کۆبوونه‌وه‌ی هۆزه‌ عه‌ره‌به‌کانی سووریا له‌ تورکیا به‌ مه‌به‌ستی دروستکردنی پێکهاته‌ی سه‌ربازی له‌ دژی YPG
به‌شی سووریا- ڕێبه‌ری هۆزه‌ عه‌ره‌به‌کانی سووریا له‌ کۆبوونه‌وه‌یێک که‌ له‌ تورکیادا به‌ڕێوه‌چوو ڕایانگه‌یاند: بۆ گرتنه‌وه‌ی ناوچه‌کانی خۆیان له ده‌ستی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل و داعش پێکهاته‌یێکی سه‌ربازی و سه‌ربازی له‌ژێر چاودێری سوپای ئازادی سووریا دروست ده‌که‌ن.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌ گێڕانه‌وه‌ له‌ هه‌واڵده‌ریی ئانادۆڵو، ڕێبه‌رانی 50 هۆزی عه‌ره‌بی دانیشتووی ناوچه‌کانی ڕه‌قه‌، حه‌سه‌که‌ و ده‌یره‌زووری سووریا له‌ کۆبوونه‌وه‌یێک له‌ژێر ناوی "کۆمه‌ڵه‌ی گشتیی عه‌شیره‌ و هۆزه‌کانی سووریا له‌ ناوچه‌ی ڕووباری فورات و جزیره‌" له‌ هۆتێل "حران" هه‌ڵکه‌وتوو له‌ پارێزگای شانلی ئۆرفای تورکیادا جه‌ختیان کرد که‌ بۆ گرتنه‌وه‌ی ناوچه‌کانیان له‌ یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) و ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق و شام (داعش) پێکهاته‌یێکی سه‌ربازی و سیاسی داده‌مه‌زرێنن.
موزر حامد ئه‌سعه‌د وته‌بێژیی ئه‌نجومه‌نی باڵای عه‌شیره‌ و هۆزه‌کانی سووریا له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ئامانج له‌ به‌ڕێوه‌چوونی کۆبوونه‌وه‌ی ئاماژه‌پێکراوی به‌ پێکهێنانی "سوپای هۆزه‌کانی فورات و جزیره‌" ڕاگه‌یاند و زیادی کرد: به‌ڕێوه‌به‌رێتی ئه‌م سوپایه‌ له‌ ئه‌ستۆی فه‌رمانده‌کانی سوپای ئازادی سووریادا ده‌بێت.
شێخ ڕافع ڕه‌جوو وکل ڕێبه‌ری یه‌کێک له‌ هۆزه‌کان به‌ نوێنه‌رایه‌تی له‌ سه‌رجه‌م هۆزه‌ به‌شداربووه‌کان له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌، پارتی یه‌کێتیی دیموکراتیک (PYD)ی به‌ پاکتاوی ئیتنیکی و گۆڕینی پێکهاته‌ی حه‌شیمه‌تی باکووری سووریا تۆمه‌تبار کرد و وتی: "ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کان پشتیوانی له‌ PYD ناکات. PYD هیچ جیاوازییێکی له‌گه‌ڵ داعشدا نییه‌. ئه‌م گرووپه‌ ژماره‌یێکی زۆر له‌ بنه‌ماڵه‌کانی ناچار به‌ به‌جێهێشتنی خانووه‌کانیان کردووه‌ و خه‌ڵکی عه‌ره‌بی زیاتر له‌ 50 گوندیش ناچار به‌ کۆچکردنی زۆره‌ملێ ده‌کات."
ئه‌مه‌ له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌ ڕاپۆرتێک که‌ ئه‌مڕۆ بڵاو کراوه‌ته‌وه‌، ڕایگه‌یاند: هیچ به‌ڵگه‌یێکی دال له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی کاری نایاسایی مافی ئیتنیکه‌کانی دیکه‌ی باکووری سووریا، به‌ تایبه‌ت ئیتنیکی عه‌ره‌ب، له‌لایه‌ن هێزه‌ کوردییه‌کانه‌وه‌ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌.
شێخ ڕافع جه‌ختی کرد: "هێزی هاوپه‌یمانانی دژه‌داعش و کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی چاوی خۆی له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی تیرۆریزم له‌ سووریا و چوونی هێزه‌ بیانییه‌کان بۆ ئه‌م وڵاته‌ به‌ستووه‌ و به‌رپرسیارێتییه‌کانی خۆی جێبه‌جێ نه‌کردووه‌."
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند: "داوا له‌ هێزه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ده‌که‌ین له‌پێناو هه‌وڵ بۆ پاککردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی فورات و ئه‌لجه‌زیره‌ به‌ ئاماده‌بوونی هێزه‌کانی سوپای سووریا و گرووپه‌کانی YPG و داعش، پشتیوانی له‌ ئێمه‌ بکه‌ن."
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

کۆدی بابه‌ت: 70462  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۲/۲۵  |  کاتژمێر: 9 : 37

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
پەیوەندیی ئەمریکا و کوردانی سووریا پاش داعش درێژەی دەبێت
تورکیا خراپترین سەردەمی پێشێل کردنی مافەکانی مرۆڤ به سەر دەبات
کورد بەشێکە له ڕۆح و گیانی وڵات
ئەمریکا و ڕوسیا سەبارەت به بەردەوامیی هاوکارییەکانیان له بواری سووریادا ڕێککەوتن
ئێزدییەکان دژی بەڕێوەچوونی ڕێفڕاندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانن له ناوچه ئێزدی‌نشینەکانی نەینەوا
ئەمریکا تەنانەت دوای ئازادکردنەوەی ڕەقەش چەک بۆ یەپەگە دەنێرێت
جێگرکردنی چوار بنکەی فەرماندەیی لە لایەن داعشەوە لە حەویجە
پێکهێنانی وڵاتێک لە سنوورە پێشووەکانی هەرێمی کوردستان لە بەرژەوەندی عێراقە
گۆڕان بەمەرجەوە گشت‌پرسیی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان قبووڵ دەکات
پێویستە بڕیاری بەڕێوەبردنی گشت‌پرسی لە لایەن پەرلەمانەوە بدرێت نەک حیزبێکی سیاسییەوە
پێویستە دۆخی نائاسایی درێژەی هەبێت
سەرۆک‌کۆمار و نوێنەرە کوردەکان لە بەغدا دەگەڕێنەوە کوردستان
40 یانەی قورئانی لە دیواندەرە چالاکی دەکەن
داوا دەکرێت سوپای عێراق بنێردرێتە کەرکووک
جێگری پێشووی ئەردۆغان بە "خۆفرۆش" ناوی لێ‌برا
ئیمکانات