بەڕێوەبەری گشتیی کۆمیتەی ئیمدادی کوردستان ڕایگەیاند:
دەستەبەرکردنی هەلی کار بۆ پتر لە ٢ هەزار و ٦٠٠ یارمەتیخوازی کوردستانی
بەشی ئێران/ کوردستان- بەڕێوەبەری گشتیی کۆمیتەی ئیمدادی ئیمام (د.خ) کوردستان ڕایگەیاند: لە سەرەتای ساڵی ٩٥ تاکوو ئێستا ٣٠ ملیارد و ٥٠٠ میلیۆن تمەن هاریکاریی هەلی کار پێشکەش بەو یارمەتیخوازانەی کە لە لایەن کۆمیتەی ئیمدادی کوردستانەوە پاڵپشتی دەکرێن، کراوە و بەم پڕە پارەیەوە بۆ نزیکی ٢ هەزار و ٦١٦ یارمەتیخواز هەلی کار دەستەبەر کراوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس بەڕێوەبەری گشتیی کۆمیتەی ئیمدادی ئیمام (د.خ)ی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەرانی ئەم دەزگایە سەرەڕای ئاماژەدان بەوەی کە یەکێک لە بەرنامە گرینگەکانی کۆمیتەی ئیمداد دەستەبەر کردنی هەلی کار و بەتواناکردنی یارمەتیخوازانە، زیادی کرد: ٤١ ملیارد تمەن بوودجەی هەلی کار بۆ یارمەتیخوازانی کوردستان لە ئەم ساڵدا تەرخان کراوە کە ٣٠ ملیارد تمەن لەم ڕێژەیە لە رێگای سەرچاوە بانکییەکان و ١١ ملیارد تمەنیش لە رێگای سەرچاوە ناوخۆییەکانی کۆمیتەی ئیمدادوە تەرخان کراوە.
قەنبەر مووسانەژاد ڕوونی کردەوە: ئامانجی کۆمیتەی ئیمدادی کوردستان لەمساڵدا دەستەبەرکردنی هەلی کار، خۆبژێوی و بەتواناکردنی ٤ هەزار بنەماڵە بووە و لە سەرەتای ساڵی ٩٥ تاکوو ئێستا ٣٠ ملیارد و ٥٠٠ میلیۆن تمەن هاریکاری هەلی کار بۆ  ئەو یارمەتیخوازانەی کە لە لایەن کۆمیتەی ئیمدادی کوردستانەوە پاڵپشتی دەکرێن پێشکەش کراوە و بەم بڕە پارەیە بۆ نزیکی ٢ هەزار و ٦١٦ کەس هەلی کار دەستبەرکراوە.
ناوبراو وتیشی: بە پێشکەش کردنی ئەم بڕە پارەیە ٨٥ لەسەدی پێدانی هاریکاری هەلی کاری تەرخان کراو بۆ یارمەتیخوازانی پارێزگا بەدیهاتووە و هیوادارین تا کۆتایی ئەمساڵ ئەو بڕە پارەیە کە ماوەتەوە بە هاوکاری لەگەڵ بانکەکان پێشکەش بکرێت.
 
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٧

کۆدی بابه‌ت: 69234  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۱/۲۹  |  کاتژمێر: 15 : 1

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
پڕۆژه یاسای دەرەوەی سنوورەکان له دژی برایانمان له ناوچەکەدا نییه
گۆڕان بڕیاری دا دەنگی ئەرێنی بە ڕیفراندۆم بدات
"هۆشەنگ بازوەند" وەک پارێزگاری کرماشان دیاری کرا
مێژوو لاپەڕەیەکی ڕەش بۆ دوژمنانی کورد و عێراقی تۆمار دەکات
مه‌ڵبه‌ندى ٢ی یه‌کێتى له‌ کەرکووک بانگەشەی دەنگی بەڵێ بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان دەکات
مه‌ڵبه‌ندى ٢ی یه‌کێتى له‌ کەرکووک بانگەشەی دەنگی بەڵێ بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان دەکات
کۆمەڵی ئیسلامی پشتگیریی خۆی بۆ "بەڵێ" لە گشتپرسیدا راگەیاند
مەسعوود بارزانى: ته‌نیا بۆ سه‌ربه‌خۆیی قوربانی ده‌ده‌ین و ئه‌گه‌ر عیبره‌ت له‌ رابردوو وه‌رنه‌گرین خوا بمانگرێت
ئێران لەسەر داوای بەغدا ئاسمانی لەسەر هەرێمی کوردستان داخست
کۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لى: بچنە سەر سندووق و دەنگ بە بەڵێ بدەن
Îranê esmanê xwe li Herêma Kurdistanê girê da/ Dibe ku deriyên sînorî jî bên girtin
Li Xurasanê agirgedeyeke dîrokî
Zana ji NY`yê re nameyek şand û ji bo referandumê daxwaza piştgiriyê kir
Biryara dawî hat dayîn: Kerkûk diçe referandûmê
5 تێبینی که‌ ده‌بێ له‌باره‌ی گشتپرسیی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ بزانین/ مۆرگان ئێل کاپلان و ڕه‌مزی ماردینی*
ئیمکانات