ئاڵۆزبوونی بەرەی شەڕ له باکووری سووریا؛
فارێن پاڵسی ڕایگەیاند: هێرشه ئاسمانییەکانی ڕووسیا بۆ سەر هێزه هاوپەیمانەکانی کورد - عەرەب
بەشی جیهان – ژینڕاڵێکی باڵای ئەمریکایی ئامادەبووی باکووری سووریایه وتی: ڕۆژی سێشەممه فڕۆکه شەڕکەرەکانی ڕووسیا و سووریا له کاتی هێرشکردنه سەر پێگەی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک، هێندەی نەمابوو که هێزە ئەمریکییەکانیش بدەنه بەر بۆمبەکانیان. هێزەکانی سوپای دیموکراتیک هاوپەیمانی ستراتژیی ئەمریکایه که خەریکی ڕاوەدوونانی داعش له وڵاتی سووریایە.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس، گۆڤاری فارێن پاڵسی به گێڕانەوه له فەرماندەیەکی ئەمریکی باسی له هێرشه ئاسمانییەکانی ڕووسیا و سووریا بۆ سەر هێزەکانی کورد و عەرەب (هێزەکانی سووریای دیموکراتیک) کرد و ڕایگەیاند: له کۆتاییەکانی ساڵی 2015وه که ڕووسیا دەیان فڕۆکەی هێناوەتە نێو وڵاتی سووریاوه و سوودی لێ دەبینێت، فەرمانده ئەمریکییەکان هەوڵیان داوە که وەها حاڵەتێک ڕوو نەدات. له سووریا نزیکەی پێنسەد هێزی زەوینیی ئەمریکی ئامادەن که له باکووری سووریا مەشق و ڕاهێنان به شەڕەڤانانی کورد و عەرەبی سووریایی له سەرودەمی هێرش بۆ سەر ڕەقه، پێگەی سەرەکی داعش دەکەن و ڕووسەکان ئەمەیان پشتڕاست کردەوه که هیچ بۆیان گرینگ نییه که بۆمبە وێڵەکییەکانیان کێ و چ شتێک دەپێکێت.
دوانمونەی ئەو بوردۆمانە بێ‌ئامانجانەی ڕووسیا له دەوروبەری شاری ئەلباب بووە که دەکەوێته باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری حەلەبەوه و ماوەیەکە لە لایەن هێزەکانی تورکیا و گرووپه سوورییە پاڵپشتکراوەکانی، له بندەستی داعش ئازادکراوە. بەم چەشنه ئەوان تووشیان بووە به تووشی هێزەکانی ڕژیمی سووریا که ڕاست له باشووری ئەم شارەدان.
ئاوێتەبوونی هێزە دەژبەرەکان له شاری ئەلباب و دەورووبەری ئەگەری هەڵە و لێکدانەوەی نادروستی بەرزکردووەتەوە. ژینڕاڵ ستیڤن تاوسند ڕۆژی چوارشەممه له پێنتاگۆن به هەواڵنێرانی ڕاگەیاند که تورکەکان و سوپای ئازادی سووریای هاوپەیمانیان، داعش، هێزەکانی ڕژێمی سووریا و هاوپەیمانی عەرەبی سووریای پاڵپشتکراوە له لایەن ئەمریکا و هێزه کوردییەکان، "بە مانای وشە، تێکرایان بوونەتە ئامانجی نارنجۆکە دەستییەکانی یەکدی".
تاوسند که له عێراق و سووریا فەرماندەی هێزه ئەمریکییەکانه وتی "ئەم گرووپانه له دەورووبەری شاردا سینگیان ناوە بە سینگی یەکترییەوە" و زیادی کرد: "سێ سوپا و هێزێکی دوژمن لە تۆڕێکی شەترەنجیدا تێکەڵ‌ئاڵاون"، کەواته زۆر ئەستەم و دژوارە که بزانین کێ له کوێیه.
ناوبراو ڕوونی کردەوە: گوایا فڕۆکەکانی ڕووسیا و سووریا لەم دواییانەدا هەندێ کەسیان بینیوە و بە خیاڵی ئەوەی کە ئەمانە هێزی داعشین و له شار دەچنه دەرێ، گرووپە پاڵپشتکراوەکانی ئەمریکایان کرذوەتە ئامانج. هێزی عەرەبی سووریا هەندێ زیانی بەرکەوتووه بەڵام کاتێک که ئەمریکییەکان به کەڵک وەرگرتن له هێڵێکی تەلەفونی تایبەت که ماوەیەکه به کار دەهێنرێت، به ڕووسەکانیان ڕاگەیاندووه که ئەوان خەریکن هێزی هاوڕێکان بوردۆمان دەکەن، فڕۆکه ڕووسییەکان له فڕۆکه سوورییەکان جودا بوونەتەوه. هێزه ڕاوێژکارە ئەمریکییەکان کەمتر له پێنج مایل له شوێنی ڕووداوەکەوه دووربوون، بەڵام زیانیان پێ نەگەیشتووه.
