هاوسەرۆکی PYD لە کۆنفڕانسی مۆسکۆ:
دەوڵەتی سووریا ناچارە فێدراسیۆنی باکووری سووریا قبووڵ بکات
بەشی سووریا- ئاسیە عەبدوڵڵا لە ڕێگای وتاردانێکەوە لە کۆنفڕانسی مۆسکۆ جەختی کردەوە دەوڵەتی سووریا ناچارە فێدراسیۆنی باکووری سووریا قبووڵ بکات.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە فورات نیوز، ئاسیە عەبدوڵڵا هاوسەرۆکی پارتی یەکێتیی دیموکراتیکی سووریا (PYD) کە بۆ بەشداربوون لە کۆنفەڕانسی کوردەکان لە مۆسکۆ بۆ ئەو شارە سەفەری کردبوو، ڕایگەیاند: هەژموونیی زلهێزە جیهانییەکان لە ناوچەکەدا دەورێکی سەرەکیی بووە لە پێکهاتنی گرووپە تێرۆریستییەکان و ئەو کارەساتە مرۆییانەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕوویان داوە. ئێستا کە هاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتی بۆ بەرنگاربوونەوە دژ بە داعش پێکهاتووە، پێویستە بە شێوەیەکی جیدی یارمەتیی کوردەکان بدرێت. کوردەکان پێش پێکهاتنی هاوپەیمانی نێونەتەوەییش بەرامبەر داعش ڕاوەستاون. ئەوەش لە حاڵێکدایە داعش لە ژێر پشتیوانیی چروپڕی تورکیا بوو.
ئاسیە عەبدوڵڵا وتیشی: ئاراستە کردنی هەر ڕێکارێک بۆ قەیرانی سووریا لە کۆربەندە نێونەتەوەییەکان بە بێ بەشداری کوردەکان بێهوودەیە و زیادیشی کرد: دەوڵەتی سووریا ناچارە فێدراسیۆنی دیموکراتیکی باکووری سووریا وەک بەشێک لەو وڵاتە قبووڵ بکات، دەنا هیچ رێگایەکی دیکە بوونی نییە.
ناوبراو لە دڕێژەی وتەکانیدا ئاماژەشی کردە پێشنووسی یاسای بنەڕەتی پێشنیار کراوی ڕووسیا بۆ سووریا و وتی: لەو یاسایە سەبارەت بە باسی سەربەخۆیی کوردەکانیش باس کراوە، بەڵام ئێمە لە سەرووی ئەوەش خوازیاری سیستەمێکین لە سووریادا کە خۆبەڕێوەبەری، ئیرادەی گشتی و یەکسانی نێوان ژن و پیاو قبووڵ بکات.
 
کۆدی هەواڵنێر: 60108

کۆدی بابه‌ت: 69239  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۱/۲۹  |  کاتژمێر: 15 : 41

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
دوایین هه‌واڵه‌کان
کوردەکانی سووریا براوەی شەڕی داعشن
سوپای دیموکراتیکی سووریا دوو شارۆچکەی ستراتژیکی لە باکووری ڕەقە ئازادکرد
ئەمینداری موئتەلیفە سەرۆک‌کۆماری بە پێشێل کردنی یاسا لە بانگەشە تۆمەتبار کرد
لێک‌تێگەیشتننامەی هاوبەشی هاوکاریی نێوان زانکۆییان واژۆ کرد
پێکدادانی هێزەکانی تورکیا لەگەڵ پەکەکە لە ئامەد/ سەربازێکی تورکیا کوژرا و ٢ سەربازی دیکەش بریندار بوون
شاندی ڕێکخراوی ئاسایش و هاریکاریی ئەورووپا لایەنگرانی پەکەکەن
درەنگ و زوو دەگەڕێینەوە سەر ڕێککەوتنەکەی دۆڵمە باخچە
ڕەئیسی: بە "هەی دز هەی دز کردن" کێشەیێک چارەسەر نابێت
داعش خەریکە پایته‌خته‌که‌ی لە ڕەقەوە ده‌باته‌ ده‌یرلزوور
بێ‌لایەنی خۆم هەمبەر بە هەڵبژاردنەکانی شۆڕا ڕادەگەیێنم
دەستفرۆشانی شاری سنە سامان دەدرێن
فرۆشتنی مافی هاووڵاتییان سه‌رچاوه‌یێکی گونجاو نییه‌ بۆ داهاته‌ شارییه‌کان/ باڵاخانه‌کانی شار ده‌بێت جێگای حه‌وانه‌وه‌ بن
رۆژبەڕۆژ هەوڵی بەرتەسکردنەوەی ئازادیی رۆژنامەگەری دەدرێت
ڕاوێژکارییەکان بۆ زیاد کردنی دوو شاری دیکە لە پارێزگای ئیلام بەردەوامە
عێراق دژبه‌رانی ئه‌ردۆغان له‌ دژی فره‌خوازییه‌کانی ئه‌و به‌کار بهێنێت
ئیمکانات