا و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕووی دا. سێهه‌مین کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نیی HLSCC که‌ بڕیاربوو ساڵی 2015 پێکبهێنرێت به‌هۆی په‌یوه‌ندی ڕوو له‌ قه‌یرانی نێوان سه‌رکردایه‌تییه‌کانی دوو وڵات پێکنه‌هات. لێدوانه‌ تونده‌کانی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق نیشانه‌ی دابه‌زینی په‌یوه‌ندی نێوان عێراق و تورکیا بوو.
ئه‌م ئاڵوگۆڕه‌ جۆربه‌جۆرانه‌ ئێستاکه‌ پرسیارگه‌لێکی زۆر دێننه‌ ئاراوه‌: یه‌که‌م؛ چ شتێک بووه‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رکرده‌کانی دوو وڵات به‌ دوای ئاسایی کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌وه‌ بن له‌م کاته‌دا؟ دووهه‌م؛ ئه‌وه‌ی که‌ ئایا ئه‌م گۆڕانکارییه‌ ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت که‌ ڕێبازێکی سه‌قامگیر له‌ هاوکاری نێوان دوو وڵاته‌که‌ له‌سه‌ر پرسه‌ دوو لایه‌نه‌کان له‌ ڕه‌هه‌ندی سیاسه‌ت، ئاسایش، ئابوور و وزه‌دا هاتۆته‌دی. به‌ مه‌به‌ستی تاوتوێی ئه‌م پرسانه‌ ده‌بێت ئاڵوگۆڕه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی په‌یوه‌ندی تورکیا و عێراق له‌ چه‌ند ساڵی ڕابردوو لێکبڕانی ئه‌وان به‌ تایبه‌ت له‌ بواری پرسی سیاسی و ئه‌منییه‌تیدا وه‌کوو داهاتووی سیاسی نه‌ینه‌وا و ڕۆڵی میلیشیا چه‌کداره‌کانی عێراق تاوتوێ بکرێت.
چ شتێک بۆته‌هۆی ئاسایی کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان؟ چ شتێک به‌ستێنی ئاسایی کردنه‌وه‌کانی ئێستاکه‌ی ڕه‌خساندووه‌؟
ده‌سته‌واژه‌ی ئاسایی کردنه‌وه‌ ده‌توانێت ماناگه‌لێکی جۆربه‌جۆری هه‌بێت. ئاسایی کردنه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندی ئه‌نقه‌ره‌- به‌غدا ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی نێوان سه‌رکرده‌کانی دوو وڵات به‌ دوور له‌ تۆمه‌ته‌ گشتییه‌ تونده‌کان و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئاستێک له‌ هاوکاری ده‌سه‌لمێنێت. ده‌توانین بڵێین هۆکاری ئاڵوگۆڕه‌ وه‌دیهاتووه‌کان له‌ په‌یوه‌ندی نێوان دوو وڵاتدا دۆخی بردنه‌وه‌- بردنه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی دوو لایه‌نه‌ی هاوبه‌ش له‌ بواری ئاسایش، سیاسه‌ت، ئابوور و وزه‌دایه‌.
به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی تورکیا
ته‌رکیزی تورکیا له‌ عێراق له‌سه‌ر لاوازکردنی ڕۆڵی پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که‌) بووه‌. ئه‌م پرسه‌ به‌ تایبه‌ت پاش ئه‌وه‌ گرینگایه‌تیی په‌یدا کرد که‌ هێزه‌کانی په‌که‌که‌ و هێزه‌کانی سه‌ر به‌و پارته‌ له‌ قه‌ندیل و سووریا به‌ مه‌به‌ستی پێکهێنانی کۆریدۆرێکی ئه‌من بۆ ئێزدییه‌کان له‌ ماوه‌ی هێرشی داعش له‌ ئه‌گێستی 2014دا چوونه‌ قه‌زای شه‌نگال. له‌ ئاکامدا په‌که‌که‌ کاریگه‌ریی زۆری له‌ نێوان ئێزدییه‌کاندا هه‌بووه‌ و هاوکات یه‌که‌ میلیشیا سه‌ربازییه‌ ئێزدییه‌کان به‌رخۆدانی شه‌نگال (YBS)یان پێکهێنا. ئه‌نقه‌ره‌ به‌ توندی دژی پێکهاتنی قه‌ندیلی دووهه‌م له‌ عێراق و ئیمکانی که‌ڵک وه‌رگرتن له‌و ناوچه‌یه‌ له‌لایه‌ن په‌که‌که‌وه‌ بۆ هێرش بۆ سه‌ر تورکیا بوو. بۆ تورکیا ئیدانه‌کردنی هه‌بوونی په‌که‌که‌ له‌ شه‌نگال له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ و گرینگتر له‌وه‌ش ئه‌وه‌ی که‌ به‌ به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی چالاکییه‌کانی په‌که‌که -له‌لایه‌ن سوپای عێراق و پۆلیسی فیدڕاڵه‌وه‌-‌، بوونی هێزه‌کی په‌که‌که‌ له‌و ناوچه‌یه هه‌ڵبگیردرێت.
