دیپلوماتی باڵای پێشووی تورکیا رایگەیاند:
وێدەچێت ئوپراسیۆنی هاوبەشی تورکیا و پارتی دژ بە PKK لە شەنگال ئەنجام بدرێت
بەشی جیهان- ئایدین سەلجان سەبارەت بە پێوەندیی تورکیا بە ئاڵۆزیەکانی شەنگاله‌وه‌ رایگەیاند: یەک لە بژاردەکانی تورکیا بۆ بەرەنگاری لە گەڵ PKK ئەنجامی ئوپراسیۆنی هاوبەشە لە گەڵ پێشمەرگەکانی پارتی دژ بەو گرووپەی نەیاری تورکیا لە شەنگال.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس شەڕی نێوان پێشمەرگەکانی سووریا کە ناسراون بە «پێشمەرگەکانی رۆژ» و له‌ مەسعوود بارزانییه‌وه‌ نزیکن، لەگەڵ هێزەکانی سەربە PKK لە شەنگال، دوای هاتنەوەی بارزانی لە سەفەری تورکیا رووی دا هه‌ر به‌و بۆنه‌شه‌وه‌ ئەم دەنگۆ دێنێتە ئاراوە کە پێکدادانەکه‌ بە هاوئاهەنگیی حێزبی بارزانی لە گەڵ دەوڵەتی تورکدا بووە.
ئایدین سەلجان ئەم دەنگۆ رەت ناکاتەوە چوونکه‌ بە وتەی ناوبراو تورکیا بە دوای لە ناوچوونی PKK وه‌یه‌ و یەک لەو بژاردانە ئەنجامی ئوپراسیۆنی هاوبەشی سوپای تورکیا و پێشمەرگەکانی پارتییە دژبە PKK لە شەنگال.
ناوبراو بە VOAی راگەیاند ئەنقەرە بە دوای رێگاچارێکی ئەڵتەرنەتیڤ ده‌گه‌ڕێت بۆ ئه‌وه‌ی په‌لاماری PKK بدات. یەک لەو رێگایانە ئوپراسیۆنی ئەنقەرە لە قەندیلە کە مه‌کۆی PKK یە کە دژوارترین رێگاشە. یەکی‌تر لەو بژاردانە ئەنجامی ئوپراسیونی سەربازیە لە شەنگالە کە بە هاوکاری راستەوخو یا ناراستەوخوی هێزەکانی پێشمەرگە بەڕێوەدەچێت.
بەڵام هەلدون سولمزتورک ئەندامی خانەنشین کراوی سوپای تورکیا و بەرپرسی ئەنستیتو «قەرن21» هوشداری دا کە دەستێوەردانی سەربازی لە شەنگال ئەبێتە هوی پێکدادانی راستەوخوی هێزەکانی تورکیا و میلیشیا شێعەکان و سوپای عێراق.
ناوبراو هەروه‌ها هۆشدار دەدات کە «شەنگال ناوەندی تەنگەژەیە هێزەکانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق لە نزیکی شەنگالدان، هێزەکانی ئەمەریکا و بارزانیش لەو ناوچەدان.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60101

کۆدی بابه‌ت: 70485  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۱۲/۲۵  |  کاتژمێر: 15 : 3

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
ئێزدییه‌کان له‌ ترسی شه‌ڕ ناوێرن بگه‌ڕێنه‌وه‌ شه‌نگال
ده‌بێت پاکێجی گه‌شتیاری بۆ سه‌رمایه‌دانه‌رانی که‌رتی تایبه‌ت له‌ مله‌ی سه‌ڵوات‌ئاوای سنه‌ ئاماده‌ بکرێت
دوو داواکاریی نوێنه‌ری شنۆ و نه‌غه‌ده‌ له‌ سه‌رۆک کۆمار سه‌باره‌ت به‌ ئه‌هلی سوننه‌ و ئیتنیکه‌کان
ناڕه‌زایی پاڵێوراوانی شۆرای شاری کرماشان له‌ حاڵی لێکدانه‌وه‌دایه‌
له‌سه‌دا 74ی خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان پشتیوانی له‌ ڕیفراندۆم ده‌که‌ن
داوا له‌ به‌غدا ده‌کرێت هه‌مبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی جوداخوازانه‌ی مه‌سعوود بارزانی کاردانه‌وه‌ی هه‌بێت
فوئاد مه‌عسووم و به‌رهه‌م ساڵح له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری کێشه‌ی به‌غدا- هه‌ولێر جه‌خت ده‌که‌نه‌وه‌
گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی پاڵێوراوانی شۆرای شاری ئیلام به‌ ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان
کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا بکرێتە دەرفەتێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی کوردستان/ حەویجە خەریکە دەکرێتە پایتەختی داعش لە عێراق
ئه‌ده‌بیاتی کوردی له‌ ئه‌ده‌بی فارسییه‌وه‌
رەنگە گۆڕانیش وەک پەکەکەی دوای ئۆجەلان بێت
ئامانجی ئه‌مریکا له‌ پشتیوانیی سه‌ربازیی کورده‌کانی سووریا
فەرمانگەیێکی چاکسازی بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی ھەیکەلی نوێی وەزارەتی پێشمەرگە دروست دەکرێت
دوو ئه‌ندامی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌ سه‌روبه‌ندی ده‌رکردن له‌ په‌رله‌مانی تورکیان
به‌ توندی ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی له‌ سووریا ئیدانه‌ ده‌که‌ین
ئیمکانات