ڕەخنەگرتن لە بەکارهێنانی چەمکی ناوچە کێشەلەسەرەکان لە لایەن سەرکردە سیاسییەکانی عێراقەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری پارێزگای نەینەوا لە پەرلەمانی عێراق سەرەڕای ڕەخنەگرتن لە بەکارهێنانی چەمکی ناوچە کێشەلەسەرەکان لە لایەن سەرکردە سیاسییەکانی عێراقەوە ڕایگەیاند: لە دەستووری عێراق و یاساکانی دیکەی ئەم وڵاتەدا هیچ جۆرە ئاماژەیەک بەم چەمکە نەکراوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس،حەنین قەدۆ لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی "السومریه نیوز"، وێرای ئاماژەدان بەوەی کە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەبێت بە ڕاشکاوانە چەمکی ناوچە کێشە لەسەرەکان پەسند بکات تا هەندێ لەم چەمکە بۆ بەدیهێنانی ئامانجی سیاسی خۆیان دژ بە گەلی عێراق کەڵک وەرنەگرن، زیادی کرد: لە دەستوور عێراقی فیدراڵ و یاساکانی دیکەی ئەم وڵاتە هیچ ئاماژەیەک بەم چەمکە نەکراوە و تەنیا لە دەستووردا، پارێزگای کەرکووک وەکوو پارێزگایەکی جێناکۆک لە نێوان هەولێر و بەغدا ئاماژەی پێکراوە و ئەو جۆرە کە هەندێ لایەنی سیاسی بانگەشەی بۆ دەکەن، ناوچەکانی دیکەی عێراق، ناوچەی کێشەلەسەر هەژمار ناکرێن.  
قەدۆ وتیشی: بارودۆخی ئێستای عێراق بووتەهۆی ئەوەی کە ئێمە نەزانین ئایا بەسرە، شەنگال یان دەشتی نەینەوا و تەنانەت پایتەختی عێراق ناوچەی کێشەلەسەرن یان نا و چەمکی یاسایی بۆ ئەوان چییە؟
ناوبراو وێرای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە هەندێ لە سەرکردە سیاسییەکانی عێراق بەشێک لە ناوچەی سەر بە پارێزگاکانی سیالە، نەینەوا و پارێزگاکانی دیکە بە ناوچەی کێشەلەسەر لەقەڵەم دەدەن، خوازیاری گفتوگۆ سەبارەت بەم ناوچانە و چارەسەرکردنی کێشەکانی پەیوەست بەم پرسە بوو.
 
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٧

کۆدی بابه‌ت: 69233  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۱/۲۹  |  کاتژمێر: 15 : 10

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
پڕۆژه یاسای دەرەوەی سنوورەکان له دژی برایانمان له ناوچەکەدا نییه
گۆڕان بڕیاری دا دەنگی ئەرێنی بە ڕیفراندۆم بدات
"هۆشەنگ بازوەند" وەک پارێزگاری کرماشان دیاری کرا
مێژوو لاپەڕەیەکی ڕەش بۆ دوژمنانی کورد و عێراقی تۆمار دەکات
مه‌ڵبه‌ندى ٢ی یه‌کێتى له‌ کەرکووک بانگەشەی دەنگی بەڵێ بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان دەکات
مه‌ڵبه‌ندى ٢ی یه‌کێتى له‌ کەرکووک بانگەشەی دەنگی بەڵێ بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان دەکات
کۆمەڵی ئیسلامی پشتگیریی خۆی بۆ "بەڵێ" لە گشتپرسیدا راگەیاند
مەسعوود بارزانى: ته‌نیا بۆ سه‌ربه‌خۆیی قوربانی ده‌ده‌ین و ئه‌گه‌ر عیبره‌ت له‌ رابردوو وه‌رنه‌گرین خوا بمانگرێت
ئێران لەسەر داوای بەغدا ئاسمانی لەسەر هەرێمی کوردستان داخست
کۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لى: بچنە سەر سندووق و دەنگ بە بەڵێ بدەن
Îranê esmanê xwe li Herêma Kurdistanê girê da/ Dibe ku deriyên sînorî jî bên girtin
Li Xurasanê agirgedeyeke dîrokî
Zana ji NY`yê re nameyek şand û ji bo referandumê daxwaza piştgiriyê kir
Biryara dawî hat dayîn: Kerkûk diçe referandûmê
5 تێبینی که‌ ده‌بێ له‌باره‌ی گشتپرسیی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ بزانین/ مۆرگان ئێل کاپلان و ڕه‌مزی ماردینی*
ئیمکانات