له‌ ڕوانگه‌ی سیاسییه‌وه‌ سه‌رکردایه‌تی تورکیا هه‌وڵ ده‌دات به‌ وڵاتانی ناوچه‌که‌ و جیهان بیسه‌لمێنێت ئه‌نقه‌ره‌ هه‌وڵی زیادکردنی ڕێژه‌ی دۆسته‌کانی و که‌مکردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی دوژمنه‌کانی پاش سه‌رده‌مێکی پڕته‌نگه‌ژه‌ و ململانێی له‌گه‌ڵ ڕووسیا، ئیسرائیل و به‌غدا ده‌دات. گرینگتر له‌ هه‌مووی ئه‌مانه‌، ئاسایی کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌غدا ئه‌م ئایدیایه‌ تۆکمه‌ ده‌کات که‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ له‌پێناو به‌رنامه‌یه‌کی تایبه‌تدا بووه‌ و هه‌ر به‌و بۆنه‌شه‌وه‌ سیمای تورکیا وه‌کوو یه‌کێک له‌و وڵاتانه‌ی که‌ سه‌قامگیری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زیاد ده‌کات پشتڕاست ده‌کاته‌وه‌. له‌ ڕوانگه‌ی ئابووری- وزه‌ییه‌وه‌ له‌ سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی پارتی داد و گه‌شه‌ (AKP) له‌ ساڵی 2002ه‌وه‌ ئابوور یه‌کێک له‌ هۆکاره‌ سه‌ره‌کییه‌کانی دیاریکردنی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا بووه‌. سه‌ره‌ڕای به‌ربه‌سته‌ ئابوورییه‌کانی ئێستا له‌ هه‌ر دوو وڵات، عێراق بازاڕێکی گه‌وره‌ی مه‌سره‌ف و سه‌رمایه‌دانه‌رییه‌. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش پاش ماوه‌یه‌ک ده‌وڵه‌ته‌کانی تورکیا به‌ تایبه‌ت پارتی داد و گه‌شه‌ هه‌وڵیان داوه‌ تورکیا به‌ره‌و ناوه‌ندێکی وزه‌ بگۆڕن. ئه‌م وڵاته‌ توانی به‌ هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی کوردستان و هه‌روه‌ها به‌شێک له‌ نه‌وتی به‌غدا گرینگایه‌تیی به‌نده‌ری جه‌یهان به‌رێته‌سه‌رێ.
