ئه‌ڵمانیا نیگه‌رانی به‌کارهێنانی جیهازاتی ئه‌م وڵاته‌ له‌ پێکدادانی نێوان کورده‌کانه‌
به‌شی جیهان- ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیا داوای له‌ هه‌رێمی کوردستان کردووه‌ له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری به‌کارهێنانی چه‌که‌کانی ئه‌ڵمانیا له‌ پێکدادانی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ی سووری و یه‌کینه‌کانی پاراستنی شه‌نگال ڕوون‌کردنه‌وه‌ بدات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ ڕۆژنامه‌ی دیراشپیگلی ئه‌ڵمانیا نووسی: "به‌رلین داوای له‌ هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌رێمی کوردستان کردووه‌ داوا له‌ هه‌رێمی کوردستان بکه‌ن هه‌ندێ زانیاری له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری به‌کارهێنانی چه‌که‌ پێشکه‌شکراوه‌کانی ئه‌ڵمانیا بۆ هه‌ولێر له‌ پێکدادانی ئه‌مدواییه‌ی نێوان دوو هێزی کوردی له‌ شه‌نگال ڕاده‌ستی ئه‌وان بکات."
له‌ سه‌ره‌تای هێرشی داعش بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان له‌ ساڵی 2014 ئه‌ڵمانیا نزیک به‌ 2 هه‌زار تۆن چه‌ک و جیهازاتی سه‌ربازی ڕاده‌ستی هێزه‌ کوردییه‌کان کردووه‌. ئه‌م وڵاته‌ ده‌یان که‌س له‌ هێزه‌ تایبه‌ته‌کانی به‌ مه‌به‌ستی مه‌شقپێکردنی سه‌ربازی هێزی پێشمه‌رگه‌ ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی کوردستان کردووه‌.
جان وان ئاکن، وته‌بێژی حزبی چه‌پڕه‌وی ئه‌ڵمانیا که خوێندنه‌وه‌ی له‌سه‌ر‌ وێنه‌ی پێکدادانی ئه‌مدواییه‌ی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ی سووریا و هێزه‌ کوردییه‌ ئێزدییه‌کانی ناسراو به‌ یه‌کینه‌کانی پاراستنی شه‌نگال له‌ "خانا سوور" ئه‌نجام داوه‌ به‌ "دیراشپیگل"ی ڕاگه‌یاند: پێشبینییه‌کانی ئێمه‌ دروست بوو. له‌ پێکدادانی نێوان کورده‌کان چه‌که‌کانی ئه‌ڵمانیا به‌کار هێنراوه‌.
ناوبراو زیادی کرد: ده‌بێ له‌ چه‌کی ئه‌ڵمانیا بۆ پاراستنی ئێزدییه‌کان که‌ڵک وه‌ربگیردرێت به‌ڵام له‌ ئێستادا ئه‌م چه‌کانه‌ بۆ هێرشکردنه‌ سه‌ر ئه‌وان به‌کار دێت. ده‌بێ به‌په‌له‌ ئه‌م کاره‌ ڕابگیردرێت.
