پێشنیاری نوێی کورده‌کان به‌ به‌غدا؛ زه‌وین له‌ به‌رانبه‌ر سه‌ربه‌خۆییدا
به‌شی جیهان- هه‌رێمی کوردستان پێشنیاری داوه‌ که‌ له‌ به‌رانبه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌شێک له‌ ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی به‌ به‌غدا، ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی عێراق ڕه‌زامه‌ندی له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی ئه‌م ناوچه‌یه‌ و پێکهاتنی وڵاتی سه‌ربه‌خۆی کورده‌کان ده‌رببڕێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕێبه‌رانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و له‌وان مه‌سعوود بارزانی له‌ چه‌ندین ڕێوڕه‌سمی جۆراوجۆردا مه‌یلی خۆیانیان بۆ جیابوونه‌وه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه‌ له‌ باکووری عێراق و پێکهاتنی وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ بۆ کورده‌کان ده‌ربڕیوه‌. هه‌رچه‌ند به‌رپرسانی لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان له‌ عێراق دژایه‌تی خۆیانیان له‌گه‌ڵ ئه‌م داواکارییه‌ی کورده‌کان و دابه‌شکردنی وڵات نیشان داوه‌.
هه‌روا که‌ ژماره‌یه‌ک له‌ کارناسان له‌ ماوه‌ی گرتنه‌وه‌ی هه‌ندێ ناوچه‌ له‌ باکووری عێراق له‌لایه‌ن هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌وه‌ پێشبینییان کرد که‌ کورده‌کان له‌ ناوچه‌ ئازادکراوه‌کانی بنده‌ستی داعش وه‌کوو ئامێرێک بۆ دانووستان له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ سه‌ربه‌خۆیی که‌ڵک وه‌رده‌گرن، له‌ ئێستادا کورده‌کان خه‌ریکی ئاراسته‌کردنی ئه‌م داواکارییه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدان.
ژماره‌یه‌ک له‌ وه‌زیرانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و له‌وان فه‌لاح مسته‌فا، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌ ڕۆژنامه‌ی گاردییه‌نی ڕاگه‌یاند: یه‌کێک له‌و پێشنیارانه‌ی که‌ کورده‌کان له‌باره‌ی سه‌ربه‌خۆیی ئاراسته‌ی به‌غدایان کردووه‌ کۆنتڕۆڵی ناوچه‌ ئازادکراوه‌کان له‌ ماوه‌ی شه‌ڕی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ داعش له‌ شه‌ڕی دوو ساڵی ڕابردوو له‌گه‌ڵ به‌غدایه‌. هه‌ڵبه‌ت ناوچه‌ ئاماژه‌پێکراوه‌کان به‌شێکی زۆر له‌ پارێزگاکانی نه‌ینه‌وا، که‌رکووک و به‌شێک له‌ دیاله‌ی عێراق له‌خۆ ده‌گرێته‌وه‌. به‌ گشتی کورده‌کان له‌ ماوه‌ی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش توانیویانه‌ 40 له‌سه‌دی ڕووبه‌ری هه‌رێمی کوردستان زیاد بکه‌نه‌وه‌.
فه‌لاح مسته‌فا هه‌رچه‌ند ئاماژه‌ ده‌کات که‌ هێشتاکه‌ شه‌ڕ بۆ گرتنه‌وه‌ی مووسڵ له‌ داعش کۆتایی پێنه‌هاتووه‌ به‌ڵام به‌ وته‌ی ناوبراو، به‌ستێن بۆ کۆتایی هێنان به‌ په‌یوه‌ندی ناسالمی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ڕه‌خسێندراوه‌. که‌واته‌ ده‌بێ چاره‌نووسیی هه‌رێمی کوردستان دیاری بکرێت چوونکه‌ به‌ وته‌ی ناوبراو له‌ ئێستادا هه‌رێمی کوردستان نه‌ به‌ ته‌واوه‌تی سه‌ربه‌خۆیه‌ و نه‌ به‌ ته‌واوه‌تی له‌ عێراقدا تێکه‌ڵ بووه‌.
فه‌لاح مسته‌فا پێیوایه‌ له‌ ئێستادا ده‌بێ هه‌ولێر و به‌غدا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی خۆیان له‌ داهاتوودا گفتوگۆ بکه‌ن. ئه‌م گفتوگۆیه‌ بریتی له‌ سه‌ربه‌خۆییش ده‌بێت. کاتی ئه‌وه‌ گه‌یشتووه‌ که‌ له‌سه‌ر فرمووڵێکی نوێ بۆ داڕشتنی داهاتووی نێوان خۆیان باس و گفتوگۆ بکه‌ن.
