که‌یهانی که‌لهۆڕ له‌ ئۆرله‌ندۆی ئه‌مه‌ریکا ده‌درۆشێته‌وه‌
به‌شی جیهان- بڕیار وایه‌ که‌یهان که‌لهۆر هونه‌رمه‌ندی کوردی که‌مانچه‌ژه‌ن ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌گه‌ڵ ئۆرکێستری فیلارمۆنیکی ئۆرله‌ندۆ کۆنسێرتێک به‌ڕێوه‌به‌رێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بڕیاره‌ که‌یهان که‌لهۆڕ هونه‌رمه‌ندی ناوداری کورد له‌گه‌ڵ ئۆرکێستری فیلارمۆنیکی ئۆرله‌ندۆ کۆنسێرت به‌ڕێوه‌به‌رێت. کۆپله‌ی "شهر خاموش/ شاری خامۆش" که‌ که‌یهان که‌لهۆڕ بۆ ڕێزلێنان له‌ شه‌هیدانی بوردوومانی هه‌ڵه‌بجه‌ ئاماده‌ی کردووه‌ وه‌کوو کۆپله‌ی سه‌ره‌کی له‌ کۆنسێرته‌که‌ ده‌هۆنرێته‌وه‌.
که‌یهان که‌لهۆڕ هونه‌رمه‌ندی که‌مانچه‌ژه‌ن و ئه‌ندامی گرووپی مۆسیقای نێونه‌ته‌وه‌یی جاده‌ی هه‌ورێشم به‌ ماڵپه‌ڕی ئۆرله‌ندۆ سنتینڵ وتی: له‌ کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ په‌شۆکام. کۆپله‌ی شاری خامۆش به‌ یادی هه‌ڵه‌بجه‌ و شه‌هیدانی ئه‌و شاره‌ دانراوه‌.
وتیشی: شاری خامۆش کۆپله‌ی سه‌ره‌کیی کۆنسێرتی مۆسیقای ئۆرکێستری فیلارمۆنیکی ئۆرله‌ندۆ له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌یه‌ و ناوی ئۆرکێستره‌که‌ش "ملاقات شرق با غرب/ دیداری ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا"یه‌.
که‌یهان که‌لهۆڕ سه‌باره‌ت به‌ فه‌رمانه‌که‌ی ئه‌مدواییانه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مه‌ریکا بۆ ڕێگری له‌ چوونه‌ ژووره‌وه‌ی هاووڵاتیانی چه‌ند وڵاتێکی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و له‌وان ئێران وتی: دۆخه‌که‌ تا دێ خراپتر ده‌بێت و ڕه‌نگه‌ شه‌ڕی زۆرتریش له‌ ڕێگادا بێت. ئه‌م دۆخه‌ ئاسایی نییه‌. من ئێرانیم زیاتر له‌ 500 هه‌زار ئێرانی له‌ کالیفۆڕنیا ده‌ژین و که‌سانێکی سه‌رکه‌وتوو له‌ تێکڕای ئاسته‌کانی کۆمه‌ڵگا ئه‌ژمار ده‌کرێن هیودارین عه‌شق به‌ مۆسیقا خه‌ڵک له‌ ده‌وری یه‌ک خڕ بکاته‌وه‌. من باڵوێزی فه‌رهه‌نگی خۆمم و درێژه‌ش به‌م کاره‌ ده‌ده‌م.
کۆنسێرتی هاوبه‌شی که‌یهان که‌لهۆڕ و ئۆرکێستری فیلارمۆنیکی ئۆرله‌ندۆ ڕۆژی دووشه‌ممه‌/ 9ی ڕه‌شه‌مه‌ له‌ هۆڵی پلازالایڤ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

کۆدی بابه‌ت: 69600  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۲/۷  |  کاتژمێر: 13 : 53

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
ئاشکراکردنی پڕ هەنگامەی سروه‌ت و سامانی زۆری سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا
ئیتنیک و ئایینزاکان لە کابینەی دوازدەهەمدا بەکار بگیردرێن
پرۆژەی ئەمریکا دامەزراندنی "ئیسرائیل"ی دووهەمە نەک کوردستان/ ناوی کورد خەوشدار مەکەن
له پارێزگای وان فڕۆکه شەڕکەرەکانی تورکیا پەلاماری پێگەکانی پەکەکەیان دا/ 10 ئەندامی پەکەکە کوژراون
دادستێی ئەستەنبۆڵ فەرمانی گرتنی سەرپەرەشتیاری ڕۆژنامەی سوزچی دەرکرد
بەشداریی ژنان لە لێژنەی وەزیران پێویسته
داواکاری بۆ زیادکردنی هێزی پێشمەرگە لە شارێکی جێی ناکۆکیی عێراق
جیاوازییەکی کەمڕەنگ لە ئەنجامی دەنگەکانی سندووقە دووبارە ژمێردراوەکان له کرماشان / 35 سندووقی دیکەی شاری کرماشان دیسان دەژمێردرێنەوە
Li 59 gundên Amedê qedexe hat ragihandin
Caferî: Iraq ji bo Amerîkayê nabe hevpeymana dijî Îranê
Li Mûsilê şerekî giran heye
Şandeya Denmarkî li Sûra Amedê hat astengkirin
Yekem car ezmûnên kurdî li Şehbayê
سوپای تورکیا کانتۆنی عەفرین بوردۆمان دەکات
لە سنووری دووزخورماتوو شەڕ و ڕوبەڕوبوونەوە لەنیوان پێشمەرگە و داعشدا ڕوویدا
ئیمکانات