ئەندامی لێژنەی زانستیی زانستگای کرماشان:
کرماشان ناوەندی هەموو پێوەندییە نێونەتەوەییەکانی ڕۆژئاوای ئێرانە
بەشی ئێران/ کرماشان- ئەندامی لێژنەی زانستیی زانستگای کرماشان وتی: کرماشان ناوەندی هەموو پێوەندییە نێونەتەوییەکانی ڕۆژئاوای ئێرانە.
دوکتۆر بیژەن کەڵهورنیا لە لێدانێک بۆ هەواڵنێری کوردپرێس وێڕای ئاماژە بە پێگەی تایبەتی شاری کرماشان لە ڕۆژئاوای ئیران دەریبری: پێویستە ئەم شارە وەکوو شارێک بە شارسازیی یەکپارچە و بەڕۆژ ئاوڕی لێبدرێتەوە و تاوەکوو کاریگەرییەکانی گەشەی ناوچەیی کرماشان بۆ گەشەی نەتەوەیی بەکەڵک بێت.
ناوبراو هەروەها ئاماژەی کردە ئەو دەرفەتانەی کە بۆ گەشەی کرماشان پێشتر بوون و بە هۆی هەندێک پرس و کێشە وەکوو شەڕ لە دەست چوون و لە درێژەدا وتیشی: سەرەڕای ئەوەش کرماشان چونکە کەوتۆتە سەر کۆریدۆری ڕۆژهەڵات بۆ ڕۆژئاوا و هەروەها باکووری ڕۆژئاوا بۆ باشووری ڕۆژئاوای ئاسیا، لە تێکڕای بەرنامەکاندا لە بنەماکانی گەشەی نەتەوەییدا ڕۆڵی بووە و پێویستە ئەو ڕۆڵەی دیسان ببوژێتەوە.
ئەندامی لێژنەی زانستیی زانستگای کرماشان وتی پێگەی ناوچەیی کرماشان لەسەر هەموو ڕۆڵێکی دیکەی خۆی و پارێزگاکانی دەوروبەری کاریگەریەکی ئەرێنی هەیە و ئاشکراشی کرد: کرماشان جەمسەری تێکڕای پێوەندییە نێونەتەوەییەکانی ڕۆژئاوای ئێرانە.
 
کۆدی هەواڵنێر: 60108

کۆدی بابه‌ت: 69237  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۱/۲۹  |  کاتژمێر: 15 : 17

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
کوردەکانی سووریا براوەی شەڕی داعشن
سوپای دیموکراتیکی سووریا دوو شارۆچکەی ستراتژیکی لە باکووری ڕەقە ئازادکرد
ئەمینداری موئتەلیفە سەرۆک‌کۆماری بە پێشێل کردنی یاسا لە بانگەشە تۆمەتبار کرد
لێک‌تێگەیشتننامەی هاوبەشی هاوکاریی نێوان زانکۆییان واژۆ کرد
پێکدادانی هێزەکانی تورکیا لەگەڵ پەکەکە لە ئامەد/ سەربازێکی تورکیا کوژرا و ٢ سەربازی دیکەش بریندار بوون
شاندی ڕێکخراوی ئاسایش و هاریکاریی ئەورووپا لایەنگرانی پەکەکەن
درەنگ و زوو دەگەڕێینەوە سەر ڕێککەوتنەکەی دۆڵمە باخچە
ڕەئیسی: بە "هەی دز هەی دز کردن" کێشەیێک چارەسەر نابێت
داعش خەریکە پایته‌خته‌که‌ی لە ڕەقەوە ده‌باته‌ ده‌یرلزوور
بێ‌لایەنی خۆم هەمبەر بە هەڵبژاردنەکانی شۆڕا ڕادەگەیێنم
دەستفرۆشانی شاری سنە سامان دەدرێن
فرۆشتنی مافی هاووڵاتییان سه‌رچاوه‌یێکی گونجاو نییه‌ بۆ داهاته‌ شارییه‌کان/ باڵاخانه‌کانی شار ده‌بێت جێگای حه‌وانه‌وه‌ بن
رۆژبەڕۆژ هەوڵی بەرتەسکردنەوەی ئازادیی رۆژنامەگەری دەدرێت
ڕاوێژکارییەکان بۆ زیاد کردنی دوو شاری دیکە لە پارێزگای ئیلام بەردەوامە
عێراق دژبه‌رانی ئه‌ردۆغان له‌ دژی فره‌خوازییه‌کانی ئه‌و به‌کار بهێنێت
ئیمکانات