به‌ ناوی سه‌فه‌ری پارێزگاکانه‌وه‌؛ به‌ کامی لایه‌نێکی سیاسی
به‌شی سیاسی- له‌ هه‌موو خولێکدا ده‌وڵه‌ته‌کان له‌ هه‌مان سه‌ره‌تای ده‌ست به‌ کار بوونیانه‌وه‌ ئاوڕێکیش له‌ خولی داهاتوو ده‌ده‌نه‌وه‌ و ڕێژه‌یێکی زۆر له‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی بڕیاره‌ بیده‌ن له‌پێناو سه‌رکه‌وتنی سیاسیی حزبی خۆیان به‌کاری ده‌هێنن.
کوردپرێس: به‌شێک له‌و ڕه‌فتارانه‌ ئاسایین و به‌شی هه‌ره‌زۆریشیان پاساوهێنه‌ر نییه‌. ئه‌م ڕه‌وته‌ نادروسته‌ له‌ ده‌وڵه‌ته‌کانی ڕابردووشدا بووه‌ به‌ڵام له‌ ده‌وڵه‌تی یازده‌یه‌مدا به‌ شێوازێکی به‌رچاوتر ده‌بیندرێت. هه‌ر له‌ ڕێژه‌ی بانگه‌شه‌ی به‌رفراوان له‌ پێکهاته‌ی وه‌فدی ده‌وڵه‌ته‌وه‌ تا سه‌ردانی په‌یتا په‌یتا و به‌ربڵاوی به‌رپرسانی باڵای ده‌وڵه‌ت به‌ پێشینه‌ی سیاسی و حزبییه‌وه‌ له‌ قه‌باره‌ی وه‌فدی وه‌زیراندا هه‌موو ئه‌مانه‌ ده‌لاله‌ت ده‌که‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌وڵ ده‌درێت هێزه‌ سیاسییه‌کانی حزبی ئاماژه‌پێکراو یه‌ک‌بخرێن.
هه‌واڵه‌ ڕه‌سه‌دکراوه‌کان باس له‌وه‌ ده‌که‌ن ڕێژه‌یێکی به‌رفراوانی سه‌فه‌ری به‌رپرسه‌ باڵاکانی ده‌وڵه‌ت بریتی له‌ وه‌زیر و جێگرانی وه‌زیر و بریکارانی سه‌رۆک کۆمار و دیکه‌ی به‌رپرسان له‌م چه‌ند مانگه‌ی دواییدا بۆ پارێزگاکانی ڕۆژئاوای وڵات ئه‌نجام دراوه‌ به‌ڵام ئاشکرایه‌ هه‌موو ڕۆژێک یه‌ک له‌و به‌رپرسانه‌ له‌ چوار پارێزگای ڕۆژئاوای وڵاتدا ئاماده‌ بوونه‌. ئه‌گه‌ر سه‌فه‌ری له‌و چه‌شنه‌ بۆ دیکه‌ی پارێزگاکانی وڵاتیش ئه‌نجام بووبێت دیاره‌ زۆرینه‌ی به‌رپرسان و وه‌زیرانی ده‌وڵه‌ت له‌ سه‌فه‌ردان بۆ پارێزگاکانی وڵات و واده‌رده‌که‌وێت وه‌زیره‌کان که‌متر له‌ شوێنی کاری خۆیان ده‌بن و زیاتر گه‌ڕۆکن. ئه‌گه‌ر به‌ وردی کاره‌کانی هه‌ندێک له‌ وه‌زیران بخه‌ینه‌ ژێر چاودێرییه‌وه‌ ده‌بینین که‌ چه‌ندین ڕۆژه‌ نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ شوێنی کاره‌که‌یان و زیاتر له‌ سه‌فه‌ردان بۆ پارێزگاکان. هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر له‌ هه‌مان سه‌ره‌تای کاری هه‌ر ده‌وڵه‌تێکه‌وه‌ ئاکاری له‌و چه‌شنه‌ ئه‌نجام بدرێت ئه‌مه‌ دیارده‌یێکی