داواکاریی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌باره‌ی مه‌رگ و ئاواره‌بوونی هه‌زاران که‌س له‌ ناوچه‌ کوردنشینه‌کانی تورکیا
به‌شی ڕاپۆرت/ جیهان- ڕاپۆرتی نوێی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان باسی پێشێل‌کرانی جیدیی مافی مرۆڤ له‌ باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا ده‌کات. به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌ به‌هۆی هێرشه‌کانی ده‌وڵه‌ته‌وه‌ بۆ سه‌ر هێزه‌ به‌رهه‌ڵستکاره‌ کورده‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ نزیک به‌ 2 هه‌زار که‌س کوژراون و ژماره‌یێک له‌ گه‌ڕه‌که‌کانی شار به‌ ته‌واوه‌تی له‌ناو چوونه‌‌.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌ گێڕانه‌وه‌ له‌ ڕۆیتێرز، ڕاپۆرتی نوێی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌سه‌ر پێشێل‌کردنی جیدیی مافی مرۆڤ له‌ باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیادا جه‌خت ده‌کات. به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌ له‌ ماوه‌ی 18 مانگ هێرشی هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی ده‌وڵه‌ت بۆ سه‌ر هێزه‌ به‌رهه‌ڵستکاره‌ کورده‌کان له‌م ناوچه‌یه‌دا نزیک به‌ 2 هه‌زار کوژراون و ژماره‌یه‌ک له‌ گه‌ڕه‌که‌کانی شار به‌ ته‌واوه‌تی کاول کراون.
به‌ وته‌ی نووسینگه‌ی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، له‌ جووڵای 2015 تاکوو دیسێمبێری 2016 زیاتر له‌ 500 هه‌زار که‌س که‌ زۆربه‌یان کوردن، ئاواره‌ بوونه‌ له‌ حاڵێکدا که‌ وێنه‌ سه‌ته‌لایتییه‌کان باس له‌ "له‌ناوچوونی به‌ ته‌واوه‌تی خانووه‌کان به‌ چه‌کی قورس"ه‌وه‌ ده‌کات.
لێکۆڵه‌رانی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان هه‌ندێ خاڵ له‌ پێشێل‌کردنی مافی مرۆڤ و له‌وان کوشتن، شوێنبزربوون و ئه‌شکه‌نجه‌یان تۆمار کردووه‌ که‌ له‌ ماوه‌ی ئه‌و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆیانه‌دا ڕووی داوه‌ که‌ هه‌ندێ جار چه‌ندین ڕۆژی خایاندووه‌.
تورکیا ئیزنی ده‌ستپێڕاگه‌یشتنی ناوچه‌یی به‌ لێکۆڵه‌رانی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانی نه‌داوه‌.
زه‌ید ڕعاد ئه‌لحسێن سه‌رۆکی نووسینگه‌ی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌ به‌یاننامه‌یێکدا زیادی کرد: تورکیا ناڕه‌زایه‌تی به‌م ئیدعایانه‌ ده‌ربڕیوه‌ و ئه‌و ئیدعایه‌ی به‌ نادروست زانیوه‌.
زه‌ید جه‌ختی کرد: "وێده‌چێت که‌ ته‌نانه‌ت یه‌ک که‌سیش وه‌کوو گومان‌لێکراو ده‌ستگیر نه‌کراوه‌ و به‌دواداچوونی یاساییش بۆ یه‌ک که‌س ئه‌نجام نه‌دراوه‌".
جه‌ختیشی کرد: ئه‌نجامدانی لێکۆڵینه‌وه‌ سه‌ربه‌خۆکان پێویسته‌.
ڕۆپرت کۆلۆیل وته‌بێژی زه‌ید ده‌ڵێت: گرووپێکی جیهانی یان تورکیایی ده‌توانن ئه‌م لێکۆڵینه‌وانه‌ ئه‌نجام بده‌ن به‌ڵام ده‌بێ لێکۆڵینه‌وه‌کان سه‌ربه‌خۆیانه‌ و بێلایه‌نانه‌ ئه‌نجام بدرێت.
ناوبراو زیادی کرد: ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان لێکۆڵینه‌وه‌کانی خۆی درێژه‌ پێده‌دات و مومکینه‌ هه‌ر سێ مانگ جارێک ڕاپۆرته‌کانی خۆی له‌باره‌ی تورکیاوه‌ بڵاو بکاته‌وه‌ چوونکه‌ هێشتاکه‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ ئه‌منییه‌کان به‌ شێوازی ناوبه‌ناو درێژه‌ی هه‌یه‌.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له‌ به‌یاننامه‌یێکی نووسراوه‌دا زیادی کرد: ئه‌م ڕاپۆرته‌ له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاریی "دوژمنکارانه‌ و نادروست"ه‌ و "زۆر نالێهاتوویانه‌" ئه‌نجام دراوه‌‌.
له‌م به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه‌: "ئێمه‌ ئیدعا بێ بنه‌ماکانی ئه‌م ڕاپۆرته‌ قبووڵ ناکه‌ین که‌ له‌ ڕاستیدا له‌پێناو بانگه‌شه‌ی ئه‌م گرووپه‌ تیرۆریستییه‌یه‌" و له‌ درێژه‌دا هاتووه‌ که‌ ئه‌م ڕاپۆرته‌ پێشێل کردنی ئاشکرای بێلایه‌نی پێویست له‌ کاری نوێنه‌رانی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانه‌.
"ئه‌م گرووپه‌ تیرۆریستییه‌" یانی‌ پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که‌) که‌ به‌ ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی تورکیا له‌ باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته‌ کراوه‌ته‌ئامانج.
