کوردستان مێواندارێتیی‌ موسافیرانی نه‌ورۆز ده‌کات
به‌شی کوردستان- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی میراتی فه‌رهه‌نگی کوردستان ڕایگه‌یاند: هه‌موو پێداویستی و ئاسانکارییه‌ پێویسته‌کان بۆ پێشوازی و مێواندارێتی له‌ گه‌شتیاران و موسافیرانی نه‌ورۆزی له‌ ئاستی پارێزگا، ئاماده‌یه‌.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، "سه‌ییدموحسێن عه‌له‌وی" ڕایگه‌یاند: له‌پێناو جێبه‌جێ کردنی گه‌ڵاڵه‌ی چاودێری و پشکنین له‌ مه‌زرینگه‌ و ژێرخانه‌کانی خزمه‌تگه‌یاندن به‌ گه‌شتیاران له‌ ڕۆژانی پشوودانی نه‌ورۆزی ساڵی 1396، گرووپه‌کانی چاودێری له‌ 15ی ڕه‌شه‌مه‌ی ئه‌مساڵه‌وه‌ به‌ شێوه‌ی فه‌رمی کاری خۆیان ده‌ست­پێکردووه‌ و تا کۆتایی ڕۆژانی پشوودانی نه‌ورۆز ئه‌م پشکنینانه‌ له‌ ئاستی پارێزگا درێژه‌ی ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی میراتی فه‌رهه‌نگی کوردستان زیادی کرد: ئه‌م ڕه‌وته‌ پشکنینانه‌ تا کۆتایی ڕۆژانی پشوودانی نه‌ورۆزی 96 درێژه‌ی ده‌بێت و داوا له‌ موسافیران ده‌که‌ین له‌و ناوه‌ندانه‌ که‌ مۆڵه‌تی فه‌رمییان هه‌یه‌ نیشته‌جێ بن.
عه‌له‌وی له‌ درێژه‌دا وتی: سه‌ره‌ڕای گرووپه‌کانی چاودێری، به‌رپرسان و کارناسانی ئاستی شاره‌کانی پارێزگاش چاودێری و پشکنینه‌کانیان له‌ ژێرخانه‌کان و مه‌زرینگه‌ گه‌شتیارییه‌کان به‌ شێوه‌ی جودا ده‌ست­پێکردووه‌.
ناوبراو له‌ کۆتاییدا وێڕای پیرۆزبایی هاتنی سه‌ری ساڵی نوێ به‌ هه‌موو گه‌لی به‌ ئه‌مه‌گی ئێرانی ئیسلامی، داوای له‌ هاووڵاتییان کرد له‌ ڕۆژانی پشوودانی نه‌ورۆز سه‌ردانی پارێزگای کوردستان بکه‌ن.
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

کۆدی بابه‌ت: 70474  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۲/۲۵  |  کاتژمێر: 12 : 19

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
گرفتی سنوورنشینانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا تاوتووێ کرا
بازاڕ بوورسی ئەستەنبۆڵ کەوتۆتە ژێر کاریگەریی ڕیفراندۆمی هەرێم
بیست و نۆهەمین فستیڤاڵی شانۆگەری پارێزگای کرماشان کۆتایی پێهات/ سەرکەوتووان بۆ فستیڤاڵی فەجر ناسێندران
١٠٠٠ ملیارد تمەن قەرزی کارڕەخسێنی تەرخانی پارێزگای کوردستان دەکرێت
سنە نازناوی دووهەمی پێشبڕکێیەکانی هەندباڵی تازەلاوانی ناوچەی ٤ی ئێرانی مسۆگەر کرد/ ڕاکەری بانەیی لە پلەی دووهەمی ڕاکردنی ئۆمێدی وڵات وەستا
گوژمەی کەرتی گەشتیاری کرماشان لە سەدا 80 بەرز کرایەوە
فرۆکەکانی سوپای تورکیا باکووری عێراقیان بۆردومان کرد
کۆڕبەندی نێونەتەوەیی "زەکریای ڕازی" له کرماشان بەڕێوه دەچێت
ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێم پڕاتیگی پڕۆژەی ئیسرائیلە
قەدەغەی هاتوچۆ لە ٤٦ گوند و گەڕەکی پارێزگای ئامەد ڕاگەیێندرا
تورکیا، سووریا و ئێران لە دژی جودایی خوازان هاوپەیمانییەک پێک بێنن
دەرهێنەرێکی سنەیی خەڵاتی باشترین دەرهێنەری مسۆگەر کرد
بەشداری پرۆسەی ڕیفراندۆم نابین
پووتین بۆ دیدار لە گەڵ ئەردۆغان سەردانی تورکیا دەکات
فوئاد مەعسووم و یان کۆبیچ جەختیان کردەوە لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا
ئیمکانات