سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌:
پێویسته‌ پارتی پرسی هاوسه‌نگی به‌هه‌ند وه‌ربگرێت ‌‌
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان، له‌میانی دیدارێکیدا له‌گه‌ڵ کوردستانی نوێ‌، ئه‌وه‌ ده‌خاته‌ڕوو که‌ "گۆڕان ‌و یه‌کێتی‌ و پارتی له‌وه‌ڵامی پڕۆژه‌که‌ی‌ شیعه‌ هاوڕابوون". ده‌شڵێت: له‌دوو هه‌فته‌ی‌ داهاتوودا وه‌ڵامی‌ شیعه‌کان ده‌ده‌ینه‌وه‌.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌گێڕانه‌وه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی یه‌کێتی، ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر وه‌فدێکی شیعه‌کان به‌سه‌رۆکایه‌تیی سه‌ید عه‌مار حه‌کیم ‏سه‌ردانی‌ هه‌رێمی‌ کوردستانی‌ کرد و له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان ‏کۆبوویەوه‌.‏ له‌ سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ کوردستانی نوێ گفتوگۆیه‌کی له‌گه‌ڵ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئه‌نجام داوه‌.
ده‌قی گفتوگۆکه‌ به‌م شێوازه‌ی خاره‌وه‌یه‌:
کوردستانی نوێ- پێت‌وایه‌ ئه‌و هه‌وڵه‌ی‌ سه‌ید عه‌مار ئه‌لحه‌کیم بۆ ئاشتیی نیشتمانی ببێته‌ دووباره‌ کۆکردنه‌وه‌ی‌ لایه‌نه‌ ناکۆکه‌کانی عیراق به‌کوردیشه‌وه‌ له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ؟
سەعدی پیرە- ئه‌و هه‌وڵه‌ی‌ سه‌ید عه‌مار ئه‌لحه‌کیم له‌زه‌رووره‌ته‌وه‌ دروستبووه‌ و ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ درێژکراوه‌ی‌ ئاشتبوونه‌وه‌ی‌ نیشتمانییه‌، که‌ له‌سه‌ر بنه‌مای‌ ته‌وافوق له‌عیراق داڕێژراوه‌، عیراق وڵاتێکی فره‌نه‌ته‌وه‌ و مه‌زهه‌ب‌ و ئایینه‌، به‌ڵام له‌ڕابردوودا شتێک نه‌بووه‌ به‌ناوی ده‌وڵه‌تی هاووڵاتی، به‌ڵکوو ده‌وڵه‌تی قه‌ومییه‌ت یان حزب ‌و ئایدۆلۆژیایه‌کی دیاریکراو هه‌بووه‌، له‌کاتی بوونی ده‌وڵه‌تی ئایدۆلۆژیا ئه‌وا هه‌موو شتێکی غه‌یری خۆی ره‌تده‌کاته‌وه‌، له‌کاتی بوونی ده‌وڵه‌تی مه‌زهه‌بی هه‌موو مه‌زهه‌بێکی دیکه‌ ره‌تده‌کرێته‌وه‌. عیراقی دوای‌ رووخانی سه‌دامیش، له‌سه‌ر بنه‌مای‌ خه‌باتێکی بێ‌وچانی هه‌موو پێکهاته‌کانی عیراق هاتۆته ‌کایه‌وه‌، له‌چوارچێوه‌ی‌ هاوپه‌یمانێتی‌ و به‌ره‌یه‌کی فراوانی کۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی، که‌ زیاتر له‌ 70 وڵات به‌شدارییان له‌ڕووخاندنی رژێمی به‌عسدا کرد. له ‌سه‌ره‌تاوه‌ جه‌لال تاڵەبانی وتی: عیراق به‌بێ‌ بنه‌مای ته‌وافوق مومکین نییه‌ به‌ڕێوه‌ببرێت، ده‌بێ‌ ته‌وافوق هه‌بێت، له‌ماوه‌ی‌ 13 ساڵی رابردوودا هه‌ڵه‌ کراوه‌، ئێمه‌ زۆر ناڕازین له ‌وه‌زعی کوردستان، به‌ڵام کاتێک کوردستان به‌راورد ده‌که‌ین به ‌ناوچه‌کانی دیکه‌ی‌ عیراق ئه‌وا زۆر جیاوازه‌، ته‌نانه‌ت ‌که‌رکووکیش‌، که‌ ئاوه‌دانییه‌کی زۆری لێکراوه‌ و جیاوازتره‌ له ‌ناوچه‌کانی دیکه‌ی عیراق، له‌کاتێکدا ئه‌وان بودجه‌یه‌کی گه‌وره‌یان له‌به‌رده‌ستدابووه‌، ئێمه‌ له‌حکوومه‌تی خۆمان رازی نین، چونکه‌ ده‌کرێ باشتر بکرێت ‌و باشتر بوایه‌.
