جێگری سەرۆکی کۆمەڵی نەتەوەیی هونەرمەندان و پیشەکارانی پیشە‌ی دەستیی وڵات:
دۆخی نالەباری پارکی کۆنینەی هەرسین دەرەنجامی بێ‌تەگبیرییە
بەشی ئێران/ کرماشان- هونەرمەندێکی بەرچاوی وڵات وتی: یەکەمین هەنگاو بۆ سامان بەخشین بە پارکی کۆنینەی هەرسین بەڕێوەبردنی کۆڕبەندێکی هاوفیکری بە بەشداری خاوەن‌ڕایان و پسپۆڕانی بوارە جۆراوجۆرەکانە.
فیروز ناسری هەرسینی لە لێدوانێک بۆ هەواڵدەریی کوردپرێس وێڕای ئاماژە بە هۆکاری وەک بێ‌تەگبیری، نەبوونی بەرێوەبەرایەتییەکی ڕێکوپێک، کەمتەرخەمی و ترسی لە کیس‌چوونی پۆستی بەڕێوەبەرایەتی لە بەدیهاتنی ئەم دۆخە نالەبارەی پارکی کۆنینەی سەراو هەرسین، ڕایگەیاند: بەداخەوە لە ماوەی 30 ساڵی ڕابردوودا، میراتی فەرهەنگی سەبارەت بە پاراستنی ئەم ئاسەوارە مێژووییانە کەمتەرخەم بووە و لەم ناوەدا زۆرترین بایەخ بە بابەتی وەک کڕین و فرۆشتنی گڵیم دراوە.
ناسری هەرسینی ئاشکرای کرد: پاش کۆڵینەوەکان کە لە لایەن تیمی کۆنینە‌ناسی ئەنجام دراون، تێزی کۆشک تا کۆشک هاتە ئاراوە کە ئاماژە دەکات بە کۆشکی سەراو تا کۆشکی شاپوور و جەختیش دەکاتەوە ئەم ناوانە دەبێت کۆڵینەوەی لەسەر بکرێت. دیارە ئەنجامدانی ئەو کارە تێچوویەکی ئێجگار زۆری دەوێت.
ناوبراو لە درێژەدا وتی: جێبەجێ کردنی ئەم پڕۆژەیە پێویستی بە ئامادەکاریی زۆر هەیە لەوان کڕینی مڵک و دووکانەکانی سەر ڕێگا، خاک‌هەڵگری و دەرهێنانی بینا مێژووییەکان لە ژێر خاک، ڕاگرتن و داخستنی شەقامی سەرەکی و هەندێک شتی دیکەیە کە پێویستی بە داڕشتنی پلانێکی رێکوپێک و ئیرادەیەکی بەهێزە.
جێگری سەرۆکی کۆمەڵی نەتەوەیی هونەرمەندان و پیشەکارانی پیشە‌ی دەستیی وڵات ئاشکراشی کرد: ئەگەر ئەم پڕۆژەیە جێبەجێ بکرێت ئەوا هەرسین وەکوو یەکێک لە سەرەتاییترین شوێنەکانی شارستانییەتی مرۆڤ پێناسە دەکرێت و دەبێتە جەمسەرێکی گەشتیاری.
 
کۆدی هەواڵنێر: 60108

کۆدی بابه‌ت: 69212  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۱/۲۸  |  کاتژمێر: 20 : 53

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
کوردەکانی سووریا براوەی شەڕی داعشن
سوپای دیموکراتیکی سووریا دوو شارۆچکەی ستراتژیکی لە باکووری ڕەقە ئازادکرد
ئەمینداری موئتەلیفە سەرۆک‌کۆماری بە پێشێل کردنی یاسا لە بانگەشە تۆمەتبار کرد
لێک‌تێگەیشتننامەی هاوبەشی هاوکاریی نێوان زانکۆییان واژۆ کرد
پێکدادانی هێزەکانی تورکیا لەگەڵ پەکەکە لە ئامەد/ سەربازێکی تورکیا کوژرا و ٢ سەربازی دیکەش بریندار بوون
شاندی ڕێکخراوی ئاسایش و هاریکاریی ئەورووپا لایەنگرانی پەکەکەن
درەنگ و زوو دەگەڕێینەوە سەر ڕێککەوتنەکەی دۆڵمە باخچە
ڕەئیسی: بە "هەی دز هەی دز کردن" کێشەیێک چارەسەر نابێت
داعش خەریکە پایته‌خته‌که‌ی لە ڕەقەوە ده‌باته‌ ده‌یرلزوور
بێ‌لایەنی خۆم هەمبەر بە هەڵبژاردنەکانی شۆڕا ڕادەگەیێنم
دەستفرۆشانی شاری سنە سامان دەدرێن
فرۆشتنی مافی هاووڵاتییان سه‌رچاوه‌یێکی گونجاو نییه‌ بۆ داهاته‌ شارییه‌کان/ باڵاخانه‌کانی شار ده‌بێت جێگای حه‌وانه‌وه‌ بن
رۆژبەڕۆژ هەوڵی بەرتەسکردنەوەی ئازادیی رۆژنامەگەری دەدرێت
ڕاوێژکارییەکان بۆ زیاد کردنی دوو شاری دیکە لە پارێزگای ئیلام بەردەوامە
عێراق دژبه‌رانی ئه‌ردۆغان له‌ دژی فره‌خوازییه‌کانی ئه‌و به‌کار بهێنێت
ئیمکانات