ئه‌مه‌ریکا، تورکیا و کورده‌کان/ ئێریک چوڵگز
به‌شی وتار/جیهان- وێده‌چێت واشنتۆن و ئه‌نقه‌ره‌ خه‌ریکن له‌سه‌ر ململانێ دێرینه‌ی خۆیان سه‌باره‌ت به‌ کورده‌کانی سووریا ڕێکده‌وکه‌ن.
ململانێ ئه‌نقه‌ره‌ و واشنتۆن سه‌باره‌ت به‌ کورده‌کان ڕێکه‌وتی 2ی مارچ گه‌یشته‌ زیاترین ئاستی خۆی. ئه‌و کاته‌ی مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر بێتو هێزه‌کانی سووریا دیموکراتیک (SDF) به‌ ڕێبه‌رایه‌تیی کورده‌کان مه‌نبه‌ج به‌جێنه‌هێڵن ئه‌نقه‌ره‌ ده‌یانگرێ به‌ ئامانج، به‌ڵام دۆخی جوگرافیای سیاسی به‌ بیروڕا ده‌ربڕین ناڕه‌خسێت به‌ڵکوو پراکتیکه‌ که‌ هه‌لومه‌رجی جێئۆپولۆتیکی دیاری ده‌کات. تورکیا سه‌لماندی خۆی ئاماده‌ ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی دژ به‌ کورده‌کان هه‌نگاو هه‌ڵبێنێت. ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ لای خۆیه‌وه‌ واشنتۆنی ناچار کرد پێوه‌ندیی خۆی له‌گه‌ڵ کورده‌کان هه‌ڵسه‌نگێنێت. ئێستاکه‌ ئه‌مه‌ریکا و تورکیا ده‌بێ پێش ئه‌وه‌ی به‌ره‌و ڕه‌قه‌ جووڵه‌ بکه‌ن ته‌نگژه‌کانی خۆیان له‌سه‌ر (SDF) له‌ مه‌نبه‌ج چاره‌سه‌ر بکه‌ن تا ئه‌و کاته‌ی ویلایه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کان و تورکیا به‌ ڕاشکاوی ڕۆڵی کورده‌کان له‌ گۆڕه‌پانی شه‌ڕدا پێناسه‌ نه‌که‌ن توانای ئه‌وه‌یان نییه‌ هێرشێکی کاریگه‌ر دژ به‌ پێته‌ختی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) ئه‌نجام بده‌ن.
له‌گه‌ڵ نزیکبوونه‌وه‌ی شه‌ڕی ڕه‌قه‌ ئه‌مه‌ریکا و تورکیا به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان لێکنزیک ده‌که‌نه‌وه‌. کۆنتڕۆڵی پێته‌ختی ئێستاکه‌ی داعش پێویستی به‌ ئاوێته‌بوونی سه‌رجه‌م هێزه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان به‌تایبه‌ت هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و تورکیا هه‌یه‌. ده‌بێت ئه‌و لایه‌نانه‌ به‌ر له‌وه‌ی هه‌ر جۆره‌ هه‌نگاوێک دژ به‌ داعش هه‌ڵبێنن ته‌نگژه‌کانی خۆیان سه‌باره‌ت به‌ کورده‌کان له‌ مه‌یدانی شه‌ڕدا چاره‌سه‌ر بکه‌ن. له‌ سه‌روبه‌ندی شه‌ڕی سووریاوه‌ ئه‌مه‌ریکا و تورکیا ڕوانگه‌ی جیاوازیان هه‌مبه‌ر به‌ کورده‌کانی ناوچه‌که‌ بووه‌. ئه‌وه‌ش له‌ کاتێکدایه‌ ویلایه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کان کورده‌کان به‌ هێزێکی کارا و کاریگه‌ر ده‌زانێت له‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعشدا. تورکه‌کان، کورد به‌ تیرۆریست ده‌ناسن و ده‌ڵێن کورده‌کان به‌دوای ئه‌وه‌وه‌ن پێگه‌ی ستراتێژیکی خۆیان له‌ نزیک سنووری باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا تۆکمه‌ بکه‌ن.