جێبه‌جێکاری و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نوێیه‌ که‌ ده‌بێ ستایشی بکرێت به‌ڵام هه‌روا که‌ ده‌بینین هه‌رچی به‌ره‌و مانگه‌کانی کۆتایی خولی ده‌وڵه‌ت نزیک ده‌بینه‌وه‌ ڕێژه‌ی ئه‌و سه‌فه‌رانه‌ زیاد ده‌بن و ئه‌گه‌ر له‌ ئامارێکدا بمانه‌وێت پیشانی بده‌ین ڕێژه‌ی سه‌فه‌ره‌کان له‌ نیوه‌ی دووهه‌می ساڵی 1395ه‌وه‌ یه‌کجاری به‌رز ده‌بێته‌وه‌ و ته‌نانه‌ت ئه‌و سه‌فه‌رانه‌ لای هاووڵاتییانیش جێگای سه‌رسووڕمانه‌. هه‌ر بۆیه‌ش زۆرینه‌ی نوخبه‌کان له‌ زۆر شاری وڵاتدا وه‌کوو مه‌هاباد ده‌نگی ناڕه‌زاییان هه‌ڵبڕیوه‌.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و سه‌فه‌رانه‌ی به‌رپرسانی وڵات به‌رپرسانی حزبیی ده‌وڵه‌تیش سه‌ردانی پارێزگاکان ده‌که‌ن هه‌ڵبه‌ت نه‌ک به‌ مه‌به‌ستی ڕاسپارده‌ی کاری به‌ڵکوو به‌ مه‌به‌ستی داڕێژانی به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ لایه‌نێکی تایبه‌ت ئه‌ویش به‌ ئیمکاناتی ده‌وڵه‌ت و وه‌رگرتنی تێچووی ڕاسپارده‌یی له‌ تارانه‌وه‌ ئاماده‌ بوونه‌. جێگای سه‌ره‌نجه‌ سه‌فه‌ره‌کانی وه‌فدی ده‌وڵه‌ت بۆ پارێزگاکان زیاتر که‌وتۆته‌ سه‌ر شانی به‌رپرسانی حزبییه‌وه‌ که‌ دیاره‌ ئه‌و سه‌فه‌رانه‌ ئامانجی حزبی له‌پشته‌وه‌یه‌. له‌ زۆرینه‌ی ئه‌و سه‌فه‌رانه‌دا کۆبوونه‌وه‌ و دانیشتنی نافه‌رمی له‌گه‌ڵ هه‌ندێ که‌سایه‌تیی حزبی به‌ بێ ئاماده‌بوونی میدیاکان به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ئه‌م دیارده‌یه‌ که‌متر له‌ ده‌وڵه‌ته‌کانی پێشوودا بینراوه‌. ده‌ستکه‌وته‌کانی ئه‌و سه‌فه‌رانه‌ پرسی زۆر ده‌خه‌نه‌ ڕوو. بۆ نموونه‌ بۆ جارێ دووهه‌م و سێهه‌م پڕۆژه‌یێکی بچووک و مه‌زن ده‌کرێته‌وه‌ یان گه‌ڵاڵه‌ی خێرخوازان له‌ هه‌ندێ له‌ شاره‌کاندا به‌ ناوی گه‌ڵاڵه‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه‌ ده‌که‌نه‌وه‌. هه‌ڵبه‌ت له‌و سه‌فه‌رانه‌دا وه‌زیران و به‌رپرسانی گه‌نجی ده‌وڵه‌ت پێشه‌نگترن چوونکه‌ پیره‌کانیان دونیایان دیوه‌ و ده‌زانن ئه‌گه‌ر بێتو دیسانه‌وه‌ ده‌وڵه‌ته‌که‌یان سه‌ربکه‌وێت ئه‌وا خانه‌نشین ده‌کرێنه‌وه‌ و هه‌ر به‌و بۆنه‌شه‌وه‌ ئه‌و تاقمه‌ ته‌ماحی که‌متریان هه‌یه‌ به‌ سه‌فه‌ر بۆ پارێزگاکان.