ئێستا بارودۆخێک له‌ عێراقدا دروستبووه‌، وایکردووه‌ ره‌وتی سه‌در رابه‌رایه‌تی ناڕه‌زایه‌تییه‌کان بکات، سه‌ره‌تا په‌رله‌مانیان داگیرکرد، له‌کاتێکدا خۆیان ئه‌ندام په‌رله‌مانیان هه‌یه‌، که‌واته‌ چ بڕوایه‌ک به‌و په‌رله‌مانه‌ ده‌مێنێت کاتێک به‌رده‌وام ئیفلیج ده‌کرێت ‌و رێگه‌کان داده‌خرێن، ئه‌مه‌ هه‌مووی وایکرد خه‌ڵک‌ و شه‌قامی عیراقی متمانه‌ی‌ به ‌توێژی سیاسی نه‌مێنێت، توێژی سیاسی له ‌عیراقدا له ‌ململانێیه‌کی زۆر توند و قووڵدایه‌ له‌گه‌ڵ شه‌قام، بۆ دروستکردنه‌وه‌ی‌ متمانه‌ له‌نێوان پێکهاته‌کان ‌و خه‌ڵک، بۆ متمانه‌کردنه‌وه‌ به‌و سوپایه‌ی‌، که‌ به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه‌ نه‌یتوانی له‌موسڵ چه‌ند رۆژێک به‌رگه‌ بگرێت، بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی له‌ جومگه‌کانی حوکمڕانی له‌ عیراق، پێویسته‌ پێداچوونه‌وه‌یه‌کی جدی به ‌بارودۆخه‌که‌دا بکرێته‌وه‌. ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ش که‌ پێشنیازکراوه‌ ئه‌و بابه‌تانه‌ له‌خۆده‌گرێت، که‌ پێویست ده‌کات عیراقییه‌کان له‌سه‌ری رێکبکه‌ون بۆ ده‌ربازکردنی عیراق‌ و سیستمی سیاسیی ده‌سه‌ڵاتی شیعه‌ له‌ عیراق له‌م دۆخه‌ی‌ ئێستای‌.
کوردستانی نوێ- ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ بۆ دره‌نگ هێنرایه‌ کوردستان، له‌کاتێکدا نزیکه‌ی‌ شه‌ش مانگه‌ له‌به‌غدا جێی‌ گفتوگۆ و باسێکی گه‌رمه‌؟
سەعدی پیرە- ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ ته‌نها له‌لایه‌ن شیعه‌وه‌ باس‌نه‌کراوه‌، به‌ڵکوو له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانه‌وه‌ گفتوگۆی له‌سه‌رکراوه ‌و به‌ر له‌چه‌ند رۆژێک نوێنه‌ری‌ تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له ‌عیراق له‌ کۆمه‌ڵه‌ی‌ گشتیی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان خوێندیه‌وه‌، نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانیش په‌یمانی پشتیوانی‌کردنیان داوه ‌و دواتر هێنراوه‌ته‌ کوردستان بۆ قسه‌کردن له‌سه‌ری‌.