به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی عێراق
له‌ ڕوانگه‌ی به‌غداوه‌ ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت نه‌توانێت له‌ ڕووی سیاسی و ئابوورییه‌وه‌ پرسی سوننه‌کان (که‌ به‌ ڕاپه‌ڕینی دووباره‌ی سوننه‌کان له‌ ساڵی 2006دا ڕووی دا) چاره‌سه‌ر نه‌کات ئه‌وکات شکستی داعش ده‌توانێت ده‌رفه‌تێکی له‌ده‌ستچوو بێت بۆ پێکهێنانی سه‌قامگیری له‌ عێراقدا. ئه‌م پرسه‌ دۆخی سیاسی و حقۆقی داهاتووی ناوچه‌ سوننه‌نشینه‌کان وه‌کوو نه‌ینه‌وا و ئه‌نبار و هه‌روه‌ها نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ ده‌گرێته‌وه‌. له‌م پێناوه‌دا ئاسایی کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ تورکیا مه‌رجێکی پێویسته‌ بۆ ده‌وڵه‌تی عه‌بادی له‌مه‌ڕ ده‌سته‌به‌رکردنی متمانه‌ له‌ پرسی سوننه‌کان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ گفتومانی فیرقه‌یی و به‌رنامه‌ی نووری مالیکییه‌ که‌ جیدیترین کاندیدی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقه‌. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش عێراق ئێستاکه‌ قه‌یرانێکی ئابووری ئیفلیجکه‌ر به‌خۆوه‌ ده‌بینێت و ئه‌م وڵاته‌ پێویستی به‌ قه‌رز و سه‌رمایه‌دانه‌ری ڕاسته‌وخۆی ده‌ره‌کی هه‌یه‌. سه‌ره‌ڕای ناسه‌قامگیری ئابووری له‌ تورکیا به‌هۆی خوار و ژوور کردنی دراوه‌کان و دابه‌زینی ڕوو له‌ زیادی ڕێژه‌ی پاره‌ی نه‌ختینه‌، ده‌وڵه‌ت پێشبینی ده‌کات ئه‌وساڵ ئابووره‌که‌ی گه‌شه‌یه‌کی 3.2 له‌سه‌دی ده‌بێت له‌ ئه‌گه‌رێکدا که‌ پێشبینییه‌کان دروست بن تورکیا به‌ شێوازێکی هێزه‌کی ده‌توانێت به‌ ئاراسته‌کردنی یارمه‌تیی ماڵی له‌ ڕێگای پێدانی قه‌رزه‌وه‌ هه‌ر به‌و شێوازه‌ی یارمه‌تی به‌ ناوچه‌ی کوردستانی عێراق (KRI) دا یارمه‌تی به‌غداش بدات. له‌لایه‌کی دیکه‌یشه‌وه‌ که‌رتی تایبه‌تی چالاکی تورکیا به‌ شێوازێکی هێزه‌کی ده‌توانێت سه‌رمایه‌دانه‌رییه‌که‌ی خۆی له‌ سه‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان -که‌ تورکیا سه‌رجه‌م چالاکییه‌کانی خۆی له‌و ناوچه‌یه‌دا کۆکردۆته‌وه‌- په‌ره‌پێبدات.
گرینگایه‌تیی چالاکی ده‌ره‌کی: ڕووسیا و تورکیا
به‌و حاڵه‌شه‌وه‌ به‌ شێوازێکی مه‌نتیقی ده‌توانین ڕوونی بکه‌ینه‌وه‌ که‌ بۆچی پڕۆسه‌ی ئێستاکه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ هاوبه‌شه‌کان زۆر زووتر له‌ پڕۆسه‌ی ئاسایی کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ئێستاکه‌ ده‌ستیپێنه‌کرد. بێگومان ئه‌گه‌ر ده‌ستی پێبکردبایه‌ دوو وڵات دۆخێکی پێوه‌ندیی پڕ له‌ ململانێیان نه‌ده‌بوو هه‌ر بۆیه‌ش وێده‌چێت ئه‌گه‌ر ئاماژه‌ به‌وه‌ نه‌درێت که‌ ئه‌و هۆکاره‌ ناتوانێت بنه‌مایه‌ک بێت بۆ قووڵکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌که‌ ناکرێت هۆکاری گونجاوی کاتی ده‌ستپێکردنی ئاسایی کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانیش شرۆڤه‌ بکرێت. به‌م حاڵه‌شه‌وه‌ وێده‌چێت ئه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌ له‌سه‌ر ده‌سته‌به‌ربوونی ئه‌م سیناریۆیه‌ ڕکابه‌ریی نێوان تورکیا، ئێران و ڕۆڵگێڕانی ناوچه‌که‌یه‌ وه‌کوو هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر داهاتووی سیاسیی عێراق. به‌م حاڵه‌شه‌وه‌ ئه‌وه‌ی که‌ جموجووڵه‌کانی ئێستاکه‌ی گۆڕیوه‌ په‌یوه‌ندی چاکی ئه‌مدواییانه‌ی نێوان ڕووسیا و تورکیا و هاوکاری نزیکی ئه‌وان له‌ پرسی سووریا بۆ سه‌پاندنی ئاش به‌تاڵ و ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی دانووستان بۆ داهاتووی سیاسیی سووریا له‌ ئه‌ستانه‌ی کازاخستانه‌. له‌ ئه‌گه‌رێکدا ڕکابه‌رێتی نێوان تورکیا و ئێران سێبه‌ر بخاته‌ سه‌ر عێراق ئه‌وکات داکۆکییه‌کانی نێوان ڕووسیا، تورکیا و ئێران ناتوانێت ئاکامی هه‌ستپێکراوی له‌ گۆڕه‌پانی شه‌ڕه‌که‌دا هه‌بێت. ئه‌م دۆخه‌ به‌ستێنی ئه‌وه‌ بۆ داعش ده‌ڕه‌خسێنێت که‌ ببووژێته‌وه‌. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش به‌هۆی هه‌بوونی داعش له‌ سووریا و عێراق داهاتووی ئه‌و دوو وڵاته‌ له‌ ڕووی پراکتیکه‌وه‌ گرێ خواردووه‌ و هه‌ر به‌و بۆنه‌شه‌وه‌ ڕیشه‌بڕکردنی داعش پێویستی به‌ هه‌نگاوی هاوئاهه‌نگ و هاوبه‌ش له‌ هه‌ر دوو به‌ره‌دا هه‌یه‌.
ئه‌م ده‌ستپێکه‌ نوێیه‌ تا چ ڕاده‌یه‌ک سه‌قامگیره‌
ئه‌گه‌ر چاوێک به‌ ئاکامه‌کانی ئه‌منییه‌تی و سیاسه‌تی پاش دانیشتنی سێهه‌می ئه‌نجومه‌نی HLSCC بکه‌ین ڕوون ده‌بێته‌وه‌ که‌ ناکرێت زۆر دڵنیا و گه‌شبین بین هیچ کام له‌و دوو لایه‌نه‌ له‌ پێبه‌ندبوون به‌ ده‌ستووری هه‌ستپێکراو و داهاتووبین دڵنیا نین به‌ڵام چه‌ندین ڕاگه‌یێندراوی گشتی دژ به‌ ئاماده‌بوونی په‌که‌که‌ له‌ شه‌نگال ده‌رکردووه‌ به‌ڵام بۆ ده‌رکردنی ئه‌م گرووپه‌ له‌ عێراق هیچ هه‌نگاوێکی پراکتیکی ڕووی نه‌داوه‌. تورکیا ڕاگه‌یێندراوگه‌لێکی سه‌باره‌ت به‌ پێویستیی ڕێزدانان بۆ یه‌کپارچه‌یی و سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی عێراق ده‌رکردووه‌ به‌ڵام هیچ هه‌نگاوێکی بۆ بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌کانی له‌ باشیک هه‌ڵنه‌گرتووه‌ ته‌نانه‌ت سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا ناڕاسته‌وخۆ هه‌ڕه‌شه‌ی کردووه‌ ئه‌گه‌ر به‌غدا و هه‌ولێر په‌که‌که‌ ناچار نه‌که‌ن له‌ شه‌نگال بچێته‌ده‌ره‌وه‌ ئه‌نقه‌ره‌ به‌ شێوازی یه‌کلایه‌نه‌ ده‌ست به‌ کار ده‌بێت. له‌ ئاکامدا ئه‌نقه‌ره‌ و به‌غدا سه‌باره‌ت به‌ ڕۆڵی میلیشیا شیعه‌ عێراقییه‌کان له‌ نه‌ینه‌وای پاش داعش و ڕۆڵی ئه‌سیل نۆجه‌یفی پارێزگاری پێشووی مووسڵ و میلیشیاکانی ناوبراو هیچ ده‌ره‌نجامێکیان وه‌ده‌ست نه‌هێناوه‌. پرسی سه‌ره‌کی ته‌نگه‌ژه‌خولقاندن پرسی ئێستاکه‌ی ناوخۆیه‌ که‌ پڕۆسه‌ی ئاسایی کردنه‌وه‌ی تووشی کێشه‌ کردووه‌.