به‌ وته‌ی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان که‌ حوکمی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هه‌یه‌، په‌یوه‌ندییه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانی کورد و گفتوگۆ له‌باره‌ی سه‌ربه‌خۆیی له‌ ماوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و دوای ئه‌وه‌ش، به‌ستێنێکی باشی بۆ درێژه‌دان به‌م بابه‌تانه‌ ڕه‌خساندووه‌ چوونکه‌ به‌ وته‌ی ناوبراو ده‌رفه‌تێکی باش بۆ گه‌شه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا هه‌یه‌. به‌مزووانه‌ په‌یوه‌ندییه‌کی زیاتر له‌ نێوان ڕێبه‌رانی کوردی عێراق و سیاسه‌توانانی ئه‌مه‌ریکا دروست ده‌بێت که‌ هانده‌رانه‌یه‌. کورده‌کان به‌م گۆڕانکارییانه‌ گه‌شبینن.
که‌ریم سنجاری، وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان له‌باره‌ی ئاراسته‌کردنی بابه‌تی پێدانی ناوچه‌ داگیرکراوه‌کان به‌ به‌غدا و گرتنی به‌ڵێنی سه‌ربه‌خۆیی له‌ به‌رانبه‌ریدا به‌ گاردییه‌نی وت: ئه‌م ناوچانه‌ به‌ خوێنی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌وه‌ ئازاد کراون و کورده‌کان به‌ش به‌ حاڵی خۆیان له‌ شه‌ڕی داعش خه‌ساریان بینیوه‌.
فه‌لاح مسته‌فا که‌ڵک وه‌رگرتنی کورده‌کان له‌ ناوچه‌ داگیرکراوه‌کانی عێراق له‌لایه‌ن هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌وه‌ وه‌کوو ئامێرێک بۆ دانووستان له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌باره‌ی سه‌ربه‌خۆیی پشتڕاست ده‌کاته‌وه‌ و ده‌ڵێت: به‌ڵێ زه‌مین فاکته‌رێکه‌ و پرسێکی گرینگه‌. به‌رپرسیارێتی، ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵات، نه‌وت، پرسی دارایی، ئاسمان و هه‌موو شتێک ده‌بێ له‌ گفتوگۆکاندا بخرێته‌ به‌ر باس و لێکدانه‌وه‌.
ناوبراو هه‌ڕه‌شه‌ی کرد ئه‌گه‌ر به‌غدا دانووستان له‌گه‌ڵ کورده‌کان له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی ڕه‌ت بکاته‌وه‌ به‌ به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسی چاره‌نووسی پرسی سه‌ربه‌خۆیی دیاری ده‌کرێت.
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کۆدی بابه‌ت: 69634  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۲/۸  |  کاتژمێر: 12 : 14

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
گرفتی سنوورنشینانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا تاوتووێ کرا
بازاڕ بوورسی ئەستەنبۆڵ کەوتۆتە ژێر کاریگەریی ڕیفراندۆمی هەرێم
بیست و نۆهەمین فستیڤاڵی شانۆگەری پارێزگای کرماشان کۆتایی پێهات/ سەرکەوتووان بۆ فستیڤاڵی فەجر ناسێندران
١٠٠٠ ملیارد تمەن قەرزی کارڕەخسێنی تەرخانی پارێزگای کوردستان دەکرێت
سنە نازناوی دووهەمی پێشبڕکێیەکانی هەندباڵی تازەلاوانی ناوچەی ٤ی ئێرانی مسۆگەر کرد/ ڕاکەری بانەیی لە پلەی دووهەمی ڕاکردنی ئۆمێدی وڵات وەستا
گوژمەی کەرتی گەشتیاری کرماشان لە سەدا 80 بەرز کرایەوە
فرۆکەکانی سوپای تورکیا باکووری عێراقیان بۆردومان کرد
کۆڕبەندی نێونەتەوەیی "زەکریای ڕازی" له کرماشان بەڕێوه دەچێت
ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێم پڕاتیگی پڕۆژەی ئیسرائیلە
قەدەغەی هاتوچۆ لە ٤٦ گوند و گەڕەکی پارێزگای ئامەد ڕاگەیێندرا
تورکیا، سووریا و ئێران لە دژی جودایی خوازان هاوپەیمانییەک پێک بێنن
دەرهێنەرێکی سنەیی خەڵاتی باشترین دەرهێنەری مسۆگەر کرد
بەشداری پرۆسەی ڕیفراندۆم نابین
پووتین بۆ دیدار لە گەڵ ئەردۆغان سەردانی تورکیا دەکات
فوئاد مەعسووم و یان کۆبیچ جەختیان کردەوە لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا
ئیمکانات