کۆنفڕانسی مۆسکۆ بە بەشداریی پارتە کوردییەکان کۆتایی پێ‌هات
بەشی تورکیا- کۆنفڕانسی پارتە کوردییەکان لە مۆسکۆ پایتەختی ڕووسیا کۆتایی پێ‌هات.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە فورات نیووز، شەشەمین کۆنفڕانسی پارتە کوردییەکان لە هۆڵی هۆتێل پریزیدێنتی شاری مۆسکۆ پایتەختی ڕووسیا بە بەشداریی نوێنەرانی کوردی وڵاتانی جۆراوجۆر، نوێنەرانی پەرلەمان، نوینەرانی ڕێکخراوگەلی مەدەنی و ...، لە کاتێکدا بەڕێوەچوو کە لەم کۆنفڕانسە جگە لە نوێنەرانی ڕێکخراوە کوردییەکانی سووریا، نوێنەرانی پەرلەمانی تورکیا، مامۆستایانی زانکۆ، دیپلۆماتەکانی ڕووسیاش بەشدار ببوون.
ئەم کۆنفڕانسە لە لایەن یەکێتی ڕێکخراوگەلی مەدەنیی جیهانی، کوردەکانی ڕووسیا، ئەنجومەنە فەرهەنگی و نیشتمانییەکان بەڕێوەچوو و تێیدا سەبارەت بە پرس و قەیرانەکانی ئێستاکەی رۆژهەڵاتی ناڤین بە دروشی "رۆژهەڵاتی ناڤین لە شەڕی سێهەمی جیهانیدا" گفتوگۆیان کرد. کۆنفڕانسەکە پاش دوو رۆژ باس و گفتوگۆی جۆراوجۆر لە لایەن نوێنەرە بەشداربووەکان، ئەمڕۆ بە وتەدانی میوانە بیانییەکان کۆتایی بە چالاکییەکانی خۆی هێنا.
گریگۆری پاڵویچ، جێگری ناوەندی ستراتژیکی ڕووسیا لە ڕێوڕەسمی کۆتایی ئەم کۆنفڕانسەدا ڕایگەیاند: بە بڕوای من بە هاتنە سەرکاری ترەمپ گۆڕانکاریی خێراتر لە رۆژهەڵاتی ناڤین ڕوو دەدا. کێشە ئەوەیە کە ئایا ترەمپ یارمەتیی بەرەنگاربوونەوەکان دەدات یان نا؟ لەم کۆنفڕانسە شرۆڤە و لێکدانەوەگەلی زۆر بە نرخمان سەبارەت بە دەسکەوتی کوردەکان گوێ لێ‌بوو. ئەم دەسکەوتانە زۆر بەنرخن و نابێ بە وردی لێیان بڕوانن. لە لایەکی دیکەوە لە کوردستانی تورکیا، دەوڵەتی ئەو وڵاتە ستەمی زۆر لە کوردەکان دەکات. بەڵام دەبێ بزانێت کە خەڵکی کورد لە گەڵ ئەوشتەی لە ڕابردوودا بوون، زۆر جیاوازن. ڕووبەڕووبوونەوەی تورکیا لە گەڵ کوردەکان زیانی قەرەبوونەکرەوە لە خودی تورکیا دەدات.
 
کۆدی هەواڵنێر: 60106

کۆدی بابه‌ت: 69242  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۱/۲۹  |  کاتژمێر: 21 : 4

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
لۆبیگه‌ریی کورده‌کان له‌ ئه‌مریکا بۆ ڕاکێشانی پاڵپشتی له‌ ڕیفراندۆم
حیساب بۆ به‌غدا ناکه‌ین و ڕیفراندۆم ده‌که‌ین
حکوومه‌تی به‌غدا: گشتپرسیی کوردستان له‌ داهاتووشدا به‌ڕێوه‌ نه‌چێت
مکووڕین سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستان ڕابگه‌یێنین
داواکاریی ڕیاز له‌ هه‌ولێر بۆ وازهێنان له‌ به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسی
فه‌لاح مسته‌فا: سوورین له‌سه‌ر ئه‌نجام دانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی
پێشمەرگە بەشداریی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵ کردنەوەی حەویجە ناکات
کۆمپانیای نەوتیی «شیڤرۆن»ی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان چالاک دەبێتەوە
مەسعوود بارزانى سه‌ردانى ماڵى مام جه‌لالى کرد
Operasyona navçeya Hewîceyê dest pê kir
Kurdistanê Tirkiye şermezar kir
Erdoxên ji bo şagirtên ku diçin derveyê welat got: Hemû dibin sîxur
کورده‌کانی عێراق بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕیفراندۆم گوشاری زۆریان له‌سه‌ره‌
ئەمریکا بە توندی دژی ڕیفراندۆم دەوەستێتەوە
ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنی حه‌ویجه‌ به‌ فه‌رمانی سه‌رۆک­وه‌زیرانی عێراق ده‌ست­پێده‌کات
ئیمکانات