کوردستانی نوێ- له‌ بڕگه‌یه‌کیدا ئاماژه‌ به ‌دابه‌شکردنی داهاتی عیراق ده‌کات به‌شێوه‌یه‌کی عادیلانه‌، ئه‌وه‌ ده‌گونجێت له‌گه‌ڵ پرسی ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ نه‌وت له‌لایه‌ن هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌؟
سەعدی پیرە- تۆ به‌ته‌نها گفتوگۆی نه‌وت ناکه‌یت، به‌ڵکو باسی مووچه ‌و ته‌نگژه‌ی‌ دارایی هه‌رێم ده‌که‌یت، یه‌که‌م ئایا ئێمه‌ توانیومانه‌ له ‌ڕێگه‌ی‌ ناردن‌ و فرۆشتنی نه‌وته‌وه‌ کێشه‌ی‌ دارایی چاره‌بکه‌ین، دووه‌م ئایا ئێمه‌ ده‌سه‌ڵاتمان هه‌یه‌ به‌سه‌ر نرخی نه‌وتدا؟ بۆ نموونه‌، هه‌رێم مانگانه‌ پێویستی‌ به‌یه‌ک ملیار و سه‌د ملیۆن دۆلار هه‌یه‌، تۆ ده‌توانی ئه‌و پاره‌یه‌ گره‌نتی بکه‌یت تا کێشه‌کان چاره‌بکه‌یت؟ چوونکه‌ دوێنێ‌ نه‌وت به‌ 110 دۆلار بوو ئێستا به‌په‌نجا دۆلاره ‌و وه‌ختێک به‌ 25 دۆلار بوو! دواتر تۆ پشت به‌یه‌ک سامانی سروشتی ده‌به‌ستیت، که‌ سێکته‌ری‌ نه‌وته‌، سێکته‌ره‌کانی کشتوکاڵ ‌و پیشه‌سازییت فه‌رامۆشکردووه‌!
ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ جێی ده‌ستوور ناگرێته‌وه‌، ئێمه‌ ماده‌ی‌ 111و 112ی‌ ده‌ستووری عیراقمان هه‌یه‌، که‌ چوارچێوه‌یه‌کی دیاری‌کردووه‌ بۆ ده‌سه‌ڵاته‌کان‌ و ئه‌و پرسه‌ی‌ یه‌کلایی کردۆته‌وه‌، ئه‌وه‌ی‌ ده‌مێنێته‌وه‌ قانوونێک هه‌بێت ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ رێکبخات، پێویست بوو یاسای نه‌وت‌ و غاز ده‌ربکرێت ‌و ده‌سه‌ڵاته‌کانی دیاری بکرایه‌.
