یەکەمین سەرکەوتنی ئێران لە پێشبڕکێکانی کاپی جیهانیی زۆرانبازیی 2017ی کرماشان
بەشی ئێران/ کرماشان- یانەی هەڵبژاردەی زۆرانبازیی ئازادی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە یەکەم یاریی خۆیدا لەمیانەی چل و پێنجەمین خولی کاپی جیهانیی زۆرانبازیی ئازاد لە کرماشان، لە یانەی هەڵبژاردەی زۆرانبازیی ئازادی تورکیای بردەوە.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس، یانەی هەڵبژاردەی زۆرانبازیی ئازادی ئێران سەر لە بەیانی ئەوڕۆ پێنجشەممە لە یاریگای ئیمام خومەینی (ره) کرماشان، لەگەڵ یانەی هەڵبژاردەی زۆرانبازیی ئازادی تورکیا چووە مەیدانەوە و بە ئەنجامی ٨ بە ٠ سەرکەوت.
لەم دیدارە حەسەن ڕەحیمی لە کێشی 57 کیلۆگرامدا بە ئەنجامی 6 به سیفر لە بەرامبەر سزار شکۆگویل، بێهنام ئیحسان پوور لە کێشی ٦١ کیلۆگرامدا بە ئەنجامی 7 به ٥ لە بەرامبەر چەنگیز ئەردۆغانۆ، مەیسەم نەسیری لە کێشی ٦٥ کیلۆگرامدا بە ئەنجامی 5 به ٢ لە بەرامبەر سەفا ئاکسووری، مستەفا حسێن خانی لە کێشی ٧٠ کیلۆگرامدا بە ئەنجامی 4 به سیفر لە بەرامبەر یاکوپ گوور، پەیمان یار ئەحمەدی لە کێشی 74 کیلۆگرامدا بە ئەنجامی 12 به ١0 لە بەرامبەر ئیسلام کیلیچ، حەسەن یەزدانی لە کێشی ٨٦ کیلۆگرامدا بە ئەنجامی 11 به ١ لە بەرامبەر سەردار بووکە، ئەمیر محەمەدی لە کێشی 97 کیلۆگرامدا بە ئەنجامی 10 به سیفر لە بەرامبەر فارۆک ئاکووبانو و کۆمەیل قاسمی لە کێشی 125 کیلۆگرامدا بە ئەنجامی ١٠ به سیفر لە بەرامبەر تاها ئاک‌گویل توانیان ڕکابەرەکانی خۆیان ببەزێنن و بەمشێوە شاگردانی محەمەد تەڵایی یەکەمین هەنگاوی خۆیان لەم پێشبڕکێیانە، بە سەرکەوتوویی هەڵگرت.
بە پێی بەرنامەی داڕێژراو، یانەی هەڵبژاردەی زۆرانبازیی ئازادی ئێران ئەمشەو کاتژمێری ١٩:٣٠ لەگەڵ یانەی هیندستان دەچێتە مەیدانەوە و هەروەها لە سێهەم ڕکابەرایەتیدا سبەی (هەینی) ڕووبەڕووی یانەی مەغولستان دەبێتەوە.
شیاوی ئاماژەیە، یانەی هەڵبژاردەی زۆرانبازیی ئازادی ئێران پێشتر، حەوت جار لە پێشبڕکێکانی کاپی جیهانیی زۆرانبازیی ئازاددا لە ساڵانی ١٩٩٦ی تاران، ٢٠٠٦ی ساری، ٢٠١٢ی باکوو، ٢٠١٣ی تاران، ٢٠١٤، ٢٠١٥ و ٢٠١٦ی لۆس ئانجلێسی ئەمریکا بووە بە پاڵەوان و ١١ جاریش پلەی دووەمی بە دەست هێناوە.
 
کۆدی هەواڵنێر: 60106

کۆدی بابه‌ت: 69211  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۱/۲۸  |  کاتژمێر: 20 : 35

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
Partiya desthilatdar a Swêdê: Divê cîhan rêzê ji xwesteka gelê Kurdistanê re bigire
Amerîkayê 120 TIR çek û wesayît ji YPG`ê re şandin
Tirkiye: Em amade ne garantoriya mafên kurdan bikin
بەغدا داوا لە هەولێر دەکات سەبارەت بە گشتپرسی پێکەوە گفتوگۆ بکەن
بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی کاریگەریی لە سەر ریفراندۆم نییە
نوێنه‌ری CHP: هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنم لێکراوه‌
هونه‌رمه‌ندانی کورد له‌ یازده‌هه‌مین مێهره‌جانی نێونه‌ته‌وه‌یی مۆسیقای جوان درۆشانه‌وه‌
لێدوانەکان بۆنی شەڕیان لێدێت
ئایا تورکیا ده‌توانێت به‌ بیانووی ڕیفراندۆمه‌وه‌ هێرش بکاته‌ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان؟
مه‌رگی گوماناویی دایکێکی 28 ساڵان و منداڵه‌ دوو ساڵه‌که‌ی له‌ ڕوانسه‌ر
تورکیا دەتوانێت تەزمینی مافی کوردەکانی عێراق بکات
ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بڕیاری لە کارلادانی نەجمەدین کەریم رەت دەکاتەوە
سینەمای ‌نەتە‌وە‌ییی‌ کوردی ‌‌و ‌"ساتێک ‌بۆ‌ مەستیی ‌ئەسپە‌کان"/ پەری کەریمی نیا
هیچ حیسابێک بۆ بڕیارەکەی بەغدا دژی نەجمەدین کەریم ناکەین
ڕێکاری نوێنەری سەقز بۆ لابردنی کۆڵبەری
ئیمکانات