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کۆدی بابه‌ت: 70074  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۲/۱۷  |  کاتژمێر: 11 : 49

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
له‌ لایه‌ن فه‌رمانده‌یێکی پێشمه‌رگه‌وه‌ تاوانی هاوکاری له‌گه‌ڵ داعش ده‌خرێته‌ پاڵ په‌که‌که‌
تورکیا ئه‌کته‌ری سه‌ره‌کی له‌ پێکدادانی نێوان لایه‌نه‌ کوردییه‌کان له‌ شه‌نگاله‌
بارزانی به‌ به‌رپرسی ڕووخانی مووسڵ و شه‌نگال ده‌زانین
بارزانی بۆ شه‌ڕنانه‌وه‌ی نێوان ئێزدییه‌کان و پێشمه‌رگه‌ عه‌ره‌به‌کان له‌ شه‌نگال هه‌وڵ ده‌دات
درێژه‌ی ئاماده‌بوونی هێزه‌کانی په‌که‌که‌ له‌ خاکی عێراق نایاساییه‌
هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ نایانه‌وێت ڕووبه‌ڕووی په‌که‌که‌ بێته‌وه‌
ئاش‌به‌تاڵی نێوان هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ و په‌که‌که‌ له‌ شه‌نگال به‌رده‌وامه‌
هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ خۆیان بۆ هێرشێکی به‌ربڵاو بۆ سه‌ر شه‌نگال ئاماده‌ کردووه‌
سه‌باره‌ت به‌ پاشهاته‌ نه‌رێنییه‌کانی ئاماده‌بوونی هێزه‌ جۆراوجۆره‌کان له‌ شه‌نگال هۆشداری ده‌درێت
به‌ مه‌به‌ستی پێکهێنانی کۆریدۆرێک به‌ره‌و عه‌فرین له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی سووریا گفتوگۆ ده‌که‌ین/ پێکدادانه‌کانی شه‌نگال به‌ فه‌رمانی ئه‌ردۆغان و ده‌وری بارزانی بۆ گوشارخستنه‌سه‌ر ئێمه‌ ئه‌نجام دراوه‌
یه‌به‌شه‌: له‌شه‌ڕه‌که‌ی‌ شه‌نگال حه‌وت شه‌ڕڤانمان گیانی‌ له‌ده‌ستداوه‌
مه‌سعوود بارزانی له‌سه‌ر ئاڵۆزییه‌کانی شه‌نگال راگه‌یه‌ندراوێک بڵاوده‌کاته‌وه‌
شه‌ڕ و پێکدادانی شه‌نگال هه‌وڵی هه‌ولێره‌ بۆ کردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی په‌که‌که‌
هۆشدار سه‌باره‌ت به‌ ته‌ڤل بوونی مێرمنداڵانی شه‌نگال به‌ ڕیزه‌کانی په‌که‌که‌
به‌غدا له‌ شه‌نگالدا درێژه‌ به‌ یارمه‌تییه‌ دارایی و سه‌ربازییه‌کانی به‌ PKK ده‌دات
که‌جه‌که‌: ده‌بێت هه‌موو هێزه‌کان پشتگیری‌ خۆبه‌رێوه‌به‌ری‌ شه‌نگال بکه‌ن
دوایین هه‌واڵه‌کان
کاردانەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بە هەڵکردنی ئاڵای هەرێمی کوردستان لە کەرکووک
بەنداوی تەبقا لە لایەن ھێزەکانی سووریای دیموکراتیکەوە گەمارۆدرا
تەقە لە پەرلەمانی بریتانیا کرا/ کوژران و برینداربوونی ۱۴ کەس
ڕێنوێنییەکانتان مایەی دڵگەرمیی چالاکانی ئابوورییە/ کەمایەسییەکان قەرەبوو دەکەینەوە
خولی پێنجەمی دانوستانەکانی ژنێڤ پێنجشەمە دەست پێدەکات
بەغدا هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک بە نایاسایی دەزانێت
خۆشحاڵی دەربڕینی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ بەشداریی نوێنەری بارزانی لە کۆنفڕانسی واشنتۆن
سەرسووڕمانی ئەندامی یەکێتی بۆ هەڵدرانی ئاڵای هەرێمی کوردستان لە کەرکووک
کاردانەوەی ئەندامی لێژنەی سەرۆکایەتی مەجلیس بە سووکایەتی بە جلی کوردی له کەناڵی دووی تەلەڤیزیۆنی ئێران
ئەڵمانیا فرۆشتنی چەک و چۆڵ بە تورکیای ڕاگرت
١١٦٩ کەس خۆیان بۆ هەڵبژاردنی شۆراکانی ئیسلامی لە کوردستان ناونووس کردووە
١٣٥٠ کەس بۆ هەڵبژاردنی شورای ئیسلامی شار و گوندەکانی کرماشان خۆیان ناونووس کردووە
ڕنووی بەفر بووە هۆی گیان لەدەستدانی چوار کەس لە ئازەربایجانی ڕۆژئاوا
دەیان کوژراو و بریندار لە بوردۆمانی قوتابخانەیەکی ڕەقە
قایمقامی حەلەب دەستخۆشی له پاڵپشتییەکانی ڕووسیا، ئێران و چین دەکات
ئیمکانات