کوردستانی نوێ- ئێوه‌ چ تێبینییه‌کتان له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی‌ شیعه‌کان هه‌بوو؟
سەعدی پیرە- سێ‌ خاڵ بۆ ئێمه‌ گرنگ بوو، یه‌که‌میان له‌پڕۆژه‌که‌دا هاتووه‌: ده‌ستگرتن به ‌یه‌کپارچه‌یی خاکی عێراق! ئه‌م خاڵه‌ بۆ ئێمه‌ جێی‌ ڕامان بوو، ده‌بێ‌ ئه‌م خاڵه‌ روونکردنه‌وه‌ی‌ زیاتری له‌سه‌ر بدرێت، چوونکه‌ ئه‌مه‌ پێچه‌وانه‌ یان ناگونجێت له‌گه‌ڵ بنه‌مای‌ مافی چاره‌ی‌ خۆنووسین‌ و یه‌کگرتنی ئاره‌زوومه‌ندانه‌، ئێمه‌ پێکهاته‌کانی عیراق ئاره‌زوومه‌ندانه‌ له‌گه‌ڵ یه‌کتر ده‌ژین، نابێ‌ ناچاربکرێین به‌زۆر له‌گه‌ڵ یه‌کتر بژین، ئه‌م رسته‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌ واده‌کات به‌زۆر له‌گه‌ڵ یه‌کتر بژین. دووه‌م، پرسی ده‌وڵه‌تی هاووڵاتییه‌ له‌ عیراقدا، ئێمه‌ 37 ساڵ له‌ سایه‌ی حوکمی مه‌له‌کی تا 1958 ژیاین، هه‌ستمان نه‌کرد هاووڵاتی یه‌کسانین، دواتر له‌ دوای‌ سیستمی پاشایه‌تی دوای‌ زنجیره‌یه‌ک کوده‌تا تا 1968و دوای‌ هاتنی رژێمی سه‌دام تا 2003 و رووخانی ئه‌و رژێمه‌ دڕنده‌یه‌ دیسان هه‌ستمان به ‌یه‌کسانی نه‌کرد، له‌2003ه‌وه‌ تائێستا زۆرجار گوێمان له‌ ده‌نگێکی نه‌شاز و نا رێک ده‌بێت که‌ پێیان ناخۆشه‌ ئه‌و پێشکه‌وتنانه‌ی‌ له‌ کوردستان هاتۆته‌دی، له‌کاتێکدا به‌رهه‌می جه‌سته‌یی‌ و هزریی خه‌ڵکی کوردستانه‌، ئه‌وانه‌ ئه‌و هه‌سته‌مان ناده‌نێ‌، که‌ ئێمه‌ش یه‌کسانین له‌گه‌ڵ ئه‌وان، بۆیه‌ دروستکردنی ده‌وڵه‌تی هاووڵاتی به‌ هێڵکێشانی قه‌ڵه‌م نابێت، ده‌بێ‌ کلتووری ده‌وڵه‌تی هاووڵاتی ‌و یه‌کسانیی هاووڵاتیی به‌رامبه‌ر یاسا روون‌بکرێته‌وه‌ و دروستبکرێت. سێیه‌م خاڵیش، له ‌پڕۆژه‌که‌دا هاتووه‌ هه‌موو گۆڕانکارییه‌کی پێش رووخانی سه‌دام‌ و دوای‌ رووخانی سه‌دام چاره‌بکرێت! ئێمه‌ ده‌زانین رژێمی سه‌دام له ‌شنگاله‌وه‌ تا خانه‌قین سنووری کوردستانی ده‌ستکاری‌کردووه ‌و خه‌ڵکی کوردستانی راگوێزاوه‌، به‌ڵام نازانین دوای‌ رووخان مه‌به‌ست چییه‌؟ ئێمه‌ی کورد 13 ساڵه‌ له‌دوای‌ رووخانی سه‌دام له‌ هه‌ریه‌که‌ له‌شنگال ‌و مه‌خموور و خانه‌قین 85% بۆ 90%ی ده‌نگه‌کان به‌ده‌ست‌ده‌هێنین، له‌که‌رکووکیش له‌کۆی 12 کورسیی په‌رله‌مان، کورد 8 کورسی هه‌یه‌، واته‌ دوو لەسەر سێی ده‌نگه‌کان، بۆیه‌ ئه‌م هه‌وڵانه‌ ته‌نها بۆ دواخستنی جێبه‌جێکردنی ده‌ستووره‌ به‌تایبه‌تی‌ ناوه‌ڕۆکی ماده‌ی‌ 140. خاڵێکی دیکه‌ش ئه‌وه‌یه‌، پێشمه‌رگه‌ به‌شێکه‌ له‌ سیستمی به‌رگریی عیراق، پێش رووخانی سه‌دام‌، شه‌ڕی سه‌رسه‌ختی ئه‌و رژێمه‌ی‌ کرد، دوای‌ رووخانیش زامنی ئاسایش‌ و ئارامیی کوردستان بووه ‌و شه‌ڕی سه‌رسه‌ختی تیرۆریستانی داعش ده‌کات، ئێستا گرفت هه‌یه‌ له‌ژماره ‌و مووچه ‌و ورده‌کاریی دیکه‌ی په‌یوه‌ندیدار به‌هێزی پێشمه‌رگەوە‌، بۆچی له‌و ناوچانه‌ پاشه‌کشه ‌بکات که‌ به‌خوێن پارێزگاری لێکردووه‌؟  پاشه‌کشه‌ بکات تا حه‌شدی شه‌عبی‌ بێته‌ جێگای‌؟ راسته‌ حه‌شدی شه‌عبی‌ به‌هۆی شه‌ڕه‌وه‌ به‌قانوون مووچه‌یان پێده‌درێت، به‌ڵام پێشمه‌رگه‌ شه‌رعی‌تره‌ له‌حه‌شدی شه‌عبی ‌‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک پێشمه‌رگه‌ له‌و ناوچانه‌ی ئێستا لێین پاشه‌کشێ‌ ناکات.
