ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی دیاریکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی نیزام له‌ وتووێژ له‌گه‌ڵ کوردپرێسدا؛
ڕوانگه‌ی ئایه‌توڵڵا هاشمی سه‌باره‌ت به‌ بزووتنه‌وه‌ی کورده‌کانی عێراق و ئیتنیکه‌ ئێرانییه‌کان
به‌شی دیمانه/ ئێران- ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی دیاریکردنی به‌رژه‌وه‌ندی نیزام وتی: ڕوانگه‌ی هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی سه‌باره‌ت به‌ بزووتنه‌وه‌ی کورده‌کانی عێراق زۆر ئه‌رێنی بوو. هاشمی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌کرده‌وه‌ که‌ هه‌ڵه‌که‌ی کۆماری سۆڤییه‌ت هه‌مبه‌ر به‌ ئیتنیکه‌کان دووپات نه‌بێته‌وه‌.
عه‌لی ئاقامحه‌مه‌دی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی دیاریکردنی به‌رژه‌وه‌ندیی نیزام که‌ هاوکات یه‌که‌مین نوێنه‌ری ئێران له‌ هه‌رێمی کوردستانی عێراقیشدایه‌ له‌ وتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری کوردپرێسدا ڕوانگه‌ی ئایه‌توڵڵا هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی هه‌مبه‌ر به‌ ئیتنیکه‌ ئێرانییه‌کان و ستراتژیی ناوبراو سه‌باره‌ت به‌ کورده‌کانی عێراق له‌ ساڵانێکدا شرۆڤه‌ ده‌کات که‌ هه‌رێمی کوردستان نه‌وپێ بوو و سێبه‌ری سه‌دام هێشتاکه‌ به‌ سه‌ر عێراقدا قورسایی ده‌کرد.
کوردپرێس: خوالێخۆشبوو ئایه‌توڵڵا هاشمی هه‌مبه‌ر به‌ کورده‌کان چ ڕوانگه‌یه‌کی هه‌بوو؟
عه‌لی ئاقامحه‌مه‌دی: ڕوانگه‌ی بنه‌مایی خوالێخۆشبوو ئایه‌توڵڵا هاشمی سه‌باره‌ت به‌ ئیتنیکه‌کان ئه‌وه‌ بوو که‌ ئێمه‌ نابێت ستراتژی هه‌ڵه‌ی کۆماری سۆڤییه‌ت دووپات بکه‌ینه‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێران به‌ کۆکردنه‌وه‌ی هاوبه‌شییه‌ ئیتنیکییه‌ جۆربه‌جۆره‌کان پێکهاتووه‌ و ململانێی نێوان ئیتنیکه‌کان ناتوانێت بیانوویه‌ک بێت بۆ سڕینه‌وه‌ی ئیتنیکه‌کان به‌ڵام سۆڤییه‌ت وای ده‌زانی ئیتنیکه‌کان پڕۆسه‌یه‌کی کاتین و ده‌بێت له‌ناویان به‌رین و ئه‌م بابه‌ته‌ پێش سه‌فه‌ری ئاغای ڕه‌فسه‌نجانی بۆ سۆڤییه‌ت له‌ سه‌رده‌می گۆرباچۆفدا لێکدانه‌وه‌ی زۆری بۆ کرا.
کوردپرێس: پێکهاتنی هه‌رێمی کوردستانی عێراق هاوکات له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می سه‌رۆک کۆمارێتی خوالێخۆشبوو ئایه‌توڵڵا هاشمیدا بوو. ناوبراو له‌مباره‌وه‌ چۆن بیری ده‌کرده‌وه‌؟
عه‌لی ئاقامحه‌مه‌دی: له‌ هه‌مان ساڵدا که‌ هه‌رێمی کوردستانی عێراق پێکهات زۆر که‌س له‌ وڵاتدا پێیانوابوو نابێ کورده‌کانی عێراق یارمه‌تیان بدرێت و ئاغای ڕه‌فسه‌نجانی دژ به‌مه‌ وه‌ستا هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ به‌ ته‌نها ڕای جه‌نابی ڕه‌فسه‌نجانی نه‌بوو به‌ڵکوو بیروڕای نیزام بوو و بۆچوونی جه‌نابی خوالێخۆشبوو ئایه‌توڵڵا ڕه‌فسه‌نجانی هاوته‌ریب بوو له‌گه‌ڵ ڕای ڕێبه‌ری باڵای نیزامدا.