SDF له‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعشدا شه‌ریکێکی باش بۆ واشنتۆن دێته‌ئه‌ژمار. ئه‌مه‌ریکا پێویستی به‌ شه‌ڕڤانێکی زیاتر له‌ ڕووی زه‌وینییه‌وه‌ بوو پێشی خۆش نه‌بوو هێزه‌کانی خۆی ڕاسته‌وخۆ تێبگلێنێت. SDF (هێزه‌کانی سووریای دیموکراتیک) که‌ پێکهاتووه‌ له‌ هێزی کورد و عه‌ره‌ب هێزی سه‌ربازیی پێویستی ڕاده‌ستی ئه‌مه‌ریکا کرد به‌و حاڵه‌شه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتی کورده‌کان به‌رته‌سکه‌ و کورده‌کان ته‌نها ئامێرێک بوون بۆ ئه‌م ئامانجه‌ی‌ ئه‌مه‌ریکا. به‌وه‌شه‌وه‌ تورکیا له‌ ڕوانگه‌ی ستراتێژیکی ئه‌مه‌ریکاوه‌ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌موو جیهان وڵاتێکی گرینگ دێته‌ئه‌ژمار.
ساڵی 2016 مه‌نبه‌ج مۆڵگه‌یێکی ستراتێژیکی داعش بوو چوونکوو کۆریدۆرێکی بۆ دابین کردنی پێداویستییه‌کانی و هه‌روه‌هاش گه‌یاندنی شه‌ڕڤانه‌ بیانییه‌کان پێکهێنا. ئه‌مه‌ریکا له‌ شه‌ڕی سه‌رکه‌وتووی مه‌نبه‌جدا پشتیوانیی له‌ SDF کرد. سه‌رکه‌وتن له‌ مه‌نبه‌ج پێگه‌یێکی قبووڵکراوی بۆ کورده‌کان له‌ باکووری سووریا پێکهێنا و گرینگتر له‌وه‌ش بووه‌هۆی ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌مه‌ریکا، ئه‌مه‌ش ده‌یتوانی قه‌ناعه‌ت به‌ ئه‌مه‌ریکا بهێنێت کورده‌کان له‌ به‌رانبه‌ر تورکه‌کانه‌وه‌ بپارێزێت.
کورده‌کان به‌ته‌نها نه‌ توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ به‌ره‌و ناوچه‌ی ژێرده‌سه‌ڵاتی داعش جووڵه‌ بکه‌ن و نه‌ حه‌زیش له‌و جووڵه‌یه‌ ده‌که‌ن، به‌ڵام له‌و کاته‌یدا تورکه‌کان ئه‌نگێزه‌یان نه‌بوو خۆیان بگلێننه‌ شه‌ڕه‌وه‌ پێویست بوو کورده‌کان توانای خۆیان به‌ ئه‌مه‌ریکا بسه‌لمێنن. کورده‌کان به‌هۆی هاوکاری له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکاوه‌ هه‌م ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتییان زیاد بوو، هه‌م چه‌ک و مه‌شرووعییه‌تی زیاتریشیان له‌ ڕوانگه‌ی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌‌ وه‌ده‌ست­هێنا. ڕاسته‌ کورده‌کان له‌ ڕێگای هاوکاری له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکاوه‌ نه‌گه‌شتوونه‌ته‌ وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ به‌ڵام وێده‌چێت ڕێبازێکی دروستیان گرتووه‌ته‌به‌ر.