ئەمە بۆ جاری دووهەمه که فڕۆکەکانی ڕووسیا لەم حەوتانەی دواییدا و بە شێوەیەکی ترسێنەر، له هاوێری شاری ئەلباب هێزه هاوڕێکان بوردۆمان دەکەن. ئەوان مانگێک لەوە پێش نەخوازراوانه سەربازانی تورکیایان داوەتە بەر بوردۆمان و سێ کەسیان لێ کوشتوون.
ژینڕاڵ تاوسند بە دوای دابەزاندنی تەنگژەکانەوە بوو و وتی ئەو پێشڕەوییانەی وا له دژی داعش له لایەن تورکیا و ئەو گرووپانەی وا له لایەن ئەمریکاوه پشتیوانی دەکرێن "بووەتە هۆی دڵخۆشیی هاوپەیمانان". ناوبراو وتیشی: ئەمریکا داوا له هەموو هێزەکان دەکات تیشکی سەرنجی خۆیان بخەنە سەر داعش و هەوڵەکانیان لە دژی داعش چڕ بکەنەوه. و نەک ئەو ئامانجانەی دیکه که لەوانەیه ببێته هۆی به فیڕۆچوونی وزه و سەرچاوەی دارایی هاوپەیمانی له شاری ڕەقه".
وتەکانی تاوسند شێوازێکی دیپلۆماسیه بۆ هۆشداری‌دان به تورکیا و هەڕەشەکانی له سەر بنەمای گۆڕینی هەڵوێستیان لە شاری ئەلبابەوه بۆ شاری مەنبەج که له لایەن هێزەکانی سووریای دیموکراتیکەوە کۆنتڕۆڵ دەکرێت و له لایەن ئەمریکاوه پاڵپشتی دەکرێن. هێزەکانی سووریای دیموکراتیک له 23 هەزار شەڕەڤانی عەرەب و 27 هەزار شەڕڤانی کورد پێکهاتووه و چاوەڕوان دەکرێت ئەمساڵ له پێشەوەی ڕیزەکانی هێرش بۆ سەر ڕەقه بن. ئەنقەرە شەڕەڤانه کوردەکان به هاوپەیمانی گرووپی تیرۆریستیی پەکەکە دادەنێت و بە یەکشێوە لە هەر دووکیان دەڕوانێت.
تورکیا مانگی ئەگێستی ساڵی ڕابردوو دەستی دایە ئۆپەراسیۆنی سەربازی له باکووری سووریا لە پێناو دوورخستنەوەی داعش له سنووره باشوورییەکانی وڵاتەکەی و پێشگری له پێشڕەویی هێزه کوردییەکان هەتا ئەوبەری ڕووباری فورات. ئەمریکا له میانەی هێرشی هێزەکانی تورکیا بۆ سەر پێگەکانی داعش تا ڕادەیەک پشتیوانی ئاسمانی لێ‌کرد، بەڵام له هیچکام له پێکدادانەکانی دژی هێزەکانی سووریای دموکراتیک بەشداری نەنواند.
ئەوەی کێشەکه ئاڵۆزتر دەکات، ئەوەیه که ئەنقەرە له چەند مانگی دواییدا، پاش خولێک پەیوەندی سارد و سڕ لەگەڵ مۆسکۆ بە هۆی خستنه خوارەوەی فڕۆکەیەکی شەڕکەری ڕووسی له لایەن ئێف-16ەکانی تورکیا له کۆتاییەکانی ساڵی 2015، پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ مۆسکۆ لە سەر گرتەوە. ئیلنۆر چۆیک ڕاوێژکاری ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لەوبارەوە وتی: ئێمه به بێ پشتیوانی ڕووسیا نەماندەتوانی له ئۆپەراسیۆنەکانمان بەرەو شاری ئەلباب سەرکەوین". ناوبراو وتیشی که هێزەکانی تورکیا بەرەو ڕووباری تورکیا واته ئەو شوێنەی وا هێزەکانی سووریای دیموکراتیک لەوێن، هەنگاو دەنێت.