به‌داخه‌وه‌ ده‌وڵه‌ت گوێ له‌و ڕه‌خنانه‌ش پڕه‌ و نابیسێت و ته‌نها بیر له‌ یه‌ک شت ده‌کاته‌وه‌ و ئه‌وه‌ش سه‌رکه‌وتنه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوودا. مه‌جلیسیش ئێستاکه‌ زیاتر له‌ هه‌مووان بێ هه‌ڵوێسته‌ سه‌باره‌ت به‌ لێپرسینه‌وه‌کانی ئه‌مدواییه‌ کێشی هه‌ندێک له‌ نوێنه‌رانی په‌رله‌مان ئاشکرا بووه‌ و نیشانیان داوه‌ که‌ به‌ بچووکترین هه‌ڤیازییێک پاشه‌کشێی ده‌که‌ن تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی گه‌ڵاڵه‌ی لێپرسینه‌وه‌کان ساخته‌یی دێته‌ به‌رچاو. که‌شی سیاسی ئێستاکه‌ تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ قیزه‌ونه‌ که‌ هه‌ر نوێنه‌رێکیش به‌ هه‌ر هۆیێکه‌وه‌ نه‌رمییێک سه‌باره‌ت به‌ داخوازییه‌کانی هاووڵاتییان بنوێنێت ناتوانین به‌ شتێکی ئاسایی قبووڵی بکه‌ین. له‌لایێکی تریشه‌وه‌ ئه‌گه‌ر نوێنه‌رێکیش ڕه‌خنه‌ له‌ دۆخی ئیستاکه‌ بگرێت و خۆڕاگری بکات له‌لایه‌ن ژووری بیرێکی تایبه‌ته‌وه‌ ده‌کرێته‌ ئامانج تاکوو له‌ داخوازییه‌کانی خۆی بکشێته‌وه‌.
لێره‌دا ده‌بێ بڵێین ئه‌گه‌ر به‌م ڕێژه‌ زۆره‌ی به‌کارهێنانی ئیمکاناتی ده‌وڵه‌ت سه‌ربکه‌ون کارێکی مه‌زنیان نه‌کردووه‌ چوونکه‌ له‌ هه‌موو ده‌فرایه‌تییه‌کانی ده‌وڵه‌ت له‌پێناو سه‌رکه‌وتن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا سوودیان وه‌رگرتووه‌ و به‌ حه‌ق ده‌بێ بڵێین له‌م ڕێگایه‌دا هیچ که‌مکارییان نه‌کردووه‌! ئه‌گه‌رچی ماوه‌یێکی زۆره‌ دیارده‌ی ئه‌خلاق له‌ که‌شی سیاسی کۆمه‌ڵگا به‌ تایبه‌ت سه‌باره‌ت به‌ کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ت نابیندرێت به‌ڵام له‌ فه‌توای هه‌ندێک له‌ موقته‌دایانی ئایینیدا بۆ ئه‌وانه‌ی که‌ هێشتاکه‌ به‌ ئاسته‌م بایه‌خ به‌ دین ده‌ده‌ن ئاوا هاتووه‌: مانه‌وه‌ له‌سه‌ر مه‌یت به‌ گوێره‌ی ئیحتیاتی واجب موسته‌حه‌به‌.
 
وه‌رگێڕان له‌ فارسییه‌وه‌: سروور خدری
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کۆدی بابه‌ت: 70427  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۲/۲۴  |  کاتژمێر: 13 : 58

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
ئاشکراکردنی پڕ هەنگامەی سروه‌ت و سامانی زۆری سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا
ئیتنیک و ئایینزاکان لە کابینەی دوازدەهەمدا بەکار بگیردرێن
پرۆژەی ئەمریکا دامەزراندنی "ئیسرائیل"ی دووهەمە نەک کوردستان/ ناوی کورد خەوشدار مەکەن
له پارێزگای وان فڕۆکه شەڕکەرەکانی تورکیا پەلاماری پێگەکانی پەکەکەیان دا/ 10 ئەندامی پەکەکە کوژراون
دادستێی ئەستەنبۆڵ فەرمانی گرتنی سەرپەرەشتیاری ڕۆژنامەی سوزچی دەرکرد
بەشداریی ژنان لە لێژنەی وەزیران پێویسته
داواکاری بۆ زیادکردنی هێزی پێشمەرگە لە شارێکی جێی ناکۆکیی عێراق
جیاوازییەکی کەمڕەنگ لە ئەنجامی دەنگەکانی سندووقە دووبارە ژمێردراوەکان له کرماشان / 35 سندووقی دیکەی شاری کرماشان دیسان دەژمێردرێنەوە
Li 59 gundên Amedê qedexe hat ragihandin
Caferî: Iraq ji bo Amerîkayê nabe hevpeymana dijî Îranê
Li Mûsilê şerekî giran heye
Şandeya Denmarkî li Sûra Amedê hat astengkirin
Yekem car ezmûnên kurdî li Şehbayê
سوپای تورکیا کانتۆنی عەفرین بوردۆمان دەکات
لە سنووری دووزخورماتوو شەڕ و ڕوبەڕوبوونەوە لەنیوان پێشمەرگە و داعشدا ڕوویدا
ئیمکانات