ئێستاکه‌ له‌ باشترین حاڵه‌تدا سه‌رکرده‌کانی دوو وڵات ئاستێک له‌ په‌یوه‌ندی و هاوکاری ڕاسته‌وخۆیان پاراستووه‌ و ڕاگه‌یێندراوی گشتی دژبه‌رانه‌ و دژ به‌ یه‌کدی ده‌رناکه‌ن. به‌م حاڵه‌شه‌وه زۆر ئه‌سته‌مه‌ که‌ ئه‌و دوو لایه‌نه‌ بتوانن په‌یوه‌ندییه‌که‌یان قووڵ بکه‌نه‌وه‌. وێده‌چێت ده‌ستپێشخه‌ریی ڕووسیا، تورکیا و ئێران له‌ سووریا ته‌نها هه‌نگاوێکی کاتییه‌ که‌ به‌ شێوازێکی پۆزه‌تیڤ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی دوو لایه‌نه‌ی تورکیا و عێراقیش کاریگه‌ری هه‌یه‌. هه‌ر به‌و بۆنه‌شه‌وه‌ تا ئه‌و کاته‌ی ده‌ستپێشخه‌ریی ڕووسیا له‌ ناوچه‌که‌ وڵاتانی ڕکابه‌ری ناوچه‌که‌ له‌ ده‌ور یه‌ک کۆبکاته‌وه‌ و بێ متمانه‌ییان هه‌مبه‌ر به‌ یه‌کتر که‌م بکاته‌وه‌ پاراستنی ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی له‌ ئاسایی کردنه‌وه‌ ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت.
 
* توێژه‌ر: ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هه‌ولێر، هه‌رێمی کوردستان، عێراق (MERI)
سه‌رچاوه‌: ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ هه‌ولێر.
وه‌رگێڕان له‌ فارسییه‌وه‌: سروور خدری
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کۆدی بابه‌ت: 69080  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۱/۲۶  |  کاتژمێر: 9 : 29

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
کوردەکانی سووریا براوەی شەڕی داعشن
سوپای دیموکراتیکی سووریا دوو شارۆچکەی ستراتژیکی لە باکووری ڕەقە ئازادکرد
ئەمینداری موئتەلیفە سەرۆک‌کۆماری بە پێشێل کردنی یاسا لە بانگەشە تۆمەتبار کرد
لێک‌تێگەیشتننامەی هاوبەشی هاوکاریی نێوان زانکۆییان واژۆ کرد
پێکدادانی هێزەکانی تورکیا لەگەڵ پەکەکە لە ئامەد/ سەربازێکی تورکیا کوژرا و ٢ سەربازی دیکەش بریندار بوون
شاندی ڕێکخراوی ئاسایش و هاریکاریی ئەورووپا لایەنگرانی پەکەکەن
درەنگ و زوو دەگەڕێینەوە سەر ڕێککەوتنەکەی دۆڵمە باخچە
ڕەئیسی: بە "هەی دز هەی دز کردن" کێشەیێک چارەسەر نابێت
داعش خەریکە پایته‌خته‌که‌ی لە ڕەقەوە ده‌باته‌ ده‌یرلزوور
بێ‌لایەنی خۆم هەمبەر بە هەڵبژاردنەکانی شۆڕا ڕادەگەیێنم
دەستفرۆشانی شاری سنە سامان دەدرێن
فرۆشتنی مافی هاووڵاتییان سه‌رچاوه‌یێکی گونجاو نییه‌ بۆ داهاته‌ شارییه‌کان/ باڵاخانه‌کانی شار ده‌بێت جێگای حه‌وانه‌وه‌ بن
رۆژبەڕۆژ هەوڵی بەرتەسکردنەوەی ئازادیی رۆژنامەگەری دەدرێت
ڕاوێژکارییەکان بۆ زیاد کردنی دوو شاری دیکە لە پارێزگای ئیلام بەردەوامە
عێراق دژبه‌رانی ئه‌ردۆغان له‌ دژی فره‌خوازییه‌کانی ئه‌و به‌کار بهێنێت
ئیمکانات