کوردستانی نوێ- ئه‌و وه‌فده‌ی‌ هاته‌ هه‌ولێر و دواتر سلێمانی، تۆ له‌هه‌ولێر و له‌ سلێمانیش به‌شداریی کۆبوونه‌وه‌کان بوویت، ئه‌وان خۆشحاڵبوون به‌گفتوگۆکان له‌گه‌ڵ ئێوه‌؟
سەعدی پیرە- ئه‌وان زۆر خۆشحاڵ بوون، ئه‌وانه‌ی‌ هاتبوون بریتی بوون له‌ که‌سایه‌تییه‌ دیاره‌کانی ناو ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی ‌و حزبی ده‌عوه‌ و ژماره‌یه‌ک حزب ‌و لایه‌نی دیکه‌ی‌ شیعه‌، جگه‌له ‌ڕه‌وتی سه‌در، له ‌وه‌ڵامی‌ ئه‌واندا، ئێمه‌ وتمان: ناتوانین به‌خێرایی وه‌ڵامتان بده‌ینه‌وه‌، ئێمه‌ کۆبوونه‌وه‌ی‌ خۆمان ده‌که‌ین‌ و کۆبوونه‌وه‌ی‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان ده‌که‌ین ‌و له‌ ماوه‌ی‌ دوو هه‌فته‌ی‌ داهاتوودا وه‌ڵامتان ده‌ده‌ینه‌وه‌.
کوردستانی نوێ- به‌پێی‌ راگه‌یاندنه‌کانی شیعه‌، گروپی مالکی‌ و ره‌وتی سه‌در له‌ناو شیعه‌کان، زۆر دژن، ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌یانتوانیبێت ته‌وافوق بکه‌ن، چۆن پڕۆژه‌که‌یان سه‌رده‌گرێت؟
سەعدی پیرە- ره‌نگه‌ موقته‌دا سه‌در، خۆی به‌گه‌وره‌ مه‌رجه‌ع‌ و شوێنگره‌وه‌ی‌ ئایه‌توڵڵا سه‌در بزانێت، به‌ڵام ئێمه‌ ئه‌و کێشه‌یه‌مان نییه‌، ئه‌وه‌ی‌ من بیزانم ته‌نها سه‌در رازی نییه‌، ئه‌و وه‌فده‌ی‌ هاتبوو، دوو که‌سایه‌تیی دیاری حزبه‌که‌ی‌ مالکیی تێدابوو، ئه‌گه‌ر مالکی رازی نه‌بێت، ئه‌وا ناڕه‌زایه‌تییه‌که‌ی‌ په‌یوه‌ندیی به‌ ناکۆکیی خۆی‌ و مه‌سعود بارزانییه‌وه‌ هه‌یه‌.