پاشان ویلایه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کان له‌ به‌رانبه‌ر خۆلادانی تورکیاوه‌ پشتیوانیی له‌ کورده‌کان کرد. واشنتۆن گرینگیێکی زۆری ده‌دا به‌ پشتیوانی له‌ ئه‌نقه‌ره‌ بۆ شکست­دانی داعش به‌ڵام هاندانی تورکه‌کان بۆ ئه‌و کاره‌ پێویستی به‌ کاتی زیاتر و فشاری ئه‌مه‌ریکاش بوو. به‌کارهێنانی SDF و پشتیوانی له‌و هێزه‌ وه‌کوو هێزێکی شه‌ڕی کاتی هه‌ر دووک له‌و ئامانجانه‌ی ده‌سته‌به‌ر کرد. تورکیا نه‌یده‌توانی دان به‌ بوونی کورده‌کان له‌ باکووری سووریادا بنێت و ئێستاکه‌ ئه‌نقه‌ره‌ له‌پێناو نکۆڵی کردنی کورده‌کان له‌ مه‌نبه‌ج هه‌وڵه‌کانی خۆی چڕ کردووه‌ته‌وه‌.
تورکیا له‌ نێوان کورده‌کانی سووریا و پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) جیاوازیێکی زۆر که‌م داده‌نێت. له‌ حاڵێکدا PKK گرووپێکی سه‌ربزێوی مارکسیستییه‌ که له‌‌ کۆتایی حه‌فتاکانه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی پێکهێنانی وڵاتی سه‌ربه‌خۆی کوردستان دژ به‌ تورکیا شه‌ڕ ده‌کات. PKK هێرشی تیرۆریستی زۆری له‌ ناوخۆی سنووره‌کانی تورکیا ئه‌نجام داوه‌. PKK به‌ ئامانجی هاوبه‌شی پێکهێنانی وڵاتی یه‌کگرتوو و سه‌ربه‌خۆی کوردستان له‌گه‌ڵ کورده‌کانی سووریا دژ به‌ تورکیا خه‌بات ده‌کات. ئه‌مه‌ش ته‌نها کاتێک ڕوو ده‌دات که‌ مه‌شرووعییه‌تی ده‌سه‌ڵاتی تورکیا له‌ ناوچه‌که‌ لاواز بکرێت. هه‌ر به‌و بۆنه‌شه‌وه‌ له‌ روانگه‌ی تورکیاوه‌ ده‌بێت چاوچۆنکیی کورده‌کان سه‌رکوت بکرێ و وه‌کوو رابردوو له‌ بوونی وڵاتی سه‌ربه‌خۆی کوردستان بێبه‌ری بن.
تا ئێستاکه‌ ئه‌مه‌ریکا هاوسه‌نگیێکی مه‌ترسیداری له‌ نێوان تورکه‌کان و کورده‌کاندا پاراستووه‌. ئه‌گه‌رچی ئه‌مه‌ریکا چه‌کی سووک و هێزی تایبه‌تی ڕاوێژکار و یارمه‌تیده‌ر له‌ ئه‌نجامدانی ڕاسپارده‌کان ڕاده‌ستی کورده‌کان ده‌کات به‌ڵام واشنتۆن پشتیوانی له‌ سه‌ربه‌خۆی کوردستان ناکات و چه‌کێک نانێرێت بۆ کورده‌کان که‌ به‌و چه‌کانه‌ بتوانن به‌ زۆر و له‌ ڕووی سه‌ربازییه‌وه‌ وڵاتی سه‌ربه‌خۆی خۆیان پێکبهێنن. ده‌وڵه‌تی سه‌رۆک کۆمار دۆناڵد تره‌مپ به‌ باڵای کورده‌کاندا هه‌ڵده‌ڵێت، به‌ڵام تا ئێستاکه‌ ستراتێژییه‌کی ئاشکرا و پێناسه‌کراوی له‌ پشتیوانی له‌ کورده‌کان یان پێشگرتن له‌ گه‌یشتنی کورده‌کان به‌ ئامانجه‌کانیان ده‌رنه‌بڕیوه‌. لێره‌دا دیسانه‌وه‌ به‌ درۆشمه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به‌ره‌وڕووی ڕاستییه‌کانی ئه‌مانجی ئه‌و وڵاته‌ ده‌بینه‌وه‌. ئه‌گه‌رچی پێویست بوو ئه‌مه‌ریکا به‌ مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ربوونی ئامانجه‌کانی خۆی پشتیوانی له‌ کورده‌کان بکات به‌ڵام له‌ ئاکامدا به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌مه‌ریکا له‌وه‌دایه‌ هاوڕێ تورکیا بێت.
