دیداری سەرۆکی ئەرکانی فەرماندەیی سوپای ئەمریکا لە بنکەی ئینجرلیک لە گەڵ هاوتای تورکی خۆی
بەشی تورکیا- سەرۆکی ئەرکانی فەرماندەیی سوپای ئەمریکا و تورکیا بە بێ ئامادەبوونی هەواڵنێران، لە بنکەی سەربازیی ئینجرلیک پێکەوە دیدار و گفتوگۆیان کرد.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە رۆژنامەی دنیا، جۆزێف دانفۆرد، سەرۆکی ئەرکانی فەرماندەیی سوپای ئەمریکا کە سەردانی کۆماری ئازەربایجانی کردبوو، چەند کاتژمێر لەوە پێش بە فرۆکەی تایبەتی خۆی گەیشتە تورکیا و لە بنکەی ئاسمانی ئینجرلیکی ئەو وڵاتە لە گەڵ ژینڕاڵ هۆلۆسی ئاکار، سەرۆکی ئەرکانی فەرماندەیی سوپای تورکیا دیداری کرد.
بە گوێرەی زانیارییە بە دەست گەیشتووەکان لە وەزارەتی بەرگریی تورکیا، سەرۆک ئەرکانی سوپای دوو وڵات لەم دیدارەدا کە لە پشت دەرگا داخراوەکان و بە بێ بەشداریی هەواڵنێران بەڕێوەچوو، سەبارەت بە دواگۆڕانکارییەکانی سووریا بە تایبەت ئۆپەراسیۆنی ئەلباب و ڕەقە و هەروەها ڕەوتی شەڕ و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم گفتوگۆیان کرد.
تا ئێستا زانیارییەکی ڕوون و ئەوتۆ لە وردەکارییەکانی ئەم دیدارە بڵاو نەبووەتەوە.
 
کۆدی هەواڵنێر: 60106

کۆدی بابه‌ت: 69241  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۱/۲۹  |  کاتژمێر: 20 : 45

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
گشتپرسی لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی حەشدی شەعبی لە دەشتی نەینەوادا بەڕێوە ناچێت
جێگری یه‌که‌می تاڵه‌بانی داوا له‌ خه‌ڵکی که‌رکووک ده‌کات به‌شداریی ڕیفراندۆم بکه‌ن
تورکیا دەروازەی سنووریی خابووری لە بەری هەرێمی کوردستانەوە داخست
Deriyê sînor ê Xêbûrê hat girtin
ئه‌فسه‌رێکی پله‌‌به‌رزی ڕووسی له‌ هێرشی داعش بۆ سه‌ر سووریا کوژرا
Şêwirmendê Erdoxên: Heke serxwebûn were ragihandin em nikarin petrolê bifroşin
Li Herêma Kurdistanê dengdayîna referandumê dest pê kir
ده‌رئه‌نجامی گشتپرسیی سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستان به‌ فه‌رمی ناناسین
مەسعوود بارزانی ده‌نگی دا
نه‌خشه‌ڕێگای سێ قۆناغیی ئه‌نقه‌ره‌ بۆ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان
کورده‌کان هه‌ندێ کارتیان بۆ گوشارخستنه‌ سه‌ر تورکیا، ئێران و عێراق هه‌یه‌
ڕای کارناسان سه‌باره‌ت بە دۆخی هەرێمی کوردستان پاش ڕیفراندۆم
ده‌نگدانی‌ تایبه‌ت بۆ ریفراندۆم ده‌ستی پێکرد
تورکیا ده‌ست به‌کار نه‌بێت که‌رکووک و تورکمانه‌کانه‌ ده‌بنه داره‌ده‌ستی بارزانی
به‌غدا دژ بە هەولێر داپەڕی سزادەرانە دەگرێتە بەر
ئیمکانات