کوردستانی نوێ- بۆچوونی یه‌کێتی ‌و پارتی ‌و گۆڕان له‌یه‌کترییه‌وه‌ نزیک بوو؟
-به‌ڵێ‌ بۆچوونی یه‌کێتی ‌‌و پارتی ‌و گۆڕان وه‌کوو یه‌ک بوو، ناکۆکی له‌نێوانیاندا نه‌بوو.
کوردستانی نوێ- بۆچی وه‌فد ده‌نێردرێته‌ به‌غدا؟
سەعدی پیرە- وه‌فدێک ده‌چێته‌ به‌غدا بۆ گه‌یاندنی وه‌ڵامی‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی‌ شیعه‌کان.
کوردستانی نوێ- ناکۆکییه‌کانی هه‌رێم کاریگه‌ریی‌ له‌سه‌ر گفتوگۆکان له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌یه‌، سه‌باره‌ت به‌و پڕۆژه‌یه‌ی‌ پێشکه‌شیان کردووه‌؟
سەعدی پیرە- ناکۆکی هه‌رێم کاریگه‌ریی‌ له‌سه‌ر عیراقیش ده‌بێت، هه‌روه‌ک ناکۆکیی شیعه‌کانیش کاریگه‌ریی‌ له‌سه‌ر هه‌رێم هه‌یه‌، ره‌نگه‌ ناکۆکییه‌کانی هه‌رێم که‌متر بێت، به ‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ له‌ناو شیعه‌دا هه‌یه‌، یان ئه‌وه‌ی‌ له‌ به‌غدا هه‌یه‌. ئێمه‌ به ‌ئاراسته‌یه‌کی هه‌ڵه‌دا ناڕۆین بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی حوکمڕانی له ‌کوردستان، پێموایه‌ مه‌سه‌له‌ی‌ هاوسه‌نگی زۆر گرنگه‌، پێویسته‌ پارتی زۆر به‌جددی وه‌ریبگرێت، هه‌روه‌ک مه‌سه‌له‌ی‌ شه‌فافیه‌ت له‌نه‌وت زۆر گرنگه‌، به‌کردار ده‌رکه‌وت به‌ته‌نها هه‌نارده‌کردنی نه‌وت رێگا کورته‌که‌ نییه‌ بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی کوردستان. مه‌سه‌له‌ی‌ فه‌رامۆشکردن ‌و نێوان بڕین له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه‌، چوونکه‌ به‌رکه‌وته ‌و ئیستحقاقمان له‌ به‌غدا هه‌یه‌، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر جیاشبینه‌وه‌، ئه‌وا هه‌ر به‌رکه‌وته ‌و ئیستحقاقمان هه‌یه‌، لانیکه‌م ئه‌گه‌ر جیاده‌بینه‌وه‌، پێویسته‌ دوو دراوسێی باش بین له‌گه‌ڵ یه‌کتر.