ئێستاکه‌ ئه‌م پرسیاره‌ دێته‌ئاراوه‌ که‌ ئه‌مه‌ریکا به‌ڕاستی چی ده‌وێت؟ ده‌یه‌وێت چی بکات؟ کورده‌کان وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ نین که‌ داموده‌زگایێکی گه‌وره‌ی سه‌ربازییان هه‌بێت. تورکیا وه‌کوو ده‌سه‌ڵاتێکی ناوچه‌که‌ پێشکه‌وتنی زۆری وه‌ده‌ستهێناوه‌ و بنکه‌ی ئاسمانیی سه‌ربازیی ستراتێژیکی خۆی هه‌یه‌ و ئه‌مه‌ریکا هێرشه‌ ئاسمانییه‌کانی خۆی بۆ پشتیوانی له‌ کورده‌کان دژ به‌ داعش له‌وێوه‌ ئه‌نجام ده‌دات. تورکیا نه‌ک هه‌ر له‌ شه‌ڕ دژ به‌ داعشدا هاوپه‌یمانێکی زۆر پێویسته‌ به‌ڵکوو له‌ پێگه‌ی ستراتێژیکی ئه‌و وڵاته‌شدا هاوپه‌یمانێکی هه‌ره‌گرینگی ئه‌مه‌ریکا دێته‌ئه‌ژمار. ئه‌مه‌ریکا به‌رده‌وام هاوکاریی سوپای تورکیا ده‌کات بۆ نموونه‌ هێرشه‌ ئاسمانییه‌کان له‌ ڕێگای بنکه‌ی ئاسمانیی ئه‌نجرلیکی تورکیاوه‌ ئه‌نجام ده‌بێت له‌ دانووستانه‌کانی ئه‌مدواییه‌دا سیاسه‌توانێکی کوردی به‌رجه‌سته‌ی سووریا بڕیاری دا میلیشیا کورده‌ سووریایه‌کان له‌ هێرش بۆ سه‌ر ڕه‌قه‌دا به‌شدار نه‌بن، به‌ڵکوو ئاسایشی په‌راوێز و ده‌ورووبه‌ری شاره‌که‌ بپارێزن هۆکاره‌که‌شی ئه‌وه‌یه‌ که‌ کورده‌کانی هێزێکی یارمه‌تیده‌رن نه‌ک ده‌سه‌ڵاتێکی ناوچه‌که‌.
ئه‌وه‌ی پێویسته‌ ئه‌مه‌ریکا بیکات شکست­دانی داعش و هه‌روه‌هاش به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی چالاکیی ئه‌و گرووپه‌ تیرۆریستییه‌یه‌ ئه‌وه‌ش پێویسته‌ تورکیا بیکات سه‌رکوت کردنی کورده‌کان و زیادکردنی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان له‌ ناوچه‌که‌دایه‌. له‌ نێوان ئه‌و دوو ئامانجه‌دا گرووپێکی کوردی هه‌ن که‌ توانای ئه‌وه‌یان نییه‌ سه‌ربه‌خۆیی وه‌ده‌ست بێنن.