هەواڵنێرانی "فارێن پاڵسی" لە کۆتاییەکانی مانگی ڕابردوو لەگەڵ تاوسند و ژینڕاڵ جوزف ڤۆتێل سەرۆکی ئەرکانی ناوەندیی سوپای ئەمریکا سەردانی باکووری سووریایان کردووه. ئەوان لە پێناو دیدار و چاوپێکەوتن لەگەڵ سەرکردە خۆجێییەکانی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک و هێزه تایبەته ئەمریکاییەکان که بۆ شەڕی ڕەقه مەشق و ڕاهێنان به هێزه کورد و عەرەبەکان دەکەن، ئەم سەردانەیان ئەنجام دابوو. هەر دوو فەرماندەکە وتوویانه کە لە پڕچەککردنی کوردەکان بۆ شەڕی ڕەقه پشتیوانی دەکەن.
تاوسند که له پێگەیەکی بچووکی ئەمریکییەکان له نزیک مەنبەج دەدوا، وتی بەر له دەسپێکردنی هێرش بۆ سەر شاری ڕەقه هەر هەموو هێزەکانی سووریای دیموکراتیک – عەرەب و کورد به شێوەی یەکسان – "پێویستیان به هێزی سەربازیی پتر هەیه". ناوبراو وتی لەگەڵ ئەوەی ئەم هێزه پەنجا هەزار کەسییه لە گەڵ کێشەی دابین کردن، کێشەی مەشق و ڕاهێنان و کێشەی جێگیرکردنی هێزەکان" ڕووبەڕوون، "بەڵام ئەگەر ئێمه مۆڵەتی پێویست له [واشنتۆن]ەوه وەربگرین، ئەم کێشانه به زووترین کات چارەسەر دەکرێن.
کارناسێکی "ڕێکخراوی توێژینەوەکانی شەڕ(Institute for the Study of War)" ڕۆژی چوارشەممه وتی: چوونی هێزه تورکەکان بۆ مەنبەج "شەڕەی پشتیوان‌کراوی ئەمریکاوه له دژی داعش بە لاڕێدا دەبات و بوار بۆ تەشەنەسەندنی ئەلقاعیده له وڵاتی سووریادا خۆش دەکات."
ئەنقەرە کە کوردەکان بە تیرۆریست دەزانێت، دژی پڕچەککردن و بەشدارکردنیان له شەڕی ڕەقەیه، بەڵام فەرمانده سەربازییەکانی ئەمریکا ڕایانگەیاندووە که ئەوان بەمتمانەترین و تۆکمەترین هێزی زەوینی له سووریادان.
تاوسند ڕۆژی جەختی لەوەش کردەوه: کوردەکان له شەڕی ڕەقه بەشداریان دەبێت ئەوانه سوورین و ئەوه سورییەکانن که ڕەقه ڕزگار دەکەن."
 
ژێدەر: فارێن پاڵسی
وەرگێڕان: هەواڵدەریی کوردپرێس – بەشی جێهان

کۆدی بابه‌ت: 69845  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۲/۱۲  |  کاتژمێر: 2 : 2

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
Li Tirkiyeyê tîpên ‘w, x û q' ketin mufredatê
ناوچەی فەرامانی کرماشان بکرێتە ناوچەی تایبەتی ئابووری
پێکدادانی دڵتەزێنی ئۆتۆمبێل لە جادەی سەقز بۆ دیواندەرە
نوێنەرێکی بەرجەستەی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کشایەوە
ئانجێلا مێرکێل هەڕەشەی کشانەوەی سەربازی لە ئینجیرلیکی لە تورکیا کرد
ئەگەر ئاک پارتی لە پەیامی گەلانی تورکیا لە گشتپرسییەکەدا تێنەگات بەرەڕووی کێشە دەبێتەوە
ئەنجومەنی دیموکراتیکی سووریا تەقینەوەکەی مەنچەستەری ئیدانە کرد
تورکیا ٤ هەزار هێزی تایبەت ڕەوانەی باکووری سووریا دەکات
پارێزگای کوردستان هێمن‌ترین شوێنە بۆ سەرمایەدانەریی بازرگانانی هەرێمی کوردستان
بابەتی بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاگەیێندراوە
یەکێتی بە ڕێککەوتننامەی واژۆکراوی لە گەڵ گۆڕان پابەند بێت
داکۆکی لە زەرورەتی جێبەجێ‌کردنی ڕێککەوتننامەی واژۆکراوی نێوان گۆڕان و یەکێتی
جەزیرە و یوکسەکوا بەمزووانە دەبنە ناوەندی پارێزگاکانی شڕناخ و حەکاری
تەقینەوەی بۆمبێک له ئەعزاز 5 کوژراو و 3 برینداری لێ کەوتەوه
دیسان سوپای سووریا له بنکەی ئاسمانی شۆعەیرات جێگیر بۆوه
ئیمکانات