کوردپرێس: هۆکار یان پاساوی پشتیوانی له‌ کورده‌کانی عێراق چی بوو؟
عه‌لی ئاقامحه‌مه‌دی: ئایه‌توڵڵا هاشمی ده‌یگوت کورده‌کانی عێراق چه‌وساوه‌ن و ئه‌سته‌میان لێده‌کرێت و ناکرێت ئه‌م چه‌وساوه‌ییه‌ به‌ هه‌ند وه‌رنه‌گرین و ده‌بێت له‌ژێر ئه‌و چه‌وساوه‌ییه‌ ده‌ربێن هه‌ر له‌و ڕووه‌شه‌وه‌ ساڵی 1374 له‌ حاڵێکدا که‌ گرووپه‌ عێراقییه‌کان به‌ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان حاکم بوون ئێران ته‌نها وڵاتێک بوو که‌ نوێنه‌ری فه‌رمیی نارده‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ و به‌نده‌ له‌و ساڵه‌دا وه‌کوو نوێنه‌ری ئێران سه‌فه‌رم بۆ هه‌رێمی کوردستانی عێراق کرد و سه‌فه‌ره‌که‌ی من هاوکات بوو له‌گه‌ڵ بارینی باران به‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژ و ئه‌وه‌ش بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌ جه‌نابی تاڵه‌بانی له‌ لێدوانێکی خۆیدا له‌ سلێمانی وه‌کوو پیاوی باران من ناو بنێت که‌ له‌ میدیاکانی ئه‌وده‌مه‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌کی به‌ربڵاوی هه‌بوو. ناردنی نوێنه‌ر له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ بۆ هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌ حاڵێکدا ڕووی دا که‌ هیچ ده‌سه‌ڵاتێک ئاماده‌ نه‌بوو ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام خه‌وشدار بکات و سه‌دام هه‌رێمی کوردستانی عێراقی به‌ نایاسایی ده‌زانی و هه‌نگاوی ئێمه‌ش بۆ ناردنی نوێنه‌ر بۆ عێراق به‌ بێ ورووژاندنی سه‌دام ڕووی دا چوونکه‌ ئێمه‌ نه‌مانده‌توانی چه‌وساوه‌یی کورده‌کانی عێراق له‌به‌رچاو نه‌گرین.
کوردپرێس: خوالێخۆشبوو ئایه‌توڵڵا هاشمی چ ڕوانگه‌یه‌کی سه‌باره‌ت به‌ بزووتنه‌وه‌ی کورده‌کان له‌ عێراق هه‌بوو؟
عه‌لی ئاقامحه‌مه‌دی: ڕوانگه‌ی هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی سه‌باره‌ت به‌ بزووتنه‌وه‌ی کورده‌کانی عێراق زۆر ئه‌رێنی و پۆزه‌تیڤ بوو. ئه‌گه‌ر پارته‌ کوردییه‌کان له‌ پشتیوانییه‌کانی ئێمه‌ دڵنیا نه‌بوونایه‌ نه‌ده‌گه‌ڕانه‌وه‌ عێراق و پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی کورده‌کان بۆ عێراق به‌نده‌ سه‌فه‌رێکی یه‌ک مانگه‌م بۆ ئه‌و وڵاته‌ هه‌بوو و ئه‌مه‌ش له‌ کاتێکدا بوو که‌ هیچ ده‌سه‌ڵاتێک پشتیوانی له‌ کورده‌کان نه‌کرد و پشتیوانییه‌کانی ئێمه‌ش به‌هۆی ئه‌و ڕوانگه‌یه‌ بوو که‌ پاڵپشتیی چه‌وساوه‌کانمان وه‌کوو ئه‌سلێکی بنه‌مایی ده‌زانی و ئیتنیکه‌کان وه‌کوو به‌ربه‌ست له‌به‌رچاو ناگرین و جه‌نابی هاشمیش پێیوایه‌ ئیتنیکه‌کان مه‌ترسی نین و مومکینه‌ هه‌ندێ که‌س هه‌لقۆستنه‌وه‌ له‌ جیاوازیی ئیتنیکی بکه‌ن که‌ ده‌بێت ئه‌و هه‌لقۆستنه‌وانه‌ کۆنتڕۆڵ بکرێن.
کوردپرێس: ئایا پشتیوانی له‌ کورده‌کانی عێراق له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ پێوه‌ندییه‌کی یه‌کلایه‌نه‌ بوو؟
عه‌لی ئاقامحه‌مه‌دی: نه‌خێر. جه‌نابی بارزانی و پارته‌که‌شی له‌ سه‌روبه‌ندی شۆڕشی گه‌لانی ئێراندا و له‌ شه‌ڕی ئێران له‌گه‌ڵ حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێراندا به‌ شێوازی ڕاسته‌وخۆ ڕۆڵیان هه‌بوو و هاوکاریی به‌ربڵاویان له‌گه‌ڵ سوپادا بوو و له‌ سه‌رده‌می شه‌ڕی ئێران و عێراقدا کۆمه‌ڵێک هاوئاهه‌نگی و هاوکاریی چاکمان له‌ خاکی عێراقدا هه‌بوو.