ماوه‌یێکی کورت پاش لێدوانه‌کانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا سه‌باره‌ت به‌ کورده‌کانی سووریا له‌ مه‌نبه‌ج ئیتفاقێک له‌ نێوان ڕووسیا، سوپای سووریا و SDF به‌ مه‌به‌ستی ڕاده‌ست­کردنی ئه‌و شارانه‌ی له‌ ناوچه‌ی ڕۆژئاوای مه‌نبه‌جن به‌ سوپای سووریا هاته‌ئاراوه‌. ئامانجی ئه‌و ئیتفاقه‌ش پێکهێنانی ناوچه‌یێکی حائل بوو له‌ نێوان SDF و ئه‌و سه‌ربزێوانه‌ له‌ لایه‌ن تورکیاوه‌ پشتیوانی ده‌کرێن. ئه‌و ناوچه‌ حائله‌ کاتێکی زیاتری ده‌خسته‌به‌رده‌ست ئه‌مه‌ریکا بۆ ئه‌وه‌ی قۆناغی دوایی هه‌نگاوه‌کانی خۆی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتدا هه‌ڵسه‌نگێنێت به‌ڵام له‌ کۆتاییدا ئه‌و ڕێبازه‌ی گیراوه‌ته‌به‌ر له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی تورکه‌کانه‌ نه‌ کورده‌کان. ئه‌مه‌ریکا و تورکیا له‌ کاتێکی چاره‌نووسساز نزیک ده‌بنه‌وه‌. ئه‌نقه‌ره‌ داوای له‌ واشنتۆن کردووه‌ ستراتێژییه‌کانی خۆی هه‌مبه‌ر وڵاتێکی گه‌شه‌سه‌ندووی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست (مه‌به‌ست تورکیایه‌) بگۆڕێت و پشتیوانی له‌ کورد نه‌کات که‌ وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆیان نییه‌.
سه‌رچاوه‌: ژئۆپولیتیکاڵ فیووچێرز
وه‌رگێڕان له‌ فارسییه‌وه‌: شیلان محه‌مه‌دی
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

کۆدی بابه‌ت: 70316  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۲/۲۲  |  کاتژمێر: 10 : 41

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
گرفتی سنوورنشینانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا تاوتووێ کرا
بازاڕ بوورسی ئەستەنبۆڵ کەوتۆتە ژێر کاریگەریی ڕیفراندۆمی هەرێم
بیست و نۆهەمین فستیڤاڵی شانۆگەری پارێزگای کرماشان کۆتایی پێهات/ سەرکەوتووان بۆ فستیڤاڵی فەجر ناسێندران
١٠٠٠ ملیارد تمەن قەرزی کارڕەخسێنی تەرخانی پارێزگای کوردستان دەکرێت
سنە نازناوی دووهەمی پێشبڕکێیەکانی هەندباڵی تازەلاوانی ناوچەی ٤ی ئێرانی مسۆگەر کرد/ ڕاکەری بانەیی لە پلەی دووهەمی ڕاکردنی ئۆمێدی وڵات وەستا
گوژمەی کەرتی گەشتیاری کرماشان لە سەدا 80 بەرز کرایەوە
فرۆکەکانی سوپای تورکیا باکووری عێراقیان بۆردومان کرد
کۆڕبەندی نێونەتەوەیی "زەکریای ڕازی" له کرماشان بەڕێوه دەچێت
ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێم پڕاتیگی پڕۆژەی ئیسرائیلە
قەدەغەی هاتوچۆ لە ٤٦ گوند و گەڕەکی پارێزگای ئامەد ڕاگەیێندرا
تورکیا، سووریا و ئێران لە دژی جودایی خوازان هاوپەیمانییەک پێک بێنن
دەرهێنەرێکی سنەیی خەڵاتی باشترین دەرهێنەری مسۆگەر کرد
بەشداری پرۆسەی ڕیفراندۆم نابین
پووتین بۆ دیدار لە گەڵ ئەردۆغان سەردانی تورکیا دەکات
فوئاد مەعسووم و یان کۆبیچ جەختیان کردەوە لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا
ئیمکانات