تورکیا، ئه‌مه‌ریکا و یه‌کێتیی ئه‌ورووپا، په‌که‌که‌ به‌ گرووپێکی تیرۆریستی ده‌زانن.
"ته‌رمی سووتاو"
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان نزیک به‌ 800 که‌س له‌ کوژراوان هێزه‌ ئه‌منییه‌کانن و ژماره‌یه‌ک له‌ 1200 کوژراوی دیکه‌ وێده‌چێت کرده‌وه‌یێکی دژه‌ده‌وڵه‌تیان ئه‌نجام دابێت.
189 که‌س له‌ کوژراوان هه‌مان که‌سانن که‌ له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 2016دا له‌ شاری جزیره‌ بۆ ماوه‌ی چه‌ندین حه‌فته‌ به‌ بێ ئاو، خۆراک، لێکدانه‌وه‌ی پزیشکی و کاره‌با له‌ ژێرزه‌وین گیریان خواردبوو.
به‌ بنه‌ماڵه‌ی یه‌کێک له‌ کوژراوان که‌ ژنێک بوو، "سێ پارچه‌ی بچووک له‌ ته‌رمێکی سووتاو" درا که‌ به‌ تاقیکردنه‌وه‌ی DNA ئاشکرا بوو به‌جێماوی ته‌رمی ناوبراوه‌.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان خوشکی ئه‌م ژنه‌ به‌ ئه‌نجامدانی کرده‌وه‌ی تیرۆریستی تۆمه‌تبار کرا.
کۆلۆیل زیادی کرد: ده‌وڵه‌تی تورکیا ئه‌م ئاماره‌ی ڕاده‌ستی ئه‌وان کردووه‌.
ناوبراو جه‌ختی کرد: "به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌گه‌ر په‌که‌که‌ تاوانێکی ئه‌نجام داوه‌ و مافه‌کانی پێشێل کردووه‌، ده‌بێ ئه‌وانه‌ شرۆڤه‌ و ئاشکرا بکرێت."
"کێشه‌ ئه‌مه‌یه‌ که‌ له‌ ڕاستیدا به‌ بۆنه‌ی ئه‌م بۆشاییه‌ له‌ لێکۆڵینه‌وه‌کان هیچ که‌س ورده‌کارییه‌کان و ئه‌وه‌ی که‌ چ که‌سێک چ کارگه‌لێکی له‌ دژی چ که‌سێکی دیکه‌ ئه‌نجام داوه‌ به‌ دروستی نازانێت."
زه‌ید بانگهێشتی تورکیا کراوه‌ به‌ڵام کۆلۆیل ده‌ڵێت که‌ له‌ سه‌ره‌تادا گرووپێکی توێژینه‌وه‌ی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ده‌بێ به‌ره‌و ئه‌و شوێنه‌ بڕوات و ئه‌وه‌ی که‌ بیر له‌وه‌ ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ سه‌فه‌ری جه‌نابی زه‌ید ده‌توانێت جێگره‌وه‌ی سه‌فه‌ری گرووپی توێژینه‌وه‌یی بێت، "بێ مانا"یه‌.
 
وه‌رگێڕان له‌ فارسییه‌وه‌: سروور خدری
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کۆدی بابه‌ت: 70284  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۲/۲۱  |  کاتژمێر: 12 : 17

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
ئێزدییه‌کان له‌ ترسی شه‌ڕ ناوێرن بگه‌ڕێنه‌وه‌ شه‌نگال
ده‌بێت پاکێجی گه‌شتیاری بۆ سه‌رمایه‌دانه‌رانی که‌رتی تایبه‌ت له‌ مله‌ی سه‌ڵوات‌ئاوای سنه‌ ئاماده‌ بکرێت
دوو داواکاریی نوێنه‌ری شنۆ و نه‌غه‌ده‌ له‌ سه‌رۆک کۆمار سه‌باره‌ت به‌ ئه‌هلی سوننه‌ و ئیتنیکه‌کان
ناڕه‌زایی پاڵێوراوانی شۆرای شاری کرماشان له‌ حاڵی لێکدانه‌وه‌دایه‌
له‌سه‌دا 74ی خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان پشتیوانی له‌ ڕیفراندۆم ده‌که‌ن
داوا له‌ به‌غدا ده‌کرێت هه‌مبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی جوداخوازانه‌ی مه‌سعوود بارزانی کاردانه‌وه‌ی هه‌بێت
فوئاد مه‌عسووم و به‌رهه‌م ساڵح له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری کێشه‌ی به‌غدا- هه‌ولێر جه‌خت ده‌که‌نه‌وه‌
گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی پاڵێوراوانی شۆرای شاری ئیلام به‌ ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان
کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا بکرێتە دەرفەتێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی کوردستان/ حەویجە خەریکە دەکرێتە پایتەختی داعش لە عێراق
ئه‌ده‌بیاتی کوردی له‌ ئه‌ده‌بی فارسییه‌وه‌
رەنگە گۆڕانیش وەک پەکەکەی دوای ئۆجەلان بێت
ئامانجی ئه‌مریکا له‌ پشتیوانیی سه‌ربازیی کورده‌کانی سووریا
فەرمانگەیێکی چاکسازی بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی ھەیکەلی نوێی وەزارەتی پێشمەرگە دروست دەکرێت
دوو ئه‌ندامی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌ سه‌روبه‌ندی ده‌رکردن له‌ په‌رله‌مانی تورکیان
به‌ توندی ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی له‌ سووریا ئیدانه‌ ده‌که‌ین
ئیمکانات