کوردپرێس: له‌وده‌مه‌یدا ململانێیه‌ حزبییه‌کانی نێوان پارته‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا زیادی کردبوو و یه‌کێک له‌م حزبانه‌ هاوکاری له‌گه‌ڵ حزبی به‌عسدا بوو ئێران چۆن ده‌یڕوانی به‌و ته‌نگه‌ژه‌ و ململانێی و هاوکارییانه‌؟
عه‌لی ئاقامحه‌مه‌دی: ئێمه‌ ته‌نگه‌ژه‌ و ململانێی و ته‌نانه‌ت هاوکارییه‌کانی ئه‌وان له‌گه‌ڵ سه‌داممان به‌ کاتی ده‌زانی و پێمانوابوو ئه‌ساسی کاری ئه‌وان شه‌ڕ له‌گه‌ڵ سه‌دامه‌.
کوردپرێس: له‌و کاته‌یدا ئه‌م ململانێیانه‌ یان ته‌نگه‌ژانه‌ زۆر زیادیان کردبوو ئێران چ سیاسه‌تێکی گرتبووه‌به‌ر؟
عه‌لی ئاقامحه‌مه‌دی: ئێمه‌ ته‌نها به‌ دوای ئه‌وه‌وه‌ بووین ته‌نگه‌ژه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێن و باسی تێروته‌سه‌لمان له‌پێناو ڕێککه‌وتنی نێوان جه‌نابی بارزانی و مام جه‌لال ئه‌نجام دابوو.
کوردپرێس: یانی ئێوه‌ له‌م نێوانه‌دا ته‌نها ڕۆڵی که‌یخواتان هه‌بووه‌؟
عه‌لی ئاقامحه‌مه‌دی: نه‌خێر. ته‌نها ڕۆڵی که‌یخواییمان نه‌بووه‌ به‌ڵکوو کاره‌که‌شمان هیدایه‌ت ده‌کرد بۆ نموونه‌ چوارچێوه‌ی هاوکاری گرووپه‌ جۆربه‌جۆره‌کانی سه‌رتاسه‌ری عێراق پێویستی به‌ هیدایه‌ت بوو. هه‌ڵبه‌ت قسه‌ و پێشنیاری ئێمه‌ ئیقناعی بوو نه‌ک له‌ ڕووی زۆر و ناچارییه‌وه‌.
 
دیمانه‌: حه‌سه‌ن مه‌عرووف پوور
وه‌رگێڕان له‌ فارسییه‌وه‌: سروور خدری
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کۆدی بابه‌ت: 69192  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۱/۲۸  |  کاتژمێر: 11 : 14

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
کوردەکانی سووریا براوەی شەڕی داعشن
سوپای دیموکراتیکی سووریا دوو شارۆچکەی ستراتژیکی لە باکووری ڕەقە ئازادکرد
ئەمینداری موئتەلیفە سەرۆک‌کۆماری بە پێشێل کردنی یاسا لە بانگەشە تۆمەتبار کرد
لێک‌تێگەیشتننامەی هاوبەشی هاوکاریی نێوان زانکۆییان واژۆ کرد
پێکدادانی هێزەکانی تورکیا لەگەڵ پەکەکە لە ئامەد/ سەربازێکی تورکیا کوژرا و ٢ سەربازی دیکەش بریندار بوون
شاندی ڕێکخراوی ئاسایش و هاریکاریی ئەورووپا لایەنگرانی پەکەکەن
درەنگ و زوو دەگەڕێینەوە سەر ڕێککەوتنەکەی دۆڵمە باخچە
ڕەئیسی: بە "هەی دز هەی دز کردن" کێشەیێک چارەسەر نابێت
داعش خەریکە پایته‌خته‌که‌ی لە ڕەقەوە ده‌باته‌ ده‌یرلزوور
بێ‌لایەنی خۆم هەمبەر بە هەڵبژاردنەکانی شۆڕا ڕادەگەیێنم
دەستفرۆشانی شاری سنە سامان دەدرێن
فرۆشتنی مافی هاووڵاتییان سه‌رچاوه‌یێکی گونجاو نییه‌ بۆ داهاته‌ شارییه‌کان/ باڵاخانه‌کانی شار ده‌بێت جێگای حه‌وانه‌وه‌ بن
رۆژبەڕۆژ هەوڵی بەرتەسکردنەوەی ئازادیی رۆژنامەگەری دەدرێت
ڕاوێژکارییەکان بۆ زیاد کردنی دوو شاری دیکە لە پارێزگای ئیلام بەردەوامە
عێراق دژبه‌رانی ئه‌ردۆغان له‌ دژی فره‌خوازییه‌کانی ئه‌و به‌کار بهێنێت
ئیمکانات