دواهەمین هەنارى دونیا له‌ ئه‌ڵمانیا ده‌دره‌وشێته‌وه‌
به‌شی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر- رۆمانی "دواهەمین هەناری دونیا"ى بەختیار عەلی، لە فێستیڤاڵی سینەمایی "بەرلینالە" کە لە وڵاتی ئەڵمانیا بەرێوەچوو بە یەکێک لە دوازدە باشترین رۆمانی ئەو وڵاتە دەستنیشان کرا.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌گێڕانه‌وه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی سبه‌ی، رۆمانی دواهەمین هەناری دونیا، لە نووسینی رۆماننووسی کورد بەختیار عەلی، وەک یەکێک لە باشترین رۆمانەکان، هاوشانى دوازدە رۆمانی دیکە هەلبژێردرا، ئەم بەرهەمە ساڵی رابردوو وەرگێڕدرایە سەر زمانی ئەڵمانی و دەنگدانەوەیەکی بەرچاوی لەناو نووسەران و خوێنەرانى ئەو وڵاتە هەبوو.
ساڵانە لە فێستیڤاڵی "بەرلینالە" چەند رۆمان و چێرۆکێک هەڵدەبژێردرێن وەک بەرهەمە باشەکان و دەخرێنە بەردەم دەرهێنەران بۆ ئەوەی بکرێنە سیناریۆی فیلمەکانیان.
تارا شەوکەت ژنە کوردێکی دانیشتووی ئەڵمانیایە و چالاکوانی بواری کاری پەنابەرانە، ئەو کە وەک سەرپەرشتیاری پڕۆژەی سینەما لە شاری مۆنهایم بەشداریی کردبوو، وتی:"لەگەڵ رێکخراوی "گۆتە" و رێکخراوی "گەنجان بۆ فیلم"، بەشداریمان لە پرۆژەیەکی سینەمایی کردووە و ئامانج لە پرۆژەکە دروستکردنی پردێکی لە یەکتێگەیشتنە لە نێوان پەنابەران و خەڵکی ئەڵمانیا".
ئەمساڵ هیچ فیلمێکی کوردی لە فێستیڤاڵەکەدا بەشدارنەبووە و ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەهمەن قوبادی، دەرهێنەری کورد چەند جارێک بەشداریی ئەو فێستیڤاڵەی کردووە و لە ساڵی 2005دا فیلمی "کیسەڵەکانیش دەفڕن" خەڵاتی ئاشتیی بۆ فیلم بەدەستهێناوە.
فێستیڤاڵی سینەمایی بەرلینالە ساڵانە لە مانگی شوبات لە شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت بە یەکێک لە گرنگترین فێستیڤاڵە سینەماییەکانی جیهان دادەنرێت.
 
بۆ ئەمساڵ 400 فیلم لە سەرتاسەری جیهان بەشداربوون و بە هەزاران کەس بەشداریی فیستیڤالەکە و بینینی فیلمەکانیان کردووە کە باشترین فیلم خەڵاتی ورچی زێڕین وەردەگرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60101

کۆدی بابه‌ت: 69086  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۱/۲۶  |  کاتژمێر: 11 : 25

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
سوپای دیموکراتیکی سووریا دوو شارۆچکەی ستراتژیکی لە باکووری ڕەقە ئازادکرد
ئەمینداری موئتەلیفە سەرۆک‌کۆماری بە پێشێل کردنی یاسا لە بانگەشە تۆمەتبار کرد
لێک‌تێگەیشتننامەی هاوبەشی هاوکاریی نێوان زانکۆییان واژۆ کرد
پێکدادانی هێزەکانی تورکیا لەگەڵ پەکەکە لە ئامەد/ سەربازێکی تورکیا کوژرا و ٢ سەربازی دیکەش بریندار بوون
شاندی ڕێکخراوی ئاسایش و هاریکاریی ئەورووپا لایەنگرانی پەکەکەن
درەنگ و زوو دەگەڕێینەوە سەر ڕێککەوتنەکەی دۆڵمە باخچە
ڕەئیسی: بە "هەی دز هەی دز کردن" کێشەیێک چارەسەر نابێت
داعش خەریکە پایته‌خته‌که‌ی لە ڕەقەوە ده‌باته‌ ده‌یرلزوور
بێ‌لایەنی خۆم هەمبەر بە هەڵبژاردنەکانی شۆڕا ڕادەگەیێنم
دەستفرۆشانی شاری سنە سامان دەدرێن
فرۆشتنی مافی هاووڵاتییان سه‌رچاوه‌یێکی گونجاو نییه‌ بۆ داهاته‌ شارییه‌کان/ باڵاخانه‌کانی شار ده‌بێت جێگای حه‌وانه‌وه‌ بن
رۆژبەڕۆژ هەوڵی بەرتەسکردنەوەی ئازادیی رۆژنامەگەری دەدرێت
ڕاوێژکارییەکان بۆ زیاد کردنی دوو شاری دیکە لە پارێزگای ئیلام بەردەوامە
عێراق دژبه‌رانی ئه‌ردۆغان له‌ دژی فره‌خوازییه‌کانی ئه‌و به‌کار بهێنێت
پێویستە پەرلەمان کارا بکرێتەوە
ئیمکانات