من تێناگه‌م هه‌ندێ که‌س باسی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ به‌غدا ده‌کات وه‌ک ئه‌وه‌ی‌ ئه‌وان وه‌زیر و په‌رله‌مانتار و بریکاری وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی ‌و کاربه‌ده‌ستیان له‌به‌غدا نه‌بێت! ئه‌گه‌ر چوونه‌ به‌غدا بڤه‌یه‌ ئه‌ی‌ ئه‌وان چی ده‌که‌ن له‌وێ‌؟ وه‌زیری دارایی خۆی ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌که‌ی‌ بوو یان په‌رله‌مان له‌سه‌رکاری لابرد، که‌واته‌ ئه‌و هه‌موو منه‌ته‌ چییه‌؟!. هه‌یه‌ له‌ناو گۆڕانیش قسه‌ده‌کات‌ و ده‌ڵێت: رێککه‌وتنه‌که‌ی نێوانیان له‌گه‌ڵ یه‌کێتی‌ جێبه‌جێنه‌کراوه‌، من ده‌ڵێم رێککه‌وتنه‌که‌ جێبه‌جێکراوه‌، له‌ناوچه‌کانی سلێمانی‌ و هه‌ڵه‌بجه ‌و گه‌رمیان‌ و رانیه ‌و شوێنه‌کانی دیکه‌ ده‌ستاوده‌ستکردنی پۆستی کردووه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان، ئه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندیی به ‌گۆڕینی‌ سیستمی حوکمڕانی‌ و مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانیشه‌وه‌ هه‌یه‌ ئه‌وا مه‌سه‌له‌که‌ په‌یوه‌ندیی به‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ هه‌یه‌، که‌ ئێستا له‌کارخراوه‌، یه‌کێتی‌ په‌رله‌مانی دانه‌خستووه‌ هه‌تا نه‌کرێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر یه‌کێکیش پێیوایه‌ ئێمه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان رێککه‌وتووین بۆ کردنی خۆپیشاندان، ئه‌وا ئێمه‌ بڕیاری ئه‌وه‌مان نه‌داوه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان خۆپێشاندان بکه‌ین. ئێمه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان رێککه‌وتووین تا خزمه‌تگوزاریی باشتر پێشکه‌ش بکه‌ین ‌و ئه‌و رێککه‌وتنه‌ بکه‌ینه‌ بنه‌مایه‌کی پته‌و بۆ به‌ره ‌و یه‌کگرتنه‌وه‌ و ئاوێته‌بوون‌ و به ‌ئاراسته‌ی‌ یه‌کگرتنه‌وه‌ بڕۆین، به‌ڵام من تێناگه‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی گۆڕان له‌کوردستان ‌و به‌غدا بۆ هێرش ده‌که‌نه‌سه‌ر یه‌کێتی‌؟!
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60101

کۆدی بابه‌ت: 69176  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۱/۲۸  |  کاتژمێر: 8 : 29

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
کۆدی تایبه‌تی چه‌که‌ نێردراوه‌کان بۆ یه‌په‌گه‌ له‌ ده‌ستی تورکیادایه‌
خه‌ساری قورسمان له‌ گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی دارایی PKK داوه‌
بەڕێوەچوونی شەشەمین خولی هەڵبژاردنی لێژنەی سەرۆکایەتیی سەندیکای هەناردەکەران و هاوردەکەرانی شاری مەریوان
گرینگترین گۆڕانکارییه‌کانی ڕۆژی شه‌ممه‌ 03/04/1396 له‌ تورکیا
پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزانەوە
ناوچه‌ی "به‌در و په‌ریشان"ی شارستانی قوروه‌ له‌ بواری گه‌شتیارییه‌وه‌ په‌ره‌ده‌سێنێت
ئیدعای وه‌رگرتنه‌وه‌ی چه‌کی نێردراو بۆ یه‌په‌گه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه‌ درۆیه‌
5 بەبارمتەگیراوی ئێرانی لە ئەستەنبۆڵ ئازاد کران
ڕژێمی زایۆنی تانکه‌کانی سوپای سووریا ده‌گرێت به‌ ئامانج
مۆڵه‌ت ناده‌ین ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ له‌ باکووری سووریا دابمه‌زرێت
مه‌سعوود بارزانی به‌ پشت به‌ستن به‌ زۆر‌ هەوڵی لکاندنی ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌ره‌کان به‌ هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ ده‌دات
شرۆڤەیێکی سادە لە سەر هێرشی مووشەکیی سوپای پاسداران بۆ مۆڵگەکانی داعش
چواردەهەمین مێهرەجانی شانۆی کوردیی سەقز بەڕێوەدەچێت
ناکۆکیی ناو بنەماڵە تەقە و کوژراوێکی لێکەوتەوە
مامۆستای مەهابادی خەڵاتی ناوەندی لێکۆڵینەوە ناڤۆکییەکانی ئەورووپای مسۆگەر کرد
ئیمکانات